2006 –02-11
ئیسلامی سیاسی وه‌كو فكرێكی چه‌كدار , ته‌نها به چه‌ك توانیویتی
وه‌ڵام بداته‌وه و رِووبه‌رِووش ببێته‌وه . ئه‌وزیاده‌رِۆیی و
توندرِه‌وییه‌ش كردوونی به خاوه‌نی مێژوویه‌كی خوێناوی و پرِ له
كوشت و بر . مێژووی تۆقاندن و رِاوه‌دوونان و بێ حورمه‌تی به مرۆڤ
,كه له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه پردی ووتوێژ و
گوێ گرتن و مامه‌ڵه‌كردنی له گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌بێت , نه‌یتوانیوه خۆی
له نه‌رگسیه‌تی تاكپه‌رستی و تاكره‌وی بپارَێزێت و نرخی بۆ ئه‌وی
به‌رانبه‌ر هه‌بێت .هه‌ر بیر‌و باوه‌ریه‌كیش چه‌ك , توندووتیژی , تیرۆری
جه‌سته‌یی و رۆحی ئامرازی په‌ره‌پێدان و مامه‌ڵه‌كردنی بێت , وه‌كو
گرووپه ئیسلامگه‌ره‌كان به‌ره‌و پوكانه‌وه وناچڵێسه‌ی به‌هاو
تێرِوانین ده‌چێت لای خه‌ڵك و لای خۆشیان به هۆی چه‌ق به‌ستنیان له
یه‌ك خاڵی ده‌ستنیشانكراوودا . ساكارترین نموونه‌ش له سه‌ره‌تای
بوونیانه‌وه هه‌تا ئه‌مرِۆ نه‌یانتوانیوه فاكته‌رێكی كارا , نیمچه
كارا یان ته‌نانه‌ت فاكته‌رێكی ئاماده‌ی هه‌ر كۆرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی شارستانیانه بن , نه‌یانتوانیوه دامه‌زرێنه‌ری هیچ دام و
ده‌زگایه‌كی مه‌ده‌نیانه بن كه مۆدرینانه نه‌وه‌ی نوێی تێدا
په‌روه‌رده بێت .ته‌نها وه‌كو فاكته‌رێكی ئیستهلاكی ئاماده‌ییان
هه‌یه ,هه‌ر ئه‌و بێهوده‌ش كردوونی به خاوه‌نی شه‌رمهینه‌رترین
دیارده‌ی جیهان , ئه‌ویش دیارده‌ی گروپی تیرۆرست وریكخراوی ئه‌لقاعیده
و و هاوكارانیه‌تی ,كه ئه‌مرۆ ترسناكترین دڵه‌رِاوكه و دوو به‌ره‌كی
, درندانه‌ترین كوشتن و ئه‌تك كردن و بێ به‌زه‌ییانه‌ترین مامه‌ڵه‌یان
له گه‌ڵ مرۆڤدا و له گه‌ڵ بێ تاوان و منداڵدا فه‌راهه‌م هێناوه
.
میژووی كۆن و نۆێی ئیسلامگه‌ره‌كان ئه‌وه‌ی
سه‌لماندووه كه باێكۆتی خۆیان له هیچ دیارده‌یه‌كی نه‌شیاو و
خراپه‌كاری گووناهێك ناكه‌ن وه‌كو كردار , له‌و فاكته‌ره
زمانه‌وانیانه‌دا نه‌بێت كه باس له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و دروشمه‌كانی
ئاین ده‌كات به نووسین نه‌ك به كردار , ده‌نا خۆیان به كردار زۆر
زیاتر له‌وه فه‌راهه‌م دهێنن كه تا ئیسَتا پێنووس توانبێتی گوزارشتی
لێ بكات , به‌ڵام خاڵی لاوازی ئه‌وان پێنووسه چونكه به‌ڵگه و بۆچوون
و فكری دی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه گووتراوه نیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری
له خۆیان پی بكه‌ن بۆیه‌ئه‌و لاوازییه به فیشك ده‌رده‌برن ,پێنووس و
فیشه‌ك هاوته‌ریبی یه‌ك بۆته ده‌كه‌ن , قورگی پینووس به ژه‌هری
بارووت ده‌خنكێنن .له جیهانی سیهه‌م و رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌راستدا كه‌م
ووڵات هه‌یه پینووسه هه‌ق بێژ و به تواناكانی به‌ر سه‌ركوت كردن و
فیشه‌ك و چه‌قۆی و كۆمه‌ڵی چه‌قۆ وه‌شین و فیشه‌ك ته‌قێنی ئیسلامی
نه‌كه‌وتبێت .
ئیسلامگه‌ره‌كانی كوردستان چونكه ئیستراد كراوون
و هه‌لقوڵاوی نیو كۆمه‌ڵی كوردی نین , هه‌میشه كاره‌سات و كه‌م و
كورِی و نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌قۆزنه‌وه و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان , به شیوه‌یه‌ك سوودی لێ ده‌بینین كه
زیانی كۆمه‌ڵی كوردی به دووی خۆیدا بهێنێت .له‌وانه‌ش سوود
وه‌رگرتنیان له شه‌رِی ناوخۆ و قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌ژاری و
نه‌بوونی نێو كۆمه‌ڵ . به پاره‌ی ووڵاتانی كه‌نداو ڤایرۆسی خۆیان له
نێو خێزان و لاوانی كورددا رِشت , فیریان كردن ته‌ماته و تویكڵه
شووتی بگرنه ژنان و فیشه‌ك به نووسه‌رانه‌وه بنین و سوكایه‌تی و
ئه‌تكی نه‌یارانیان بكه‌ن .ئه‌مرۆش دوو هه‌لی دی ده‌قۆزنه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی جارێكی دی پێنووسی نووسه‌ران بخه‌نه به‌ر قه‌مه و
مزگه‌وته‌كان به تاوانی كوشتن و فتوای كوشتن ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.ئه‌و
هه‌لانه‌ش یه‌كێكیان ئه‌و گرژی و ناره‌حه‌تیه‌یه له گه‌ڵ پارتیدا
به‌ر له ماوه‌یه‌ك هه‌یانبووه ,بۆیه ئه‌مرِۆ له ده‌ڤه‌ری
یه‌كیه‌تیدا خاتر جه‌م ترن له‌وه‌ی چۆن فشار ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌ڵك ,
چونكه ئاشكرایه ئه‌و دوو حزبه به هه‌زاران واژووی یه‌كگتنه‌وه‌یان
ته‌نگه‌ژه‌ی دژایه‌تی و ناكۆكی خۆیان بۆ ناگیرسێته‌وه .له لایه‌كی دی
ئه‌و هه‌موو ئاژاوه و نارِه‌زایه‌تیه‌یه كه عه‌ره‌به‌كان له
دانمارك و نیشتمانی عه‌ره‌بی ده‌ستیان پیكردوه له سه‌ر
بڵاوكردنه‌وه‌ی وینه‌یه‌كی كاریكاتۆری محمدی رابه‌ری ئیسلام , ئه‌وانیش
له كوردستان چه‌مكی عه‌گاڵی برا عه‌ره‌به‌كانیان لێ هه‌ڵماڵیوه و وا
ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌كرێت هه‌ڵگیرسانی شۆرِشی رێنسانس له مێژووی
ئیسلامدا , رۆژی تۆڵه‌كردنه‌وه و تیكشكاندنی هه‌ر هیمایه‌كه لای
ئه‌وان په‌سه‌ند نه‌بێت , بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌م نیچیر مه‌ریوان
هه‌ڵبجه‌یی ده‌خه‌نه نێو داوی پلانه‌كانیان , له كاتیكدا نووسه‌ر به
نووسه‌ری ئه‌و جۆره بابه‌تانه ناسراوه و هه‌موو ده‌زانین رِای چیه
و چی ده‌نووسێت به‌ر له هه‌موانیش ئیسلامگه‌ره‌كان , به‌ڵام ئه‌وان
به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ژاری خۆیان پێیان وایه ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه
له‌ئاژاوه نانه‌وه‌دا یه‌كگرتنه‌وه‌ش ده‌بێت له جیهانێكی ئیسلامی
سه‌رتاسه‌ری ,به‌ڵام له رِاستیدا جگه له ساویلكه‌یی بۆچوون و به
سۆز كاركردن له بری عه‌قڵ زیاتر نیه , چونكه ئه‌و هه‌ڵاو
وزیاده‌رِۆیی و ئاژاوه نانه‌وه ته‌نها و ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی
عه‌ره‌بی سعودی و هه‌ندێ ووڵاتی دی كه‌نداوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك
وێنه‌ی موسڵمانی نه‌ك ته‌نها لای رِۆژهه‌ڵات به‌ڵكو لای موسڵمانی
رِاسته‌قینه خۆشی جوان نه‌كردووه و ئه‌وان به‌و ئاكاره ده‌یسه‌لمێنن
كه به‌رِاستی ئه‌وه‌ی تیرۆرسته ته‌نها ئیسلامه و به‌رنامه‌ی ئیسلام
و مرۆڤی موسوڵمانه , شوناسی ئیسلام ده‌ده‌ن به تیرۆرست ,له كاتێكدا
زۆر له موسڵمانه‌كان له ده‌ره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه شوناسی
مرۆڤی ناته‌واو و سه‌رلێشواو و ناچیزه‌ی ده‌روونی بكه‌ن به شوناسی
تیرۆرست نه‌ك ئیسلام و ئسلامگه‌ری .له لایه‌كی دی به‌شداربوونیان له‌و
ئاژاوانه, هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له ووڵاتانی سعودیه و كویت و
سوریا و لوبنان و ...تد له به‌رده‌می باڵوێزخانه‌كاندا ده‌كرێت و
په‌لاماری دروشمه جیاوازه‌كانی دوور له بیر‌و باوه‌رِی خۆیان ده‌درێت
.ته‌نها پشتگیری ده‌كات له سیاسه‌ت و پلانی سیاسی و ئابووریان
به‌رانبه‌ر رِۆژئاواو به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام و
مرۆڤ و سیستمێكی مرۆیی نیه ,پێویسته كۆمه‌ڵی كوردی به تایبه‌ت
لاوانی كورد هه‌ست به‌و مه‌ترسیه بكه‌ن كاتێك گرووپێك له ناوجه‌رگه‌ی
كوردستانه‌وه به بێ هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی سیاسی ده‌چێته ژێر چه‌تری
ئه‌و به‌رگری و به‌شداربوونه له ئاژاوه گێرِی ئازاردانی تاكی كورد
...ئیسلامگه‌ره‌كان گه‌ر مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی و سه‌رجه‌م
مه‌ریوانه‌كانی دی كوردیش بخه‌نه ژێر فشاری ترس و تۆقاندن و تیرۆر
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ئه‌و ووڵاتانه‌ی ناومان هێنا ته‌نها له سه‌ر
ئه‌وه ئافه‌رینیان ده‌كات كه سوكایه‌تیان به تاكێكی كورد كردوه ,
نه‌ك ئافه‌رینیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگرییان له ئیسلام كردووه . كه‌واته
ئه‌وانه‌ی به ناوی ئیسلامه‌وه رۆژانه به دووی سه‌ره‌داوێكدا
ده‌گه‌رَێن تاكێكی كوردی پێ له ناوبه‌رن , یان قه‌ڵه‌مه‌ێكی پێ
سه‌رببرِن جگه له ناحه‌زییان به‌رانبه‌ر به كورد كه خاوه‌نی هیچ
ده‌نگ و ره‌نگی و توانایه‌ك نه‌بێت هیچی دی نیه , ئه‌ركی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكیشه ریگه‌یان نه‌ده‌ن هینده له ده‌ره‌وه‌ی به‌رِه‌ی خۆیان پێ
رانه‌كێشن و تاكی كورد نه‌كه‌ن به قوربانی بۆ خوانی عه‌ره‌ب
.
ناحه‌په‌سێم به‌وه‌ی جارێكی دی مه‌لایان و
گرووپه ئیسلامیه‌كان له كه‌ناڵه‌كانی رِاگه‌یاندن و
مزگه‌وته‌كانه‌وه به نووسه‌رێك بڵێن " بێ ئه‌خلاق " ئه‌خلاقیش به‌و
واتای لای كورد هه‌یه, یان پێی بڵێن له سه‌ر بێ ئه‌خلاقی نووسیوه و
كوشتنی حه‌ڵاڵه و پێویسته له ناوببرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ به
به‌رِێز مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی ده‌گووترێت و ده‌كرێت ...چونكه خۆمان
ئه‌و ئه‌زموونه‌مان هه‌یه كه له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك
مناره پیرۆزه‌كه‌ی مزگه‌وته‌كانیان به ووشه‌ی فاحیشه و به‌ره‌ڵایی
بڵاوكه‌ره‌وه ئاوه‌دا و زرنگ ده‌كرا .گرووپێك به ناوی ئیسلامه‌وه
ده‌ماری هه‌ستیار ئه‌و كۆمه‌ڵه له كوێدایه له‌وێوه په‌لاماری
گه‌لێكی سته‌م دیده بدات , كۆمه‌ڵكیش هه‌موو پێناسه و بۆچوونه‌كان
سه‌باره‌ت به ئه‌خلاق به خواری ناوكه‌وه گرێ بدات , شایانی
ئه‌وه‌یه بكرێت به عیبره‌ت له پێناوی عه‌ره‌ب و به‌رژه‌وه‌ندی
ووڵاتانی كه‌نداودا , ئه‌و به‌نده‌رانه‌ی كه ته‌رمی زۆربه‌ی گۆرِه
به كۆمه‌ڵه‌كانمانی تێدا دۆزرایه‌وه
.
گروپگه‌لێك كورد و كۆمه‌ڵی كوردی هێنده به
ساویلكه‌و ساكار ده‌زانن , ئه‌وانه‌ی نووسینێك له سه‌ر بیر‌و باوه‌رِی
ئه‌وان بڵاو بكاته‌وه به بێ ئه‌خلاق بزانن و تیرۆر و رۆخاندنی بنكه
مه‌ده‌نی و مرۆییه‌كان و كاره‌ساتی كوشتنی به كۆمه‌ڵی مرۆڤ و
ته‌قینه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان وله ناوبردنی به كۆمه‌ڵی مناڵان , هه‌تیو
خستن و بێوه‌ژن خستن , وینه گرتن چونیه‌تی سه‌ربرِین و مل
لێكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك ته‌نها گووناهیان ئه‌وه‌یه شوناسێكی بیانیان
پیه, یان گیرفانیان پر پاره‌یه به‌ئه‌خلاق بزانێت و به‌رگرییان لێ
بكات . جگه له دۆرِان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كورت بوونی ته‌مه‌نیان
هیچی دی ناگه‌یه‌نێت , پێده‌چێت ئه‌وه‌ی به‌م دواییه ده‌یكه‌ن
په‌له‌قاژه‌ی دوا مه‌رگیان بێت , چونكه خۆشیان ده‌زانن بوون به
كاڵایه‌كی بێ به‌های جیهانی به‌ر له هه‌موو كه‌س لای خه‌ڵكانی به
رِاست موسوڵمان . ئه‌وه‌ی له كوردستاندا به ناوی جیاوازه‌وه
به‌رانبه‌ر رۆشنبیران ده‌كرێت , په‌ڵه‌یه‌كی هینده رِه‌شه به
نێوچه‌وانی ئیداره و ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه , سپیایی دۆندی قه‌ندیلیش
تازه میژووی رِه‌شیان سپی ناكاته‌وه , هه‌ڵه‌كان و شه‌رمه‌زاریه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی كوردی هینده زۆر بوون جگه له ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و
باسكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌وان نه رِووی ماڵپه‌رِه‌كانی ده‌ره‌وه
بابه‌تێكی فكری له سه‌ر ده‌بینریت ,نه پینووسی نووسه‌ره‌كانیش فریایی
بابه‌تێكی دی ده‌كه‌وێت ,نه كورد په‌روه‌ری رِاسته‌قینه و
پێشمه‌رگه‌ی كۆنیش رِووی دێت بڵێت قه‌ندیلم بینیوه .
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بارزانیدا مرۆڤێك
ته‌نها به پێنووس په‌لاماری داوه ,به ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی
ده‌درێته‌وه و سی ساڵ حوكمی گۆمرِایی به سه‌ردا ده‌درێت .ئه‌و
بواره‌ی ره‌خساند كه نه‌یارانیان جۆره‌ها سیناریوی جۆر به جۆری تیدا
به‌رهه‌م بهێنن , ئه‌وه‌ش شه‌رمه‌زارترین لاوازی عه‌قڵیه‌تی سیاسی ه
دیپلۆماتیه بۆ پارتی . ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌شی لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
دروست كرد , كه به سه‌دان كه‌س به واژوو و ناوی خۆیانه‌وه خواستی
لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و نه‌فره‌تیان بۆ به‌رز بكه‌نه‌وه (كه من
له گه‌ڵ شێوازی ده‌برینه‌كه‌ی و ته‌سلیم بوونیشی نیم به‌و شه‌پۆلی
چه‌پڵه‌و ئافه‌رینه‌ی كه به‌ره‌و هه‌ڵدێریان برد )به‌ڵام پارتی هێنده
لاوازی سیاسی پیشاندا , به خواستی ئه‌و شه‌پۆلی چه‌پڵه رِێزانه كه
به‌ناوی به‌رگری كردن له دكتۆر كه‌مال ده‌یانویست زیاتر له
چوارچێوه‌ی زینداندا تووندی بكه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه رِه‌شه‌كه‌ی
نێوچه‌وانی پارتی دیارتر و زه‌قتر بكه‌ن كرد .ئه‌و باروودۆخه‌ی لای
منیه‌كی تامه‌زرۆیی دیتنی نیشتمانیش كه جانتای سه‌فه‌ره‌كه‌م
پێچابووه‌وه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دیتنی هه‌ولێری قه‌ڵاو مه‌ناره , ئه‌و
شاره‌ی به زۆری فیشه‌ك شه‌ری ناوخۆ و دوو به‌ره‌كی و ئیهانه و
نه‌شیاو جوڵانه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات دار له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
له سلێمانیه‌وه بچوونایه بۆ هه‌ولیر وهه‌ولێره‌وه بهاتنایه بۆ
سلێمانی , بێ به‌شی كردبووین له دیتنی ,پاش ئه‌وه‌ی شوناسی ووڵاتێكی
بێگانه ئازادی گه‌رِان و پاراستنی گیانی پێ به‌خشیم بریارم دابوو له
میانه‌ی ڤێستقاڵێ مه‌ستوره‌ی كوردستانی ئه‌و شاره ببینم كه خواستم
بینینی بوو , ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سێك كه زۆر له ووڵاتانی جیهانم بینیوه
له چاو ژنانی به‌شخوراوی كوردا به‌ڵام به‌شێكی نیشتمانه‌كه‌ی خۆمم
نه‌بینیوه , نازانم نه‌ریت و جوڵه‌و رِۆحیان چیه . پارتی به
سه‌پاندنی سی ساڵ حوكم بۆ نووسه‌رێك, شه‌رمه‌زاری رۆشتنه‌وه‌ی پێ
به‌خشیم و نه‌متوانی ئه‌و درۆیه له گه‌ڵ خۆم بكه‌م له كاتێكدا
خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێك له گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵه‌كانیشیدا سی ساڵ زیندان بكرێت
, منیش برۆمه‌وه بڵێم ژنانی هه‌ولێر پێنووسه‌كه‌مم ته‌ژی كردوه له
غه‌می ئێوه‌و فه‌رموو با پێكه‌وه ئازادانه سروودی ئازادی
بچرِین ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیش پاش ئه‌وه‌ی
ئه‌زموونێكی ناشایسته و دوور له دیموكراسیان له گه‌ڵ من هه‌بوو
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی به ئاگاداری ئیسلامیه‌كان خۆیان له گۆڤاری
نڤاردا بڵاوم كردبووه‌وه ,خۆشیان ده‌زانن به ده‌یان جۆر ئابرۆیانم
كرِێوه بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانی كورد دڵ به ئه‌زموونی تاڵ و نادیموكراسی
خۆ فه‌رمانرِه‌وایی كورد خۆش نه‌كات . هه‌مان ئه‌زموونی نه‌زۆكی خۆیان
و به هه‌مان شێوه و به داوای وه‌زیرێكی دادی دوور له دادی ئیسلامی
حوكمی گرتن و فتوای كوشتن بۆ خاوه‌ن پێنووسێكی دی ده‌برِێته‌وه ,
واده‌زانن ئێستاش سه‌دام هێشتا فه‌رمانرِه‌وایه و ئێمه‌ی كوردیش به
ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێن هه‌میشه رِاستن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی
به خوینی شه‌هیدان و رِۆڵه‌ی هه‌ژاران و جوتیارانی كوردستان هاته
ئاراوه له نیو بچێت .ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی ئه‌مرِۆ پێویسته ئه‌وه
بزانیت ئه‌و درۆشمی سۆسیال دیموكراسیه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ كردوه‌و
هه‌رگیزیش كاری پینه‌كردووه , به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و یه‌قین
سه‌رجه‌م گریمانه‌كانی بردوه‌و زیاتریش به‌ره‌و رِووی مه‌ترسی
توورِه‌یی جه‌ماوه‌رێكی ده‌كات , كه چه‌ندین ساڵه غه‌مه‌كانی قوت
ده‌داته‌وه و ئه‌ڵێ ناحه‌زمان به ده‌وردایه با دڵمان پیخۆش نه‌كه‌ن
.
سیاسیه‌تی ئه‌مرۆی جیهان له نێوان سیاسه‌تمه‌دار و
هاوڵاتیاندا زیاتر خه‌ریكه شێوه‌ی سیاسه‌تی نێوان فرۆشیار و كرِیار
له خۆ ده‌گرێت , ئه‌و سیاسه‌ته‌ی لای فرۆشیار هه‌یه , كه كرِیار
هه‌میشه رِاسته گه‌رچی هه‌ڵه‌ش بێت , هاوڵاتیانیش له نیو بازنه‌ی
سیاسه‌تی ئه‌مرۆ و فه‌رمانرِه‌وایی ته‌كنه‌لۆژیدا هه‌میشه رِاستن
گه‌رچی هه‌ڵه‌ش بن , بۆیه بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی و بارزانی
كه رۆژانه بی حورمه‌ت و ئه‌تكی هاوڵاتیانیان كردوه به پیشه و
پشتگیری دواكه‌وتوترین ئه‌زموونی نادیموكراسی ده‌كه‌ن له جیهاندا جگه
له مه‌ترسی بۆ خۆیان له رِووی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و جام پرِ
بوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك وته‌قاندنه‌وه‌یان له خاڵێكی ده‌ستنیشان كراودا
له ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆ, هیچ دوارۆژێكی دی له هه‌ناوی خۆیدا بۆ
هه‌ڵنه‌گرتوون .هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتخواز پێویسته ئه‌وه تێبگه‌ن
یان ووشه‌ی تۆلیتاری و بنه‌ماڵه‌یی بكه‌ن به دروشم وه‌كو كرداریانه ,
ووشه‌ی سوشیالستی , دیموكراسی , مافی مرۆڤ وكۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی...تد له
پیاهه‌ڵدانه ده‌سكرده‌كانیاندا بسرِنه‌وه ,یاخود تیبگه‌ن كه
دیموكراسی پیویسته رێكخه‌ری نارێكیه‌كان و ناكۆكیه‌كان و دژه
بۆچوونه‌كانی مرۆڤ بێت, نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی .
چه‌ند ووشه‌یه‌ك بۆ كاك مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی .
ده‌زانم مرۆڤ كاتێك كیشه‌ی سیاسی ده‌بێت یان
رِاستتر كاتێك كیشه‌كانی سیاساوی و حزباوی ده‌كرێت جۆره‌ها گۆبه‌ندی دی
له كێشه‌كه‌ی ده‌ئاڵێت , به تایبه‌ت له ناو كوردا و له كێشه‌یه‌كی
وه‌كو كێشه‌ی ئێوه‌ش , وه‌كو كه‌سێك به‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی جه‌نابتدا
تێپه‌رِیووم پێم خۆشه چه‌ند سه‌ره‌پێنووسێكی كورت بۆ جه‌نابت بدركێنم
:
یه‌كه‌م: خوازیارم سه‌ره‌داوی كیشه‌كه‌ت ته‌نها به
ده‌ستی خۆته‌وه بگریت و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئایدۆلۆژییه
جیاوازه‌كان یاری پێ نه‌كرێت و سیناریوی لێ دروست نه‌كرێت ,بێ
حیكمه‌تیش نه‌بوو كاتێك هه‌مان كیشه‌ی جه‌نابتم هه‌بوو ,ناوی ته‌نانه‌ت
تاوانبارانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌شم به بێ تاوان ده‌برد , داوای
ئه‌وانه‌م رِه‌ت ده‌كرده‌وه كه ده‌یانویست به چه‌ك وه‌ڵامی
وه‌زاره‌تی داد (بۆ نادادپه‌روه‌رییان ) بده‌نه‌وه ,داوای ئه‌وانه‌م
رِه‌ت كرده‌وه كه ویستیان رِێ پێوان بكه‌ن ,داوای ئه‌وانه‌م رِه‌ت
كرده‌وه كه كۆمه‌ڵێ رِێنوینیان هه‌بوو ده‌یانگووت ئه‌م هه‌نگاوانه
بگره به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به سنبول ,هه‌روه‌ها داوای بچووكه پیاوی
وه‌كو ئه‌وانه‌ش خۆیان له له هه‌ستیارترین ده‌زگای یه‌كیه‌تیدا
كاریان ده‌كرد و له هه‌موو ژماره‌یه‌كی ئێمه‌دا به زنجیره بابه‌تێكی
بڵاو ده‌كرایه‌وه له نۆێكاردا زنجیره‌ی بابه‌ته‌كانی برِی و گووتی من
ئیتر بابه‌تان بۆ نانیرم چونكه ئه‌و حزبه‌تان ئابرِۆ نه‌بردووه ,
واته خۆی كیشه‌ی هه‌بوو له هه‌مان كاتیش‌دا خۆی نان برِاو نه‌ده‌كرد و
ده‌یویست ئیمه له ژێر ناوێكی دی‌دا شه‌رِی ئه‌و بكه‌ین ( هه‌تا
ئه‌مرِۆش ئه‌و داخه‌ی له دڵ ده‌رنه‌چووه و له رِۆژنامه‌كاندا
ده‌فه‌رموویت كه زنجیره بابه‌ته‌كه‌ی له نڤاردا ده‌ستكاری سه‌قه‌ت
كراوون له كاتیكدا ده‌ست نووسه‌كانی هه‌یه و ده‌توانریت بخرێته
رِوو) , داوای ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانویست په‌شیماننامه‌یه‌ك بنووسم و
ئیتر ئه‌و بابه‌تانه به بڤه بزانم و باس كردنیان به ناسروشتی
بینمه ئه‌ژماردن هێنده به توندی رِه‌تكرده‌وه , كه هه‌ر له كاتی
كێشه‌كه‌دا به هه‌مان میتۆد و به گۆرِینی چه‌ند پیتێك له ناوه‌كه‌دا
له نڤاره‌وه بۆ نوێكار كاره‌كانی خۆمم ده‌ست پێكرده‌وه , هه‌ر وه‌كو
چۆن بۆچوونی ئه‌وانه‌شم نه‌فره‌ت لێ كرد كه پێیان گووتم ژنی عاقڵ
ته‌نها به سۆز ئه‌جوڵیته‌وه و رِوو له ئه‌ده‌بی سۆزداری ده‌كات نه‌ك
فكر , چونكه له كۆمه‌ڵێكداین گه‌ر مه‌لا و پیاو گووتیان باس كردن له
ئاین " فاحیشه "ییه , كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌ت پێ رِه‌وا ده‌بینن و
نرخی خۆتت ناده‌نی .هه‌موو ئه‌وانه و ده‌یان پێشنیازی تریشم به بێ
ده‌نگی و زۆر به نه‌رمی و سانایی هه‌ڵده‌وارد و ته‌نها و ته‌نها رِووم
له‌و كه‌سانه بوو كه به شێوه‌یه‌كی شارستانیانه و دوور له فكری
نیرۆیی واژوویان ده‌سپارده لاپه‌ره و داخوازیه‌كانیان , یان ده‌رگای
گفتووگۆیان له گه‌لًَ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرده‌وه .
خوازیارم نه ئیسلامگه‌ری توندرِه‌و و گفتووگۆ نه‌زان و نه تاك و
لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و نه ده‌سه‌ڵاتی میلیشایی ریگه‌ی دیالۆگی
شارستانیانه‌ت بیر به‌رنه‌وه .
دووه‌م :خوازیارم ئه‌م كێشه‌یه له نووسینت دوو
نه‌خاته‌وه و ته‌نها بۆ ساتێكیش , ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه چونیه‌تی
مامه‌ڵه‌یان و گرێدانه‌وه‌یان به به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانه‌وه
رِاڤه بكه‌یت .
سێهه‌م : ئه‌مرِۆ تۆ له‌وه‌دا خۆش به‌خت ز پشت
ئه‌ستووریت كه رِاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی كورد و په‌یوه‌ندییان به
هیزه جیهان و په‌یوه‌ندی كوردیش به جیهانی ده‌ره‌وه و جیهانی
ئه‌نته‌رنێت زۆر واڵایه و هه‌موو بۆچوون و نه‌هامه‌تی و ئه‌رێ و
نه‌ریه‌كانی مه‌سه‌له‌كه‌ت به ده‌ره‌وه ده‌گات و له ده‌ره‌وه
پشتگیری لێ ده‌كرێت , ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی من كه
جگه له به‌رِێز حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و چه‌ند كه‌سێكی له‌و كاته‌دا
خۆیان بۆ كوردستان گه‌رابوونه‌وه به‌و مه‌سه‌له‌یان نه‌زانیبوو تا
هیچی له سه‌ر بدركێنن, بۆیه خوازیارم هیچ سڵ له دركاندنی
رِاستیه‌كان نه‌كه‌یته‌وه ,چ سه‌باره‌ت به هیزه ئیسلامیه‌كان و چ
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و تاكه نه‌شازه‌كان .به تایبه‌ت ئه‌مرِۆ
ئه‌و ترسه له سه‌ر كورد نه‌ماوه كه به مه‌سه‌له‌كانی خۆیمان
قوربانی بۆ بده‌ین .
چواره‌م : هه‌موو پاراستنێكی گیانی تۆ ئه‌ركی ئیداره
و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه و هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی تۆ بنرێت
نه ئازایه‌تی و نه چاكه , به‌ڵكو ئه‌ركه و ئه‌وان وه‌كو ده‌سه‌ڵات
نه‌ینتوانیوه سیستمێكی دیموكراسی وئاسایش بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
به‌رقه‌رار بكه‌ن وه‌كو سه‌رجه‌م ووڵاتانی دیموكراسی و خه‌ڵكیكی كاڵ
فام و لایه‌نگرانی خۆشیان به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه و بۆچوون له سه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌رده‌برِن وه‌كو ئه‌وه خێر و چاكه‌خوازی بیت بۆ
ئه‌و كه‌سه‌ی بكه‌ن نه‌ك ئه‌ركی خۆیان و به‌شی ئه‌و مرۆڤه له خێر و
داهاتی ووڵاتی خۆی و نیشتمانی خۆی .هه‌ر تاكێكی كورد مافی خۆیه‌تی له
هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی بكریت به بێ توانج
هه‌ڵگرتن , چونكه ئه‌وه به‌شی خۆیه‌تی له ووڵاتێكدا خاك و ووڵاتی
هه‌مووانه نه‌ك ته‌نها چینی ده‌سه‌ڵاتداران .
پێنجه‌م :خوازیارم به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له هاتنه
ده‌ره‌وه نه‌كه‌یته‌وه , واته كوردستان به جێ نه‌هێڵیت , ئه‌ركی
مانه‌وه و پاراستنت به زۆر و به ده‌نگی هه‌مووان بخرێته سه‌رشانی
ئیداره‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و به جێهێشتنت مۆمی پێنووسه‌كه‌ت
ده‌كوژێنیته‌وه , ده‌توانیت به ئه‌زموون كۆمه‌ڵێكی زۆر له
رۆشنبیرداندا بچیته‌وه و ئه‌و رِاستیه‌ت بۆ ده‌ربكه‌وێت . ئه‌وه‌ش له
به‌ر ئه‌وه نیه كه‌سه‌كه پێنووسه‌كه‌ی ووشكی كردووه یان خواستی
نووسین ته‌وژم به رِۆحی نه‌دات , نه‌خێر ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌ركی ژیان له ده‌ره‌وه هینده گرانه ده‌بیت به مرۆ ئامێر بۆ
دابین كردنی ژیان نه‌ك فه‌راهه‌م هێنانی فكر , مه‌گه‌ر مرۆڤێك بیت خۆت
له هه‌موو لێپرسراویه‌تێكی مرۆیی سه‌رشانت بدزیته‌وه , ئه‌وه‌شیان
پیشه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن پێنووس نیه. له‌وانه‌یه له‌م خاڵه‌دا له خۆت
بپرسیت خۆی بۆچی ووڵاتی به جێهێشت . به‌ڵام تۆش و هه‌ر تاكێكی دیش
ته‌واو دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه من به هۆی كیشه‌ی ئیسلامگه‌ره‌كانه‌وه
كوردستان‌م به جێ نه‌هێشتوه و به هۆی ئه‌وانیشه‌وه رِۆژێ له رِۆژان
له كوردستان دوور نه‌ده‌كه‌وتمه‌وه , هه‌موو ده‌زانن له شه‌رِی
براكوژیدا ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خوێنده‌واری ئه‌لفه بیه‌كانی سیاسه‌ت
بوون به كورِی مه‌یدانی زانست و رِۆشنبیری و سیاسه‌ت و
دنیانه‌دیده‌كانی كونجه دووره ده‌سته‌كانی شارستانیه‌تیش به لێشاو
هاتنه ناو سلێمانیه‌وه ,كه پێشكه‌وتنی ئه‌و شاره‌شیان به‌راورد
ده‌كرد به رِابردوو و دێهاته‌كانی خۆیان پێیان وابوو گه‌شتوون به
قوبرس هه‌موو جۆره كرده‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی مۆراڵ بوو وه رِه‌وایه ,
بۆ ئه‌وانی ئاگر خۆش كه‌ری شه‌رِ و دروستكاری مانشێته‌كانی جنێو رِه‌وا
بوو , بۆیه یه‌كه‌م هه‌نگاویان فشار هێنان بوو بۆ ژنانی و كچانی ئه‌و
شاره به جۆره‌ها كرده‌ی ناشیرین , له مێژووی دوای رِاپه‌رَینه‌وه
ژنان و كچانی سلێمانی قوربانیترین كه‌سانی ئه‌و ته‌وژمه جاش و باشه
بوون كه رِوویان له سلێمانی كرد و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان رِه‌وا بوو بۆ
خه‌ڵكی خاوه‌ن ماڵ رِه‌وا نه‌بوو , وابزانم نموونه‌كانی ئه‌تك كردنی
به كۆمه‌ڵی كچانی سلێمانی له قوتابخانه‌كاندا , كوشتن و فرِێ دانی
كچانی سلێمانی له‌كه‌ناری شاردا پاش وورد كردنی شووشه‌ی
خواردنه‌وه‌كانیان له سه‌ر سنگ و لاشه‌ی , فشار خستنه سه‌ر ژنان و
كچانی دیاری شار, به رِاده‌یه‌ك زۆربه‌یان شاره‌كه‌یان به جێ هێشت
یان بۆ هه‌نده‌ران یان بۆ هه‌ولێر و شاره‌كانی دی , هه‌موو كرده‌ی
كه‌سانێكی تازه به شاریكراوو سه‌رباركراوی بوون له‌و شاره‌دا , به
بیرتان ده‌هینمه‌وه كه منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی له ناوه‌رِاستی
ساڵی 1997 وه هه‌تا ئه‌مرۆش كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌م ئه‌ندامێكی
ده‌زگای زانیاری كه هه‌مووتان ده‌زانن كییه , جۆره‌ها فشاری ناشیرین
خستبووه سه‌رم , هه‌ر له داوا كردن بۆ وازهینان له گوڤاره‌كه‌م ,
لادانی خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌م و كاركردن بۆ خۆی , ماده‌م له
حكومه‌ته‌وه هاوكاری ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه‌م ده‌كرێت ئه‌وا هه‌ر واتای
یه‌كیه‌تی ده‌كات پێویسته پابه‌ند بم به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
گۆیه رِایه‌ڵ بم بۆی كاریان بۆ بكه‌م و ئازادانه بابه‌ته‌كان
بڵاونه‌كه‌مه‌وه ,سوكایه‌تی و له سه‌ر نووسین و خه‌ڵك به كرێ گرتن
بۆ نووسین و زۆر جاریش خۆی ده‌ینووسی و ناوی كه‌سێكی دی ده‌خسته سه‌ری
,سكاڵانامه تۆماركردن له دادگا له سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كێك له
نووسینه‌كانی له سه‌رم نووسی بوو (چونكه ئه‌وان پێیان وایه
رِه‌وایه بۆ خۆیان تۆمه‌ت و بێ حورمه‌تی به خه‌ڵك بكه‌ن به‌ڵام بۆ
كه‌س نیه وه‌ڵامیان بداته‌وه , هه‌تا ئه‌و بێ حورمه‌تیه‌ی كه
پیاوه‌كانی بنرێت پێم بڵێن "(تۆ حوانیت گه‌ر به قسه‌مان بكه‌یت
ده‌توانیت زانیاری باشمان بۆ كۆ بكه‌یته‌وه ) ئه‌مه ئه‌و ئابرِۆ
مه‌زنه‌ی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ژن به ده‌ستی هێنا ,كه هیچ
له سیستم و بۆچوونی به‌عس لاینه‌داوه , خێزانێك قوربانی گیانی و
شه‌هید بوون و زیندانی و رِاوه‌دوونان و9 نۆ جار تاڵان كردنی ماڵ و
ده‌ركردن له خوێندن , ترس و خۆ شاردنه‌وه و هه‌موو جۆره
نه‌هامه‌تیه‌كانی كاتی فه‌رمانرِه‌وایی به‌عس , ته‌نها قوربانیه‌ك
نه‌یانداوه قوربتنی دان بوو به كه‌رامه‌تی , ئه‌و كاته‌ی كه
واده‌زانیت هه‌ناسه‌ی سه‌رفه‌رازیت هه‌ڵكیشاوه و ئیتر له‌و جۆره
نارِه‌وایه رِزگارت بووه , ئه‌وانه‌ی خۆت و خێزانت قوربانیت بۆ داوون
داوات لێ ده‌كه‌ن ئه‌و ته‌نها قوربانیه‌ش ئه‌م جاره‌یان بۆ پۆخڵه‌وات و
سیخورِی ئه‌وان بدرێت ...خۆ گه‌ر باسی كردار و پلان و كاره‌كانیان
بكه‌م كاتێك له سوریا بووم ئه‌وه نه‌ك ووڵات به‌جێ ده‌هێڵن بۆ خه‌ڵكی
خاوه‌ن برِواو ده‌روونی به‌رز حاشا له شوناسی كورد بوونی خۆشی ده‌كات
...له سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه پێنج ساڵ له شه‌رِ و به‌رگری خۆی
و گرووپه مافیه ئاساییه‌كه‌یدا بووم چونكه وامده‌زانی ئه‌وانه
هه‌مووی ته‌نها فیتی خۆیه‌تی و گه‌نده‌ڵی ناوخۆیه و من پێویسته رِوو
به رِووی ببمه‌وه , له ناوبردنی كاری منه و هیچیشی جه‌نابی سه‌رۆكی
نوێ و سكرتێری كۆن ئاگای لێ نیه , به‌ڵام له نزیكه‌وه ناسینی
ئه‌وه‌ی بۆ رِوون كردمه‌وه ئاگای له هه‌موو شتێكه , بۆیه پێم خۆش
بوو كوردستان بكه‌م به خه‌ونێكی جوان نه‌ك كابوسێكی قێزه‌وون , ئه‌وه
ئیسلامیه‌كان نه‌بوون كوردستان‌م بۆ به‌جێهێشتن .
ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ووشه بخوێنیته‌وه له
ده‌ریایه‌ك ووشه‌ی ده‌رنه‌برِاوو , خاوه‌نی ئیدراك و برِوایه‌كی ئاینی
بێت له‌وانه بڵێت پێویست بوو له‌و باره‌دا ئیسلامیه‌كان به‌رگری لێ
بكه‌ن و دژی ئه‌و سیستمه بن كه فشار ده‌خاته سه‌ر مرۆڤه‌كان ببن
به "فاحیشه " وه‌كو ئه‌وان پێنووس ده‌كه‌ن به فاحیشه و ووشه‌ی
فاحیشه و بێ ئه‌خڵاقیان كردووه به نه‌ریتی كورده‌واری بۆ خاوه‌ن
ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی رِه‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت .به‌ڵام هاتن ئه‌و بۆشایی
ناكۆكیه‌یان قۆسته‌وه و یاری سیاسی خۆیان له تێدا كرد, كام گرووپی
ئیسلامی وه‌كو كه‌سێكی موسڵمان جارێك هاته وه‌ڵام له سه‌ر مافی
كه‌سێكی مافخوراو , ئیهانه‌كراو , به‌ره‌وهه‌ڵدیرَ براو و له
ده‌ره‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی مرۆیی مامه‌ڵه له گه‌ڵ كراو‌و هاته وه‌ڵام و
دژی وه‌ستایه‌وه , گه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی بیر‌و باوه‌رِیه‌كن نه‌فره‌تی
له‌و فاكته‌رانه كردووه .له میژووی كام ئه‌ندامی گرۆپی ئیسلامگه‌ردا
ده‌ستیوه‌ردانێكی مرۆڤانه دژ به كارێكی نامرۆڤانه و نه‌شیاو به
رانبه‌ر به كه‌سێك , پێنووسێك ,دژه‌كارێكی خۆیان هه‌یه وه‌كو به‌رگری
كردن له هه‌ق , له ویژدان و رِاستی و بیروباوه‌رِی دروست گه‌ر ئه‌وان
هه‌ڵگرین .یاخود تاكی كورد بووه به هه‌ڵماتێكی رِووشاوی ده‌ستی یاری
زانه سیاسیه دیماگۆگیه‌كان ؟.
|