|
سیازده سه‌ده‌یه به باپیره‌گه‌وره‌ی ئه‌نفالکراوم ده‌گوترێت
جووله‌که‌و ڕه‌جم ده‌کرێت!!!
ده‌کرێت ئه‌مڕؤ قه‌ره‌بووکرێته‌وه؟؟؟
گۆمه‌یی
ڕۆژێک
له‌ساڵی 1972دا له‌گه‌ڵ تاخمێک پێشمه‌رگه ده‌چووین به‌ره‌و
قه‌سرێ، له‌گوندی لێوژێوه ڕێگه‌ی کوێستانمان گرته‌به‌ر، له‌و
کوێستانه دیمه‌نێک سه‌رنجیڕاکێشام بریتی‌بوو له‌ته‌پۆلکه‌یه‌ک
به‌ردی ورد‌و درشت، تیایاندا هه‌بوو به‌قه‌واره‌ی ده خشتی
ئاسایی خانوو ده‌بوو. به‌ڕاستی من نه‌مزانی ئه‌و ته‌پۆلکه
ده‌ستکرده چییه‌و بۆ گشت ئه‌و به‌رده له‌و کوێستانه‌دا
کۆکراوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌وه شوێنی کێڵگه نه‌بوو تا به‌ردی
لێبژارکه‌ن‌و له‌گاسنی دوورخه‌نه‌وه، نه گواستنه‌وه‌یشی
ئاسان‌و هه‌رزانتربوو له‌و گشت به‌رده‌ی دامێنی چیادا، بۆیه
ڕومکرده هاوڕێیانم‌و گوتم؛ ئه‌رێ برایان من سه‌رم له‌م
کۆمه‌ڵه به‌رده سووڕماوه، بۆچی لێره‌دا کۆکراونه‌ته‌وه؟
یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان که‌دانیشتووی سه‌نگه‌سه‌ری نزیک به‌و
ده‌ڤه‌ره‌بوو، گوتی؛ بۆ ماموستا نازانیت ئه‌وه چییه؟ گوتم:
نه، به‌سه‌ری تۆ کاکه حه‌مه گیان، نازانم!
کاکه حه‌مه گوتی: ئه‌وه گۆڕه جووله‌که‌یه...
گوتم: چیی؟ گۆڕه جووله‌که! باشه جووله‌که چده‌کات له‌م
خاک‌و کوێستانه؟
کاکه حه‌مه ده‌ستی درێژکرد بۆ ئه‌و ته‌پۆلکه‌یه‌و
له‌به‌ره‌نبه‌ریدا گۆڕێکی خنجیلانه‌ی ناو شووره‌یه‌کی
به‌دره‌خت ڕازاوه، گوتی: کاتی خۆی لێره چه‌نگ ڕویداوه
له‌نێوان کافر‌و ئه‌سحابه‌کاندا، ئه‌مه‌یان گۆڕی ناموسوڵمانێکه
له‌به‌ره‌نگاری ئه‌سحابه‌دا کوژراوه، هه‌رجی به‌لایدا
تێپه‌ڕێت ده‌بێ حه‌وت به‌ردی تێگرێت (ئیسلام پێیده‌ڵێت رجم)
ئه‌گینا ته‌ڵاقی ده‌که‌وێت،و پێویسته فاتحایش ئاراسته‌ی
ڕه‌وانی پاکی ئه‌و ئه‌سحابه‌یه بکات که لێره‌دا به‌ده‌ستی
ئه‌م کافره شه‌هیدبووه.
یه‌کسه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌و ئه‌نفاله‌ی سیازده سه‌ده له‌مه‌وبه‌رم
هاته به‌رچاو،و به‌کاکه حه‌مه‌م گوت، ئه‌رێ ساویلکه‌یی
تاکه‌ی؟ تاکو که‌ی مێشکی ئێمه‌ی کورد پاک نه‌بێته‌وه‌و دۆست‌و
دوژمنی خۆمان له‌یه‌ک جودانه‌که‌ینه‌وه! ڕۆڵه ئێستا من
له‌پرۆسه‌که گه‌یشتم، هه‌ر خودی ئه‌مدیمه‌نه ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌خات که ئه‌مه‌ی به‌ڕێزت پێی ده‌ڵێیت جووله‌که‌و ڕه‌جمی
ده‌که‌یت، باپیره‌گه‌وره‌ی خۆمانه، وا من حه‌وت به‌ردی
له‌سه‌ر لاده‌ده‌م با حه‌وتبه‌حه‌وت ته‌ڵاقمکه‌وێت،و ئه‌وه‌ی
گێلی وه‌ک تۆ فاتیحا ئاراسته‌ی ڕه‌وانی چه‌په‌ڵی ده‌کات، ئه‌و
داگیکه‌ریه که له دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه
وڵاته‌که‌ت داگیرکات‌و له‌م کوێستانه‌دا چووه‌ته خوێنی ئه‌و
پێشمه‌رگه‌یه‌ی ده‌ڵێم باپیره گه‌وڕه‌مانه، واته وه‌ک ئه‌و
سه‌ربازه به‌عسییه‌ی تۆ ئه‌مڕۆ تفه‌نگت له‌ڕووی هه‌ڵگرتوو!
خوێنه‌ری هێژا، من زۆرکات کۆشیومه به‌جۆرێک ئه‌م جیرۆکه
بڵاوکه‌مه‌وه بگاته به‌رگوێی ڕۆڵه ساکاره‌کانی میلله‌تی
کورد‌و لێی تێبگه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌زگا مێدیاییه
کوردییانه نه‌هاتوون به‌ده‌نگمه‌وه که ڕوومتێکردوون.
چوارپێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی وروژاندن، له‌شێوه‌ی
پرسیاردا ڕه‌وانه‌مکرد بۆ پرۆگرامی "بپرسه" له ته‌له‌ڤزیۆنی
کوردسات، به‌ڵام له‌بری بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌ڵام، کاک پشتیوان
گوڵپی به‌ناو له‌منی خواست ته‌له‌فۆنی بۆبکه‌م تا وه‌ڵامه‌که‌م
دووبه‌دوو پێبڵێت چونکه وڵامدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری
ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بێته هۆی بریندارکردنی هه‌ستی هه‌ندێک
که‌سایه‌تی‌و لایه‌ن. ئه‌وجا ڕه‌وانه‌مکرد بۆ ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتی که به‌بوێرم ده‌زانی، له‌وێیشدا نه بڵاوکرایه‌وه
نه به‌چاک یان خراپ وڵامدرامه‌وه. ئه‌وجا، که‌هاوینی ساڵی
2007 سه‌ردانی کوردستانمکرد چوومه نووسینگه‌ی هاوڵاتی
له‌هه‌ولێرو پرسه‌که‌م پێ ڕاگه‌یاندنه‌وه، له‌وه‌یشدا
سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم، بۆیه بڕیارمدا له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌مدا
"کۆشکی کورد" ئاماژه به‌و پرۆسه‌یه بده‌م، به‌ڵام ئه‌وه
ته‌نها ئه‌وجۆره که‌سانه ده‌یبینن که‌دڵنیام زۆربه‌یان
ڕۆشبیرن‌و چاک له‌و پرۆسه‌یه گه‌یشتوون. ئێستایش له‌ڕێگه‌ی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئاوه‌زی‌و ژیرباوه‌وه ڕووده‌که‌مه دڵسۆزان تا
پێکه‌وه بکۆشین ئه‌م پرسه‌یه بگه‌ێنینه مێدیاکانی بینین‌و
بیستنی کوردی تا بگاته گوێی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی میلله‌ت که دوورن
له‌خوێندنه‌وه، به‌تایبه‌ت دانیشتوانی لادێ که تائێستایش به
باپیره‌گه‌وره‌یان ده‌ڵێن جوله‌که.
ئه‌گه‌رچی وشه‌ی جووله‌که به‌شتێکی ناشیرین نازانم چونکه
ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه مرۆڤن، به‌ڵکوو له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه
له‌ئێمه چاکترن چونکه بوونه‌ته خاوه‌ن بووه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆو باسنوورو ئاڵا‌و په‌رله‌مانی باوه‌ڕپێدراو، به‌ڵام
موسوڵمانان ئه‌و وشه‌یه به‌ناونیشانی ترسنۆک یان ناپاک‌و
بێئه‌مه‌کی ناوده‌به‌ن. جا با به‌گشتی بکۆشین ئه‌و ناوه
ناتووره‌ییه له‌باپیره‌گه‌وره‌مان داماڵێن‌و ملله‌ت فێیرکه‌ین
له‌باتی به‌رد تێگرتنی که دیارده‌یه‌کی سیمبۆلییه بۆ ڕق‌و
کینه به‌رانبه‌ر به‌ئێسک‌و پروسکی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ژێر
ئه‌و ته‌پۆلکه به‌رده ڕاکشاوه،و به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌فره‌ت
ئاراسته‌ی ئه‌و داگیکه‌ره تۆپیوه بکه‌ن که پێی ده‌گوترێت
ئه‌سحابه.
7/ 9/ 2008
|