|
به‌رابه‌ریی ژن و پیاو له روانگای ئیسلامه‌وه
زۆر که‌س و زۆر لاێه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی و فکری له روانگه‌ی
خۆێانه‌وه و یان به بینینی کرده‌وه‌کانی ئیسلام له بابه‌ت
هه‌لاواردن و سته‌م له‌سه‌ر ژن، و پله و جێ و شوێنی ژن له ئیسلام و
کومه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان وتار و وتووێژی زۆریان ئه‌نجام داوه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که خزمه‌تێکی زۆریان به ناساندن و ناسینی ره‌فتار و شێوازی
ئیسلام و یاسا نا ئیسنایه‌کانی ئیسلام کردوه، به‌ڵام که‌متر چونه‌ته
سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و سته‌مه که له یاسا شه‌رعیه‌کان و قورئان
داێه. باشترین به‌ڵگه و ره‌وشت بۆ ناسینی درۆینه بونی ئیدیعاکانی
ئیسلام و ئیسلامیه‌کان له بابه‌ت به‌رابه‌ری ژن و پیاو له ئیسلام و
ناسینی ریشه‌ی ئه‌م فکریه‌ته دژی ئیسانیه، وه هه‌روه‌ها پێوه‌ره نا
عادیلانه‌کانی که ئه‌مرۆ له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و کۆمه‌ڵگا ئیسلام
لێدراوه‌کانی تردا هه‌ێه و پێره‌و ده‌کرێ، خودی ئاێه‌ته‌کانی قورئان و
حه‌دیسه‌کانه.
له تواوی ئه‌و کۆمه‌ڵگاێانه‌دا که مه‌زهه‌ب ژێرخانی فکریه‌تی پێک
هێناون، پێوه‌ره‌کانی ئه‌و مه‌زهه‌به به شێوه‌ی ئاشکرا و نهێنی و به
تێپه‌ر بونی زه‌مان له کولتوری ئه‌و کۆمه‌ڵگاێه و هه‌روه‌ها له
روانگه و کرده‌وه‌ی تاک و به کۆمه‌ڵیدا شوێن و ته‌ئسیر داده‌نێ و پاش
ماوه‌ێه‌ک وه‌ک ئه‌مرێکی سروشتی لێ دێت.
ئیسلام ده‌ڵێ ژن و پیاو له مافی به‌رابه‌ر به‌هره‌مه‌ندن. به‌ڵام
ئه‌رێ به‌راستی ئه‌م وته‌ێه راسته؟ به‌رابه‌ری به‌و ماناێه که ژنیش
هه‌مان ماف و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ێه که پیاوی موسوڵمان هه‌ێه‌تی؟ بێجگه
له‌مه‌ش ئاێا له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه به‌راستی نه‌ک هه‌ر ژن و پیاو،
ته‌واوی ئینسانه‌کان له لای ئیسلام پێکه‌وه به‌رابه‌رن؟ 1400 ساڵه
به‌رده‌وام به گوێمانیدا ده‌ده‌ن که ئیسلام دینی به‌رابه‌ری و
براێه‌تییه و ته‌واوی ئینسانه‌کان له لای خودا یه‌کسان و به‌رابه‌رن.
به‌ڵام بونی کویله و که‌نیز، ده‌وله‌مه‌ند و هه‌ژار، کوێر و چاو ساخ،
به‌رز و کورت، چه‌ند ژنه و هتد... راستیه‌کانی نارست بونی ئه‌م
ئیدیعاێه نین؟
خۆدی که‌نیز و مه‌یته‌ر له ئیسلامدا به ژنێک ده‌وترێ که له شه‌ردا
به ده‌سکه‌وت گیراوه و یان دیلێکه که له که‌سێکیتر کردراوه.
کرین و فرۆشتنی کچان و ژنان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی ئێمه‌ش دا
زاڵبونی هه‌مان یاساکانی ئیسلامه که له لاێان حاکمانی ده‌وڵه‌تی
مه‌رکه‌زی و سه‌رانی ناسیونالیست-ئیسلامیستی کورده‌وه سه‌پێندراوه و
به‌رده‌وام به‌رهه‌می دێننه‌وه. خۆدی به مێرد دان، ته‌لاق دان، ماره
کردن، جاش بۆ کردن و نه‌ریتی زه‌ماوه‌ندیش که شانازی پێوه ده‌کرێ
هه‌مان کرین و فرۆشتنی کچ و ژنه.
له قورئان دا الله به ئاشکرا و فراوانی باسی جیاوازی و جۆراوجۆر
بونی ئینسانه‌کان ده‌کا. بۆ نمونه: "ناموسوڵمانان" یان موشرێکه‌کان،
کافران. خودی ئه‌مانه‌ش 2 جۆرن. موشرێکه ئازاده‌کان و نا ئازاده‌کان.
موئمێنان ئه‌وانه‌ن که بون به ئیسلام. خودی موئمێنان دابه‌ش کراون
به 2 به‌ش: موئمێنانی ئازاد و موئمێنانی کۆیله یان که‌نیز. موئمێنانی
ئازادیش به 2 گوروپ ژن و پیاو دابه‌ش کراون. بۆ نمونه له سوره‌ی
به‌قه‌ره ئاێه‌تی 221 به‌م شێوه‌ێه باس ده‌کا:
"له‌گه‌ل ژنانی موشرێک زه‌واج مه‌که‌ن تا ئیمان نه‌هێنن. که‌نیزێکی
موسوڵمان باشتره له ژنێکی ئازادی موشرێک، هه‌رچه‌نده له جوانی و
جه‌ماڵی ئه‌و بهه‌ژێن. ژن مه‌ده‌ن به موشرێک تا ئیمان نه‌هێنن و
به‌نده‌ی موسوڵمان باشتره له موشرێکێکی ئازاد."
هه‌ر له‌م ئاێه‌ته‌دا درۆ و ده‌له‌سه‌ی ئیسلام و ئیسلامیه‌کان
ده‌رده‌که‌وێ و رون ده‌بێته‌وه که ئینسانه‌کان لای خوا یه‌کسان نین.
به راشکاوانه ده‌ڵێ که که‌نیزێک له موشرکێک باشتره و له‌گه‌ڵ
که‌نیز زه‌واج بکه‌ن نه‌ک موشرێک. لێره‌دا مه‌سه‌له زه‌واج کردن نییه
یان نه‌کردن نییه، به‌ڵکو سوک و بێ نرخ بونی "که‌نیزان" دێته گۆرێ و
به سوک له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ئه‌مه هه‌مان مانا ده‌دا که له ئاێه‌تی
دواتر ده‌بینن که ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ژنی ئازادتان په‌یدا نه‌کرد،
مه‌سه‌له‌ێه‌ک نییه و ده‌توانن له‌گه‌ڵ که‌نیزانی خۆتان زه‌واج بکه‌ن.
لێره‌دا ویستویه‌تی که که‌نیزه‌کان له‌به‌رچاو بگرێ و تا ئاستێک به‌رز
بیان نرخێنێ. به‌راستی ئه‌مه‌ێه یه‌کسان بونی ئینسانه‌کان لای خودای
ئیسلام؟ نابێ نرخ و رێزی ئینسانه‌کان لای خودا یه‌کسان بێت؟ ئاێا پله
و نرخی ئینسانه‌کان به پێی ئیمان هێنانیان به ئیسلام و یان کویله و
که‌نیز بونی ئه‌وانه؟
یه‌کێکیتر له‌و به‌ڵگانه‌ی که ژن و پیاو له ئیسلامدا یه‌کسان نین و
ناراست بونی ئیدیعای ئیسلام ده‌سه‌لمێنێ، ئاه‌ێه‌تی 25 له سوره‌ی
نیسائه که ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌تان نه‌بو که ژنانی ئازاد و به ئیمان بهێنن،
که‌نیزانی موسوڵمان که بونه‌ته موڵکتان بخوازن و خوا ئاگای له هه‌مو
شتێکه. به پێی ئیمانتان که هه‌موتان ئه‌هلی ئیمانن له ژن و پیاو،
برێکتان له جنسی برێکیترتانن، هه‌موتان یه‌کسانن. مه‌به‌ست له
یه‌کسان له ئیمان داێه که هه‌مویان وه‌ک یه‌ک مه‌سه‌ڵمانن نه‌ک له
ماف و حقوقدا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی مالکی
که‌نیزه‌کان ده‌توانن له‌گه‌ڵیان زه‌واج بکه‌ن و ماره‌ییان بده‌نێ،
دیاره ئه‌و که‌نیزانه‌ی که پاک بن، نه‌ک زناکار و دوست و ره‌فیق دار،
ئه‌گه‌ر که‌نیزێک مێردی کرد و خه‌تاێه‌کی کرد، سزای که‌نیزان نیوه‌ی
سزای ژنانی ئازاده، و خوا به‌خشه‌نده و مێهره‌بانه.
له‌م ئاێه‌ته‌دا به رونی باسی ئه‌وه ده‌کرێ که ته‌نیا موسوڵمانان
هه‌ر هه‌مو له هه‌ر جنس و ره‌گه‌زێک هه‌ن پێکه‌وه یه‌کسانن ئه‌ویش
ته‌نیا له ئیماندا. به‌ڵام بۆچی سزای که‌نیزه‌کان نیوه‌ی ژنانی ئازاد
بێ؟ مه‌گه‌ر هه‌مویان پێکه‌وه به‌رابه‌ر نه‌بون؟ خۆدی ئه‌م هه‌ڵاواردن
و نابه‌رابه‌ری و چاوپۆشییه ناراسته‌خۆ هانیان ده‌دا که ده‌ست بۆ
کاری خراپ به‌رن.
ئه‌گه‌ر موسوڵمانان پێکه‌وه به‌رابه‌رن ده‌بێ له سزاشدا به‌رابه‌ر
بن. ته‌نانه‌ت به‌رابه‌ر بونی موسوڵمانانیش به درۆ ده‌رچو. کاتێک که
سزای گروپێک له گوروپێکیتر که‌متره، ئه‌مه به‌و ماناێه‌ێه که پله
و نرخیشیان وه‌ک یه‌ک نییه. دیسانه‌که هه‌ر له سوره‌ی نیسا‌ء ئاێه‌تی
3 ده‌ڵێ:
بترسن له‌وه‌یکه نه‌کای له بابه‌ت هه‌تیوانه‌وه عه‌دل و داد
به‌رێوه نه‌به‌ن، که واێه ئه‌و ژنانه ماره بکه‌ن که به باشی
ده‌زانن و عادلانه بێت، 2 یان 3 یان 4، ئه‌گه‌ر زانیتان تواناتان
نییه ئه‌وه عادلانه نییه سته‌میان لێ بکه‌ن، که واێه ته‌نیا یه‌ک
ژن ئێختیار بکه‌ن، یان که‌نێزێکتان هه‌ێه قه‌ناعه‌ت بکه‌ن و ئه‌مه
عادیلانه‌ێه.
ئاێا ئه‌مه یه‌کسانی و عه‌داڵه‌ته که پیاو ده‌توانێ 4 ژنی هه‌بێ؟
ئاێا هه‌مان حه‌ق و ماف به ژنه‌که‌ش ده‌درێ که 4 پیاوی هه‌بێ تا
یه‌کسانی به کرده‌وه به‌رێوه بچێ؟ له درێژه‌دا ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر
توانای به‌رێوه بردنی ژنی زیاترتان نییه، ده‌توانن که‌ڵک له‌و
که‌نیزه وه‌ر بگرن که هه‌تانه.
وشه‌ی که‌نیز که خۆی سوکاێه‌تییه به ژن، سه‌لمێنه‌ری بونی
نایه‌کسانی و نابه‌رابه‌رییه. حسلام ده‌ڵێ که هه‌موان یه‌کسانن،
به‌ڵام لێره‌دا جیاوازی له نێوان ژنی ئازاد و که‌نیز دا هه‌ێه.
دیاره ده‌رک کردنی ئه‌م نابه‌رابه‌ری و درۆ کردنانه‌ی ئیسلام بۆ
عه‌ره‌بێک له 1400 ساڵ له‌وه‌پێش دژوار بوبێ، به‌ڵام ئاێا ئه‌مه
قسه‌ی الله نییه که له زاری موحه‌ممه‌ده‌وه دێته ده‌ر؟ ئاێا
الله به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا تواناێه و ئاگای له هه‌موو شتێکه؟
له سوره‌ی به‌قه‌ره ئاێه‌تی 222 ده‌ڵێ:
له بابه‌ت عاده‌تی ژنانه لێت ده‌پرسن، بڵێ ژانێکه بۆ ژنان، و له‌و
کاته‌دا له‌گه‌ڵیان مه‌خه‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، وه له‌وێوه له‌وان
نزیک ببنه‌وه که الله ده‌ستوری داوه و به‌رده‌وام لای خودا توبه و
نیاز بکه‌ن و هه‌م پاک بن و خوا گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها له سوره‌ی به‌قه‌ره ئاێه‌تی 223 ده‌ڵێ:
ژنان کێڵگه‌ی ئێوه‌ن و بیان کێڵن و بۆ سه‌واب شتێکیان بده‌نێ و له
خودا بترسن و بزانن که ده‌چنه‌وه لای ئه‌و.
له ئاێه‌تی 222 باسی ئه‌وه ده‌کا که پیاوان له کاتی عاده‌تدا
نه‌چنه لای ژنان، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له بابه‌ت ده‌ستوری الله
ده‌دوێ که بچنه لاێان. له ئاێه‌تی 223 ئه‌م ده‌ستوره‌ی خوا رون
ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ که ژنان کێڵگه‌ی ئێوه‌ن و له هه‌ر شوێنێکی
کێڵگه‌تانوه ده‌توانن بچننه ناویه‌وه.
با بزانین له سوره‌ی به‌قه‌ره ئاێه‌تی 228 چۆن باسی ئه‌م یه‌کسانییه
ده‌کا. له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێ:
ژنانی ته‌ڵاق دراو ده‌بێ تا
|