|
مناڵیم و دایك و باوکم و آلله
فاتیح محمود
فَأَمَرَنِي أَنْ أَقْتُل كُلّ كَلْب بِالْمَدِينَةِ ,
فَقَتَلْت حَتَّى اِنْتَهَيْت إِلَى اِمْرَأَة عِنْدهَا كَلْب
يَنْبَح عَلَيْهَا , فَتَرَكْته رَحْمَة لَهَا , ثُمَّ جِئْت
إِلَى رَسُول اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ,
فَأَخْبَرْته , فَأَمَرَنِي , فَرَجَعْت إِلَى الْكَلْب
فَقَتَلْته
شه‌یتانی گه‌وره سه‌گی ڕه‌شه، موسوڵمانانه‌کان بۆ
ئه‌وه‌نده ڕقیان له سه‌گه؟
کاتێك مناڵ بووم زۆر له دایك و باوکم ئه‌ترسام، به‌بێ
ئه‌مری ئه‌وان نه‌م ئه‌توانی هیچ شتێك بکه‌م. ئه‌گه‌ر هه‌ر
شتێکم بکردایه ئه‌وا ئه‌بوایه خۆم بۆ لێدانێکی باش ئاماده
کردایه ته‌نانه‌ت لێدانه‌کان هه‌ندێك جار ئه‌بوو به لووت
پژان و له‌جێ چوونی ده‌ستوو قاچم و هه‌ندێک جار جێگه‌ی دار
کاری به پشته ناسکه‌که‌مه‌وه وه‌کو ڕیشوی غاباتی قه‌راغ
ڕوبارێکی لافاوو داماڵی‌و چۆن هه‌مو ڕیشوه‌کان به ئاسانی
ئه‌بینرێن ئاوا ئه‌توانرا جێگه‌ی دارکاریه‌که‌ی پشتی منیش
ببینرایه.
به‌وه‌ش نه‌ده‌وه‌ستانه‌وه ئه‌یان ترساندم به خوایه‌ك
که له‌و دونیا خراپترم لێ ئه‌کات، ئه‌م لێدانه‌ی ئه‌وان
هه‌نگوین و ڕۆنه له چاو ته‌عزیبه‌کانی خوایا، پێیان ئه‌وتم
که خوا له‌و دونیا بۆری ٢٠ مه‌تری به ئاگر سورکراوه‌م تێ
ئه‌بڕێو ئه‌مخاته ناو ئاگرێكی هه‌میشه کڵپاویو به‌بێ ئه‌وه‌ی
ده‌نگم بگاته هیچ که‌سێك و به‌بێ ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره‌ش
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌زه‌ی پێم‌دا بێته‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه
له‌ناو ئه‌و ئاگره ئه‌مێنمه‌وه.
باشه با بـێین سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که من ئه‌م کرد
که به‌و ده‌رده ئه‌برام، من هه‌ر که فامم کرده‌وه خولیای
سه‌گ بووم هه‌میشه حه‌زم ئه‌کرد که سه‌گێک هاوه‌لم بێت
به‌تایبه‌تی تووتکه سه‌گی بچووك بۆیه هه‌وڵم دا که چه‌ند
تووتکه سه‌گێكم هه‌بێت به‌ڵام دایك و باوکم به‌م کاره ڕازی
نه‌ده‌بوون. بۆیه هه‌وڵم دا به‌دزی دایک‌و باوکم چه‌ند تووتکه
سه‌گێك له‌دووری ماڵی خۆمان په‌روه‌رده بکه‌م.
به‌ڵام پێیان زانیم که من به به‌رده‌وام نان ده‌به‌مه
ده‌ره‌وه هه‌ستیان کرد که من له جێگه‌یه‌کی که سه‌گ به‌خێو
ئه‌که‌م خۆیان لێداگرتم تا زانیان سه‌گه‌کان له کوێیه بۆیه
به‌بێ ئاگاداری خۆم هه‌موو توتکه سه‌گه‌کانیان له‌ناو برد‌و
خۆشم له کلکی گه‌رامه‌وه، به‌ڵام خۆشه‌ویستی من بۆ سه‌گ
به‌رده‌وام بوو، باوه‌ڕتان هه‌بێت سه‌گی هه‌موو دونیا منی خۆش
ئه‌ویست سه‌گه‌کان ئه‌یان زانی که من ئه‌وانم خۆش ئه‌وێت
هه‌تا ئیسته‌ش ئه‌و وه‌فایه‌یان هه‌یه بۆم.
ئه‌زانن دایک و باوکم ئه‌یان وت چی؟
ئه‌یان وت سه‌گ شه‌یتانه، سه‌گ نه‌عله‌تی لێ کراوه
له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستت
به‌ر سه‌گ بکه‌وێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌یان وت سه‌گ گڵاوه.
به‌وه‌ی که دوان له‌و سه‌گانه‌ی که من زۆر خولیایان بوبوم
ڕه‌نگیان ڕه‌ش بوو.
پێیان ئه‌وتم که ئه‌گه‌ر من وه‌ک ئه‌وان بزانم آلله
چه‌ند ڕقی له سه‌گی ڕه‌شه ئه‌وا قه‌ت سه‌یریشی ناکه‌م، ئه‌م
وت بۆ؟به‌ده‌م گریانه‌وه!
ئه‌یان وت شه‌یتانی گه‌وره سه‌گی ڕه‌شه، وایان لێ کردم
که به ناچاری
واز له‌سه‌گ به‌خێو کردن بهێنم ، به‌ڵام هه‌رکات سه‌گم
ئه‌بینی موچڕکه‌ی خۆشی به‌گیانما ئه‌هات، هه‌ر که بیان
زانییایه که نزیکی سه‌گ بو‌مه‌ته‌وه ئه‌وا یه‌ک ته‌شت قوڕه
سوره‌یان ئه‌هێنا و سواقیان ئه‌دام به‌و قوڕه سوره‌یه تا
گڵاویم ده‌ر بکه‌ن، وابزانم زیاتر له ١٠٠ جار من بۆ آلله له
قووڕ نراوم .
با بێینه سه‌ر ئه‌و خوا درنده‌یه بزانین ئاخۆ دایک‌و
باوکی من ڕاستیان کرد؟
يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ
الطَّيِّبَاتُ وَمَا عَلَّمْتُمْ مِنَ الْجَوَارِحِ
مُكَلِّبِينَ
مائیده‌ی 5 ئه‌وه‌تا ئه‌مر کراوه به موحه‌مه‌دی
ناسك و نازدار که‌هه‌ستێت به له‌ناو بردنی سه‌گ.
فَأَمَرَنِي أَنْ أَقْتُل كُلّ كَلْب بِالْمَدِينَةِ ,
فَقَتَلْت حَتَّى اِنْتَهَيْت إِلَى اِمْرَأَة عِنْدهَا كَلْب
يَنْبَح عَلَيْهَا , فَتَرَكْته رَحْمَة لَهَا , ثُمَّ جِئْت
إِلَى رَسُول اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ,
فَأَخْبَرْته , فَأَمَرَنِي , فَرَجَعْت إِلَى الْكَلْب
فَقَتَلْته.
ئه‌مه‌ش بابه‌تی سه‌گه ڕه‌شه‌که‌یه که‌واته دایک و
باوکی من درۆیان نه‌کرد چونکه موحه‌مه‌دی ناسک و نازداریان
زۆر خۆشتر ئه‌ویست له من که کوڕیان بووم.
قال
رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا قام أحدكم يصلي
فإنه يستره إذا كان بين يديه مثل آخرة الرحل فإذا لم
يكن بين يديه مثل آخرة الرحل فإنه يقطع صلاته الحمار
والمرأة والكلب الأسود قلت يا أبا ذر ما بال الكلب
الأسود من الكلب الأحمر من الكلب الأصفر قال يا ابن أخي سألت
رسول الله صلى الله عليه وسلم كما سألتني فقال الكلب
الأسود شيطان. عرض صحيح مسلم، ٧٨٩.
ئه‌ی باشه خوایه‌ک ئه‌وه‌نده دڕنده بیت من به چی
مه‌عنایه‌ك لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌م و به‌خوایه‌کی دروستکه‌ری
سه‌گی بزانم یان بڵێم به‌قه‌ده‌ر سه‌گێک خوا وه‌فای هه‌یه بۆ
من و تۆش. من ئه‌ڵێم خۆزگه آلله به قه‌ده‌ر
سه‌گ وه‌فای هه‌بوایه بۆ مرۆڤ تا ئه‌و هه‌موو
خۆشه‌ویستیه دام به سه‌گ بمدایه به خوا.
ئه‌گه‌ر خوایه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلام گه‌وره‌ی کردوه
گه‌وره بوایه ئه‌مه کرده‌وه‌کانی نه‌ده‌بوو،
که‌واته خوا نه‌ک گه‌وره نییه به‌ڵکو هه‌ر له ئه‌زه‌ل
بوونی نییه.
|