|
سایتی په‌یامنێر له ژماره‌ی
چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 26 سێپته‌مبه‌ر له زاری مه‌لا عه‌بدولخالق
پێشنوێژ و خوتبه‌خوێنی مزگه‌وتی ڕووناکی له شاری هه‌ولێر، هه‌واڵێکی
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌و مه‌لایه له خوتبه‌ی ڕۆژی
هه‌ینی دا ڕایگه‌یاندووه که به‌مزوانه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌ردانی
شاری هه‌ولێر ده‌کات! گوایه له ئێران کابرایه‌کی عاره‌بی بینیووه و
ئه‌و کابرایه‌ش خه‌ونیکی خۆی بۆ مه‌لا عه‌بدولخالق گێڕاوه‌ته‌وه که
تێیدا پێغه‌مبه‌ری له جلوبه‌رگێکی شڕ و سه‌روچاوی خوێناویدا بینیووه،
گوایه پێغه‌مبه‌ر به‌و کابرا عاره‌به‌ی گوتبێ که یار و
هاوده‌نگه‌کانم به ته‌نهایان به‌جێهێشتووم و ئێسته‌ش بۆ حه‌سانه‌وه
ده‌چم بۆ هه‌ولێر!
کارم به سه‌مه‌ره‌یی خه‌ونه‌که و
شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌که‌ی نییه. ئه‌وه‌ی که ناچاری کردم ئه‌م دێڕانه
بنووسم، هاتوهاوار و نه‌ڕه‌نه‌ڕی مامۆستا عه‌بدولخالقه به‌وه‌ی که
گوایه له هه‌ولێر به‌چکه جووله‌که‌کان ڕێگه به پێغه‌مبه‌ر ناده‌ن
سه‌ردانی هه‌ولێر بکات! مامۆستا به گه‌رموگوڕی و حه‌ماسه‌وه داوا له
خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌کات به‌گژ ئه‌و به‌چکه‌جووله‌کانه‌دا بچنه‌وه و
پێشوازی له پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن! نوێژکه‌ری ساده و خۆشباوه‌ڕیش به
قسه‌کانی مه‌لا هاتوونه‌ته جۆش و خرۆش!
دیاره ئه‌وه خه‌ونه و قسه‌کانی
مامۆستا عه‌بدولخالق له پیش هه‌موو شتێکدا به‌که‌مگرتنی ئیسلام و
پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه. ئاخر ئیسلامێک که ژماره‌ی بڕوادارانی له
ملیاردێک پتر بێ، ئاینی ڕه‌سمی ده‌یان وڵات بێ، بۆ ده‌بێ
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕووت و ڕه‌جاڵ و ته‌نها و بێده‌ره‌تان به‌ره‌و
پێته‌ختی حکومه‌تێکی بێکه‌س و ته‌نها ملی ڕێی گرتبێ؟ ئایا له نێو ئه‌و
ملیارده موسوڵمانه‌دا خێرومه‌ندێکی به ئیمانی تێدا نه‌بوو
په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستیان پۆشته بکاته‌وه، کورده له خاکی خۆ
ده‌ربه‌ده‌ره‌که نه‌بێ؟
جه‌نابی مامۆستا، تۆ که ڕووی زارت له
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کوردییه و به به‌چکه جووله‌که‌یان ناودێر
ده‌که‌ی، ده‌کرێ بفه‌رمووی ئه‌و ده‌مه‌ی هاوزمانانی پێغه‌مبه‌ری خوا،
پاکیزه‌ی کوردیان له هه‌ولێردا ئه‌تک ده‌کرد، مزگه‌وته‌کانیان وێران
ده‌کرد، قورئانه‌کانیان ده‌سووتاند، ئه‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
پێیان خۆشنه‌بوو، ئه‌وان ده‌یانکرد، ئه‌وه ئه‌و ده‌مه جه‌نابت له
کوێ بووی تاکو بانگه‌وازی جیهاد دژی کافران و به‌چکه جووله‌که‌کان
ڕاگه‌یه‌نیت؟!
نه‌خێر جه‌نابی مامۆستا، ئه‌و منبه‌ره
و ئه‌و ڕۆژگاره‌ی بۆ تۆ ڕه‌خساوه تاکو ئاوها، به‌بێ ترس به سه‌ر
شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کورددا برشێیته‌وه، ئه‌وه
به‌رهه‌می خوێنی ئه‌و که‌سانه‌یه که رازی نه‌بوون وه‌کو جه‌نابت و
هاوپیشه‌کانت مه‌عاش و دیاری سه‌یدولره‌ئیس وه‌ربگرن و وه‌کو که‌و له
ئاست تاوانه‌کانی به‌عس و عرووبه‌دا سه‌ریان له به‌فردا نقوم بکه‌ن!
زۆر سه‌یره، گه‌لانی ئیسلامیی
ده‌وربه‌ر جگه له کورد، ئیسلامیان کردۆته پرد و په‌یژه و پاڵپشت بۆ
گه‌يشتن به مه‌رامه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی خۆیان. ئه‌وه تورک، عاره‌ب
، فارس و ئه‌فغان و کێ و کێ، به ناوی ئیسلام و له ژێر ئاڵای ئیسلامدا
بناغه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان تادێ و پته‌وترده‌که‌ن، ته‌نها کورده
عاجباتییه‌که نه‌بێ هه‌موو شتێکی خۆی به خاک و نه‌ته‌وه‌و مێژوو و
که‌ڵتووره‌وه ده‌کاته قوربانی ئیسلام!
تا ئێسته کام مه‌لای عاره‌ب، فارس،
تورک، به‌لوچ و ئه‌فغان خوتبه‌یه‌ک، قسه‌یه‌ک، وشه‌یه‌کیان وتووه و
نووسیوه که بۆنی دژایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌که‌ییانی لێبێ؟ له‌کام
گۆشه‌ی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له بنه‌ماڵه‌ی پاشای سعوودیه
داوێنپیستر، دزتر و گه‌نده‌ڵتر هه‌ن؟ ئه‌دی بۆ مه‌لایه‌ک نییه
نووزه‌یه‌کی له‌وباره‌وه لێوه بێ؟ بۆ ئه‌وه‌ی – فه‌سادی
ئه‌خلاقییه‌ی- له تورکیادا هه‌یه له کام وڵاتی لیبراڵی ئه‌وروپایدا
هه‌یه؟ که‌چی تاکه مه‌لایه‌کی تورک نییه ڕۆژی 5 جار فاتیحا بۆ
ڕۆحیانه‌تی ئه‌تاتورک نه‌نێرێ! ئه‌دی ئه‌وه تورکه دووزه‌ردێنه‌کان
نیین که ده‌فه‌رموون "هه‌موومان ئیسلامین، هه‌موومان براین، هه‌موومان
تورکین"
جه‌نابی مامۆستا عه‌بدولخالق! تۆ به‌رد
داوێیته کانییه‌که‌وه که ڕۆژانه تینوویه‌تیتی پێ ده‌شکێنیت. لکی
دارێک ده‌بڕیته‌وه له سه‌ری هه‌ڵنیشتوویت. کۆڵه‌که‌یه‌ک ده‌ڕووخێنیت
که سه‌ربانی مزگه‌وته‌که‌تی ڕاگرتووه.
جه‌نابی مامۆستا عه‌بدولخالق! کورد
دوژمنی که‌م نییه تا مزگه‌وتیشی بێته‌سه‌ر. تۆ که خێرت له زار
ناگه‌ڕێ، شه‌ڕیشمان بۆ سازمه‌که! تۆ که هیشتا خه‌ونی غه‌فڵه‌ت به‌ری
نه‌داوی، فوو له چراوگه‌کانمان مه‌که!
جه‌نابی مامۆستا!
ئه‌گه‌ر نه‌تزانیوه بزانه:
هه‌ولێر کوردستانه، ته‌لئه‌بیت نییه!
حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان! تا
مه‌لای نه‌خوێندو و هێنده‌ی دی قووڕه‌که‌یان بۆ خه‌ستنه‌کردوون، به‌م
مانگی ڕه‌مه‌زانه ئه‌م گاڵته‌بازارییه ڕاگرن، خێرتان ده‌گاتێ!
بۆ گوێگرتن له قسه‌کانی مامۆستا عه‌بدولخالق،
کلیک لێره
بکه‌ن
|