|
حیجاب بۆ ..؟
حیجاب یه‌کێکه له‌و دیاردانه‌ی ئاینی ئیسلام له‌گه‌ڵ خۆیدا،
به‌شێوه‌یه‌کی فراوان و جیاواز‌و له‌فۆرمێکی ته‌قلیدیدا، کاری
له‌سه‌رکردوو به‌فراوانی بڵاویکردۆته‌وه
، شان به‌شانی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان.
ئه‌م دیارده‌یه دیرۆکێکی دێرینتری له‌خۆ گرتووه، له سه‌رده‌می
حامورابییه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ.
جگه له‌وه‌ی لای یه‌هودیه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌کی دیکه، چڕ‌و ئاڵۆز، باسی
لێوه‌کراوه، تا ده‌گاته مه‌سیحیه‌کان. ئه‌وانیش له کاتی نوێژدا،
به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان، په‌یڕه‌ویان کردوه‌و ده‌یکه‌ن. باشترین
نموونه‌ش تێکسته‌کانی {سفر التکوین}ه به‌ڕاشکاوانه باس له پۆشینی
نیقابێک ده‌کات که ژنان بیپۆشن، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ڕێزگرتنی
فریشته‌کانه نه‌ک له‌به‌ر هیچ هۆکارێکی دیکه.
به‌ڵام خه‌ته‌نه‌کردن ترادیسۆنێکی فیرعه‌ونیه‌کانه‌و له ئاینی
ئیسلامیشدا ناوی هاتووه تا کاری چه‌سپاندنی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵکو
موتوربه‌کراوه به‌پێی کات و پێویستیه‌کانی رۆژ بۆ ده‌رکه‌وتنی هێز
به‌سه‌ر بێهێزدا تا سه‌رئه‌نجام بووه‌ته به‌شێک له‌ترادیسۆنی عه‌ره‌ب
وپاشان بڵاوبووه‌ته‌وه،وه‌ک ده‌بینین تاهه‌نوکه له‌کۆمه‌ڵگه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتدا به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ئه‌م تاوانه په‌یڕه‌وده‌کرێت{
به‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیشه‌وه}،ئه‌مه باسێکی تره‌ولێره‌دا باسی لێ
ناکه‌ین.
جۆرێک له‌و لێکدانه‌وانه بۆ ئه‌م ترادیسۆنه به‌شێکه له‌و داب
ونه‌ریته ڕێزداریه{ به‌پێی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه
له‌کاتی خۆیدا} بۆ ژنان، نه‌ک له‌به‌ر هیچ فاکته‌ر و مه‌به‌ستێکی تر.
به‌ڵام پاشان ئه‌م تێکستانه، له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینیه‌وه، جارێکی
تر‌و به فۆرمێکی تر‌و به مه‌به‌ستێکی تره‌وه هێنایانه‌وه سه‌رشانۆی
نمایشکردن.
وه‌ک ده‌رکه‌وتووه پێشتر حیجاب هه‌بووه‌و داهێنانێکی نوێ نیه تا
په‌یوه‌ست بێت به ئایینێک یان به‌خاک و نه‌ته‌وه‌و تیره‌و هۆزو
خێڵێکه‌وه. ته‌مه‌نی زیاتر له 2000 ساڵه‌و به‌پێی شوێن و کاتیش
هه‌میشه له‌گۆڕاندا بووه. گه‌ر هاتوو وه‌ک داهێنانێکیش حسابی بۆ
بکرێت په‌یوه‌ندی به کلتوری ناوچه‌یه‌کی داریکراوه‌وه هه‌یه‌و ناکرێت
هه‌موو مرۆڤایه‌تی پۆشاکێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی
بیاباناوی بپۆشن.
له‌تێکڕای کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌م پۆشاکه، به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان، ئاماده‌گی هه‌بووه‌و کاریان له‌سه‌ر گۆڕانکاری دیزاینی
کردووه. خودی ئه‌و کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییانه‌ش بۆ خۆیان کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
بوون ته‌نها خه‌ونیان به ده‌سه‌ڵات و زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا
هه‌بووه. ئه‌م هه‌ژمونگه‌ریه وای کردووه ژن ته‌نها جێگه‌ی ماڵ و
منداڵ به‌خێوکردن بێت و ده‌سه‌ڵات و دامرکانه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانیان
بێت.
رێگه‌ی
خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتیش دوو شێوه‌ن:
له‌که‌سێکه‌وه هه‌نگاو ده‌نرێت >>> بۆ >>> له‌کۆمه‌ڵگه‌دا کۆتایی دێت.
له‌کۆمه‌ڵه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت >>> بۆ >>> کۆمه‌ڵگه‌و ووڵاتانی
دیکه.
ئه‌م دوو شێوه خه‌ونه، دوو خه‌ونی ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و دووه‌م
پشتگیریه‌کی یه‌قینی هه‌یه بۆ یه‌که‌م و یه‌که‌میش خه‌ون
به‌دووه‌مه‌وه ده‌بینێت تا بگاته ئه‌نجام. ئیدی ئه‌وه‌ی له‌و
نێوانه‌دا، بێ هێزو بێ توانا بێت، ده‌که‌وێته نێوانی ئه‌م دوو
به‌رداشه‌وه. 
سه‌رهه‌ڵدانی حیجاب لای ئیسلام !
سه‌رچاوه مێژووییه ئیسلامیه‌کان به‌دوو جۆر باس له‌وه ده‌که‌ن بۆ
یه‌که‌مجار حیجاب له مه‌دینه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و بڵاوبوه‌ته‌وه.
یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش بۆ ئه‌وه
ده‌گێڕنه‌وه که ژنان، له‌کوچه‌و شه‌قامه‌کاندا، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو
توشی په‌لاماردان بوون و هێرشیان کراوه‌ته سه‌رو کاری ناشایسته‌یان
له‌گه‌ڵدائه‌نجام دراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رگری و ده‌سه‌ڵاتێکیان
هه‌بێت، چونکه هیچ به‌ربه‌ست و شێوازێک، یان شوناسێکی تایبه‌ت، یان
تایبه‌تمه‌ندیه‌کی وا نه‌بووه تا ژنه کۆیله‌و جاریه‌کان له ژنانی
دیکه جودا بکاته‌وه. ئه‌مه بۆ خۆی کێشه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌و کاته
بووه. کاتێکیش له‌ئه‌نجامده‌رانی کێشه‌که پرسیارکراوه بۆ ئه‌و
کاره‌یان کردووه.؟ له‌وه‌ڵامدا ووتویانه: ئێمه وامان زانیوه ئه‌و
ژنانه، ژنه کۆیله‌و جاریه‌کانن. ئیدی ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ک کێشه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کی و تایه‌فه‌گه‌ری ئه‌وکاته‌دا ،
دروستکردووه.
گه‌ر حیجاب به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیان و ڕێزگرتن له‌مافه‌کانی ژن
دروست بووبێت ! یاخود ڕیفۆرم و هه‌نگاوێکی نوێ بوبێت له‌ژیانی ساده‌یی
ئه‌وسه‌رده‌مه، که‌مرۆڤه‌کان له‌چه‌وساندنه‌وه‌و ژێرده‌سته‌یی و
به‌کاڵابوون ده‌ربخات ورزگارو ئازادیان بکات ده‌کرێت وێنایه‌کی نوێی
به‌باڵادا ببڕێت ئه‌وه مایه‌ی دڵخۆشیه، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ر خودی
سه‌رچاوه مێژووییه ئایینیه‌کان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه،
ده‌ڵێن {له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ژن و پیاو له‌یه‌ک حه‌وزدا خۆیان
پاک کردووه‌ته‌وه‌و خۆیان شوشتووه{لێره‌دا حه‌وز به‌واتای
ئه‌وحه‌و‌زانه‌دێت که‌بۆ وسڵ ده‌رکردن دروستکراوه به‌تایبه‌ت
له‌مزگه‌وته‌کاندا ئاماده‌گیان هه‌یه}، ئه‌م دیارده‌یه تاسه‌رده‌می
عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب به‌رده‌وام بووه، پاشان بڕیاری جیاکردنه‌وه‌ی
دراوه.{
صحيح البخاري}*.
گه‌رئه‌مه ڕاست بێت ئه‌و ئه‌تمۆسفیره باشترین که‌شه بۆ په‌یڕه‌وکردن
و به‌تاڵکردنه‌وه‌و ئاویزانبوونی نێر‌و مێ یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ
چاوبڕکێ وتێربوونی چاو له له‌ش ولاری ژنان، ئه‌ی بۆ له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ئه‌م حه‌وزانه دانه‌خراون و لانه‌براون.؟ ئایا پیاوان به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان سه‌یری ژنانیان نه‌کردووه تێیدا ؟ یا به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ
روداوێک سه‌یروسه‌مه‌ره رووی نه‌داوه؟ ئایا چ گه‌رنتیه‌ک هه‌بووه
ژنان به‌بێ ترس و به‌ئاسوده‌یی توانیبێتیان خۆیان پاک بکه‌نه‌وه
له‌له‌ش پیسی.
یاخودله{ کتێبی حصن الاسوة ل94} ده‌ڵێت هه‌ر له‌سه‌رده‌می عومه‌ردا
هه‌وڵی پۆلێن‌کردنی ژنان دراو کران به‌دوو به‌ره‌وه وه‌ک ده‌ڵێت کاتیک
بڕیاری گه‌رماودرا تا ژنه ئازادکراوه‌کان بچنه گه‌رماوه‌کان
نه‌ده‌بوایه ژنه ناموسڵمانه‌کان بچنه ناوی} .
ڕوداوی
چه‌وساندنه‌وه‌و هێرشکردنه سه‌ر ژنان له‌مێژووی کۆن و نوێ‌دا زۆر باسی
لێوه‌کراوه. له‌ووڵاتانی مه‌سیحی و ئه‌وروپیشدا ئه‌م شێوازه
به‌جۆرێکی تر نمایشی بۆ کراوه، کاتێک جه‌نگاوه‌ران و سه‌ربازه‌کان،
له‌چاخه‌کانی ناوه‌ڕاستدا، به‌نیازی هێرشکردنه‌سه‌ر نه‌یاره‌کانیان
بونایه، سه‌ره‌تا پشتێنه‌یه‌کی ئاسنین له‌که‌مه‌رو سمتی ژنه‌کانیان
ده‌داو قفڵیان ده‌کردو کلیله‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌بادا دوژمنانیان بێنه سه‌ریان و کاری دزێو سێکسیان له‌گه‌ڵدا
ئه‌نجام بده‌ن .
سێ په‌یکه‌ری جیاواز گوزارشت له‌پشتێنی ئاسنین ده‌که‌ن
ئه‌م دوو چیرۆکه هاوشێوه‌یه هه‌مان ئه‌و پنته‌یه که ژن، وه‌ک هه‌ر
که‌ره‌سته‌و ئامێر‌و کاڵایه‌ک، ڕوویه‌کی موڵکداری هه‌بووه، ده‌کرێت ڕوی
داپۆشرێت. پۆشاکی پێ له‌به‌ر بکرێت، کڕین و فرۆشی پێ ئه‌نجام بدرێت،
به‌هه‌مان شێوه‌ش تێر‌و برسی بکرێت، بخرێته گریان و پێکه‌نین..تاد.
گه‌ر حیجابیش یه‌کێک بێت له‌و هه‌نگاوانه ئه‌وه له‌دوولاوه،
ده‌سه‌ڵاتی ئاین و فتواکان له لایه‌ک و توانای پیاوو ده‌سه‌ڵات
له‌لاکه‌ی تر، زۆر به‌ئاسانی توانراوه بچه‌سپینرێت. لێره‌دا ژن
کۆیله‌ی ترادیسۆنێکه وه‌ک پێشینه‌یه‌ک له‌کۆنه‌وه تا ئێستا بۆی
به‌جێماوه و ده‌بێت به‌رده‌وام له‌و ئه‌مباره بخواته‌وه.
بوژانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ترادیسۆنه له‌مڕۆدا به‌شێکی گه‌وره‌و فراوانی
فیکری ئوسوڵی و گروپه ڕادیکاله‌کان پاڵپشت و پشتگیری ته‌واوی لێ
ده‌که‌ن و له‌پشتیه‌وه هێزێکی سیاسی به‌هێز به‌دی
ده‌کرێت.
که‌واته سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی حیجاب ڕوداوه‌کانی ڕابردووه نه‌ک
داهێنانێکی نوێ بۆ ئێستا‌و داهاتوو. بۆ نموونه دوای هاتنی ئایه‌ی59
له‌سوره‌تی الاحزاب {
يَا أَيُّهَا النبـي قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء
الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ
أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا
رَّحِيمًا
}
ئیدی ئه‌م جه‌له‌بیه به‌پێی زه‌مه‌ن و ده‌ڤه‌ره‌کان له‌ڕوی واتا‌و
پێویستیه‌کانه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و به‌کارهاتوه.
هه‌رچه‌نده تایبه‌تمه‌ندی داوه به چینێک له‌ژنان، بۆ
جیابوونه‌وه‌یان له‌چینێکی تری ژنان که کۆیله‌کانن، به‌ڵام به‌هیچ
جۆرێک باس له پۆشاک و جل و ته‌نز {مۆدێل}ێکی نوێ نه‌کردووه تا جودا
بێت له هه‌موو فۆرمه‌کانی تری ئه‌و کاته‌ی پۆشین. هیچ شتێکی زیاده
نه‌خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شێوه پۆشاکه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ده‌پۆشرا. ئه‌م ده‌قه‌ش به‌هیچ جۆرێک باس له بونی حیجاب ناکات. بۆ
شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ووشه‌یه ڕای جیاواز‌و ناکۆک هه‌یه‌و زۆری له‌سه‌ر
باسکراوه، به‌ڵام ده‌کرێت له‌م سێ واتایه‌دا کۆیانبکه‌ینه‌وه بۆ
زیاتر ئاشنابوون {چه‌ند پارچه جل و به‌رگێک، پارچه قوماشێکی فراوان،
پارچه چنراوێک بۆ داپۆشینی
سه‌روسنگ}.
له‌کتێبی {الطبري، جامع البیان }دا کاتێک دێته سه‌رباس کردنی حیجاب،
به‌دوو جۆر باسی لێ ده‌کات و واتاکه‌ی لێکداوه‌ته‌وه {حجاب
به‌ربه‌ستێکه یان په‌رده‌یه‌که له‌نێوان تۆ‌و جیهانی ده‌ره‌وه)
به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک مه‌به‌ست له‌به‌رکردنی پۆشاکێکی نوێ نیه،جگه
له‌وه‌ی حیجاب مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر تایبه‌ته به‌کچ و ژنه‌کانی
پێغه‌مبه‌رو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تادا ژنی
خه‌لیفه‌کانیشی نه‌گرتووه‌ته‌وه.
له‌زمانی عائیشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن جارێکیان عومه‌ری کوری خه‌تاب
ڕه‌خنه‌ی گرتووه له‌وانه‌ی حجاب ده‌پۆشن و ده‌چن پێویستیه‌کانی خۆیان
ىيچێ ده‌هێنن. ده‌ڵێت {کاتێک سه‌وده‌ی ژنی پێغه‌مبه‌ر به‌حیجابه‌وه
تێپه‌ڕده‌بێت، ئیمامی عومه‌ر ده‌ڵێت: سۆده تۆمان ناسیه‌وه}
صحيح
البخاري .. كتاب
الوضوء .. باب خروج النساء إلى البراز
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وکاته‌ش شه‌وبووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌وده
باڵابه‌رز بووه، ئیدی ناسراوه‌ته‌وه. که‌واته ئه‌م حیجابه فۆرمێکی
واجیاوازی نه‌به‌خشیوه‌ته ژنان تا به‌ته‌واوی نه‌ناسرێنه‌وه یان
بتوانن خۆیان بشارنه‌وه.
پاشان ئه‌م حیجابه بووه نموونه‌یه‌کی به‌رچاو بۆ ناسینه‌وه‌ی کچ و
ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر. به‌ڵام زۆرێک له‌زانایانی کۆنی ئیسلام له‌م
تایبه‌تمه‌ندێتیه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌مه‌به‌ستی نیازپاکی، پشتگیری
ته‌واوی لێ ده‌که‌ن تا به‌سه‌ر تێکڕای ژناندا بچه‌سپێت. به‌ئایه‌تی
{طهارة القلوب} مه‌به‌سته‌که‌ی خۆیان ده‌چه‌سپێنن و بانگه‌وازی بۆ
ده‌که‌ن.
له‌کتێبی {حصن الاسوة..ل125 داهاتووه‌و ده‌ڵێت} هه‌ندێک له‌هاوه‌ڵانی
پێغه‌مبه‌ر داوایان لێ کردووه که ژنه‌کانی حیجاب ببه‌ستن
،هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا ڕازی نه‌بووه به‌ڵام له‌کۆتایدا به‌ناچاری
قبوڵی کردووه بۆ نموونه له‌ئه‌نسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه {عومه‌ر
به‌پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت ژنه‌کانت کاتێک ده‌چنه ده‌ره‌وه فه‌رمان بده‌یت
باحیجاب ببه‌ستن }،جگه‌له‌وه‌ی له‌زمانی عائیشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه
که‌ده‌ڵێت { عومه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ری ووت با ژنه‌کانت حیجاب ببه‌ستن }
.که‌واته پێغه‌مبه‌ر له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی عومه‌ردا بووه ،جگه‌له‌وه‌ی
فه‌رمووده‌کانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که حیجاب وه‌ک فرمانێک و بڕیارێک
له ساڵی پێنجه‌می کۆچیدا ده‌رچوه ،ئه‌وشه‌وه‌ی که زه‌ینه‌بی کچی
جه‌حشی تێدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر {دوای نان خواردنی نانی
ئێواره پێغه‌مبه‌ر ده‌چێت سه‌ردانی ژنه‌کانی تری بکات کاتێک
ده‌گه‌ڕێته‌وه میوانه‌کان هه‌ر ماون و زه‌ینه‌بیش له‌سوچێکی
ژوره‌که‌دایه.{ته‌فسیری ته‌به‌ری به‌شی 2/ل240}.
ئه‌م نمونانه به‌شێکن له‌و تێکه‌ڵگه‌له‌ی نێوان که‌لتورو ترادیسۆن و
ئایین ،هه‌ر بۆیه جیاکاری یان پۆلێنکاری له‌و دووپێکهاته‌دا که‌مێک
گرانه له‌نێوان دیدی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ک و دیدی ئایین له‌لاکه‌ی
تر هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه پێویستیه‌کان به‌تێکه‌ڵکراوی تێدا
ده‌بینرێت،کاتێکیش پرسیار ده‌کرێت سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی حیجاب
له‌چیدایه ده‌بینین ته‌نها ده‌رنه‌چونی ژنانه له‌ماڵه‌وه
{باغوری-فقة به‌شی 2 ل105}.گه‌ر ئاین بۆ خۆی ده‌قێکی جێگیر‌و قابیلی
گۆڕین نه‌بێت ئه‌وه‌ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و دابونه‌ریته که‌تێکه‌ڵ به‌دین
بووه قابیلی بڕیاری تره .
له‌دواکۆنگره‌ی ئیسلامه‌کانداو که‌به حجةالوداع ناسراوه ژنێک
به‌ئارایشتێکی زۆر که‌کوڵمه‌کانی له سوریدا بریقه‌ی داوه‌ته‌وه
ئاماده‌ده‌بێت و چه‌ند پرسیارێک له‌پێغه‌مبه‌رده‌کات {مسلم 2/537}
ئه‌وکاته پێغه‌مبه‌ریش له‌دوارۆژه‌کانی ژیاندا بووه ،گه‌ر حیجاب
فرمانێکی فه‌رزکراوبووایه بۆگشت ئه‌وه ده‌بوو به‌حیجابه‌وه له‌حزور
ئاماده‌بواندا حیجابه‌که‌ی بپۆشییایه.
زانایانی ئیسلام لێره‌دا به‌هه‌ڵه‌دا چون، چونکه نه‌که‌سیان ده‌بن به
پێغه‌مبه‌رو نه‌ژنه‌کانیش ده‌بن به ژنانی پێغه‌مبه‌ر. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و حیجابه تایبه‌ته به‌وان، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه
{ان الرسول هو القدوة} واته پێغه‌مبه‌ر پێشڕه‌وه ، یان له‌م
په‌یامه‌دا به‌بڕنده‌یی و‌ئاشکرا باسی لێوه کراوه
{يَا
نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ}.
واته {ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر ئێوه وه‌ک ژنانی دیکه نین و جیاوازن}
گه‌ر به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته بێت جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که‌ئه‌م
حیجابه تایبه‌ته ته‌نهاو ته‌نها به‌ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌رچونکه
له‌ژنانی دیکه جیاوازن و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه هه‌ر ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندیه‌شه ده‌ڵێت {یا ایها الذین آمنوا...وماکان لکم ان تؤذوا
رسول الله ولاان تنکحوا ازواجه من بعده ابدا }[سورة الاحزاب 33.53]
واته ڕیگه به‌که‌س نادرێت ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ماره‌بکاته‌وه ده‌بێت
به بێوه‌ژنی بمێننه‌وه و که‌س ناتوانێت ده‌ستیان بۆ به‌رێت .زانستی
ئه‌م جیاکاریه له‌کاتی خۆیدا کاریگه‌ری هه‌بووه له‌به‌ر
بڵاوبوونه‌وه‌و باوه‌ڕکردن به هه‌ڵوێست و په‌یامه‌کانی پێغه‌مبه‌ر
له‌لایه‌ک وکاریگه‌ری چاولێکردنه‌وه له‌لایه‌کی تره‌وه به‌تایبه‌ت
جیاکردنه‌وه‌ی ژنانی بێباوه‌ڕ که سنگی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن {اللاتي کن
یکشفن عن صدورهن } ئه‌م فرمانه زۆر له‌و فرمانه‌ی تری پێغه‌مبه‌ر
ده‌چێت که جیاکاری کردووه بۆ پیاوان و ده‌ڵێت سمێلتان بتاشن و
ڕیشتان به‌ربده‌نه‌وه {احفوا الشوارب واطلقوا اللحی } که‌زۆرێک
له‌زانایانی ئیسلامی ئه‌مڕۆ کارکردن به‌م فرمانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ
فرمانێکی کاتی و ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌جیاکردنه‌وه‌ی پیاوانی ئیماندار
بووه له بێ ئیمانداران ،له‌کاتێکدا فرمانه‌که هاوشێوه‌ن و
به‌پێچه‌وانه‌وه پیاوانی ئیماندار سمێڵ ده‌هێڵنه‌وه‌و ڕیش ده‌تاشن {
به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان حوکمی ئه‌م فرمانه به‌حوکمێکی ئه‌به‌دی
نابینرێت به‌ڵکو ته‌نها کاتی بووه‌و بۆ جیاکاری بووه } .
بێگومان وه‌ک باسمان کرد ناوچه بۆ ناوچه‌و کۆمه‌ڵگه بۆ کۆمه‌ڵگه
کاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی حیجاب جیاوازی هه‌یه .له ساڵی سێی هیجری
له‌یه‌مه‌ن ئیمام یه‌حیا هادی ده‌بینێت که خه‌لکی ڕێز له
پره‌نسیپه‌کانی ئاینی ئیسلام ناگرن له‌ڕوی خێزانیه‌وه به‌پێویستی
زانی که بڕیارێکی به‌هێز ده‌ربکات تا خه‌ڵکی چاو به خۆیاندا
بخشێننه‌وه و بڕیاری دا { ژنان ده‌بێت حیجاب بپۆشن وژنه
به‌دووه‌کانیش نه‌چن بۆ بازار بۆ که‌لوپه‌ل کرین}.
له‌میسریش به‌هه‌مان شێوه کاری پۆشین ته‌شه‌نه‌ی کرد و ژنان قۆرخ کران
تا له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه تا سه‌رده‌می نۆهه‌می کۆچی که‌سوڵتان بڕیار
ده‌دات هیچ ژنێک ناتوانێت بێته ده‌ره‌وه ته‌نها ئه‌و ژنانه نه‌بێت
که‌مردوو شۆرن،ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و داب‌و نه‌ریته کۆنه‌شه
که‌مابووه‌وه{ئیبن ئیاس/مێژووی میسر/به‌شی 2/ ل21}.***
وه‌ک ده‌بینرێت حیجاب له‌ڕوی به‌کارهێنانه‌وه جیاوازی هه‌بووه‌و
هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ڕوی زمانه‌وانیه‌وه شیکردنه‌وه‌ی جیاواز
له‌خۆگرتووه و ده‌کرێت لێره‌دا سێ ڕه‌هه‌ندیانه شیکاریه‌کی بۆ
ئه‌نجام بده‌ین.
یه‌که‌م : ڕه‌هه‌ندی بینین
گوزارشتێکه تایبه‌ته به گروپ و کۆمه‌ڵێک که په‌یوه‌ستن
به‌کارێکه‌وه واته پارێزگاری له‌به‌های کارێک ده‌که‌ن بۆ نموونه {ئال
نه‌سیبه} په‌یوه‌ستن به‌پاراستنی کلیلی کڵێسه‌ی هه‌ستانه‌وه
{قیامه}. هه‌روه‌ها {بني قصي} به‌کلیلی که‌عبه ، ئه‌مانه
په‌یوه‌ستن به‌پارێزگاریکردن و پاراستنی ئه‌و جێگایانه. ئه‌م پاراستن
و پارێزگاریه‌ش جۆرێکه له حیجاب.
دووه‌م : ڕه‌هه‌ندی بۆشایی {دابڕان و جیاکردنه‌وه}
گوزارشتیکه زیاتر ڕوی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بێ
ئاگایه له‌جه‌ماوه‌رو تێکه‌ڵی نابێت، یان به‌جۆرێکی تر له‌ئازارو
کێشه‌کانیان خۆی لێ ده‌شارێته‌وه‌و حیجابێک دروست ده‌کات. ئه‌م
دیارده‌یه مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتداو له‌سه‌رده‌می
معاویه‌وه درێژبووه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ. وه‌ک ده‌بینین په‌یوه‌ندیه
ئۆرگانیه‌کانی نێوان هه‌ردوو ئه‌م به‌ره‌یه هه‌میشه لێکترازاوه‌و
سه‌ره‌وه بێ ئاگایه له‌خواره‌وه
سێیه‌م : ڕه‌هه‌ندی ئه‌خلاقی {حه‌رامبوون}
ئه‌م گوزارشته زیاتر لای سۆفیگه‌ران بڵاوه ، ئه‌وان {واته
سۆفیگه‌ران} باوه‌ڕیان به‌گه‌شتنی ئاسۆیه‌کی بێکۆتایه که‌له‌ڕێی
قوڵبونه‌وه‌ی ڕوحیانه‌ته‌وه دێته وجود تا پێی بگه‌ن. به‌واتایه‌کی دی
تێکشکانی هه‌موو ئه‌و سنور‌و به‌ربه‌ست [حیجاب] انه‌یه که ده‌که‌ویته
نێوان مرۆڤ و یه‌زدان .
له‌کۆی ئه‌م شیکاریه زمانه‌وانیه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌ی، گه‌ر حیجاب بکرێته چه‌مکێکی سه‌ره‌کی شارستانیه‌تی
ئیسلامی و هه‌وڵی فراوانترکردنی بدرێت، ئه‌وه ئه‌م چه‌مکه، به‌هیچ
جۆرێک و له‌هیچ واتایه‌کدا، ناکاته ئه‌و فرمانه‌ی ببێته پارچه‌یه‌ک
قوماش و سیمای پێ بشاردرێته‌وه. گه‌ر هه‌وڵی چه‌سپاندنیشی بدرێت
ئه‌وه به‌تاڵبوونه‌وه‌ی گوزارشته‌که‌یه له‌ڕووی ماناوه. ده‌کرێت
وشه‌یه‌ک یان مانایه‌کی تر له‌خۆ بگرێت، ئه‌و کاته پێویستمان
به‌ئه‌لته‌رناتیفێکی تری وشه‌و مانا هه‌یه بۆ لێکدانه‌وه‌و
شیکردنه‌وه
|