|
ئیسلام
و ئیسلامى سیاسى
ناسیۆنالیزمى
كورد و وئیسلام!
روونكردنه‌وه‌یه‌ك:
بیرۆكه‌ى
بنه‌رِه‌تى ئه‌م باسه‌و به‌شێكى زۆریش له خودى باسه‌كه له
سیمینارێكدا له‌سه‌ر پاڵتۆك له ساڵى رابردوودا پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام بۆ
ئاماده‌كردنى به‌شێوه‌ى ئه‌م نوسینه له‌كاتى دارِشتنه‌وه‌ى باسه‌كه‌دا
هه‌م ده‌ستكارى كراوه و هه‌م كه‌موزیادى تێدا كراوه.
ئه‌م نوسینه
هه‌ندآجار ده‌چێته ناو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مێژووییه‌وه كه ره‌نگه
خوێنه‌ر دڵى ئه‌وه بخوازآ به ناوهێنانى سه‌رچاوه، لێكۆڵینه‌وه‌كه
باوه‌رِپێكراوتر بكرآ. بێگومان بۆ نووسینیى ئه‌م باسه كه‌م تازۆر
سوودم له‌و نووسراوه ماركسیستیانه وه‌رگرتوه كه به‌درێژایى ژیانى
سیاسیم له‌ماوه‌ى نزیك به‌چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا خوێندومنه‌ته‌وه،
به‌تایبه‌تى نووسراوه‌كانى هاورِآ مه‌نسورى حیكمه‌ت. هه‌روه‌ها هه‌ندآ
نوسراوى دیكه‌ش كه به بۆچوونى خۆم به‌ڵگه‌ى زانستیان هه‌بووه و جآى
متمانه‌ى من بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه من له‌م كاته‌دا فرسه‌تى ئه‌وه‌م
نه‌بوو كه بگه‌رِێمه‌وه بۆ ئه‌و نوسراوانه و لێره‌دا ناویان بهێنم.
به‌ڵام من
به‌وه‌ى كه هیچ ده‌قێكى دیاریكراوم نه‌هێنانه‌وه‌ته‌وه خۆم له‌و
ئیلتزامه بۆ گه‌رِان به شوێن سه‌رچاوه‌كاندا رزگاركردووه! هه‌ڵبه‌ت
هه‌ر خودى گه‌رِانه‌وه بۆ ئه‌ونوسراوانه‌ش كارێكى ئاسان نىیه.
هه‌رچۆنێك بێت، من خۆم به ته‌واوى له‌م باسه به‌رپرسیارم، چونكه له
دوالێكدانه‌وه‌دا بۆچوونى خۆم به‌یان ده‌كه‌ن.
بۆ
ساده‌كردنه‌وه و ئاسانكردنى شوێنكه‌وتنى باسه‌كه، هه‌وڵم داوه كه
سه‌رجه‌م باسه‌كه‌م بۆ چه‌ند به‌شێكى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى دابه‌ش بكه‌م
و به‌و پآیه‌ش تایتڵیان بۆ دابنێم. هیوادارم كه توانبێتم له‌بارى
ته‌كنیكى نوسینه‌وه ئه‌وه‌م ئه‌نجامدابێت كه خوێنه‌ر شه‌كه‌ت و
ماندوو نه‌بآ! له‌بارى ده‌ق و ناوه‌رۆكیشه‌وه جێگاى قبوڵى ئه‌و
كه‌سانه بێت كه خۆیان به‌شه‌ریكى ره‌خنه‌یه‌كى سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تى
پێشرِه‌و و رادیكاڵ و زانستیانه ده‌زانن له ئیسلام و ناسیۆنالیزمى
كورد، وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و، كوردایه‌تى و ئیسلامى
سیاسى وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ى سیاسى بۆرژوازى له كوردستان.
پێشه‌كى:
كاتێك باسى
تیرۆریزمى ئیسلامى ده‌كرآ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ى كه به‌جۆرێك
به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌لڕ ئیسلامدا هه‌یه یان خۆشباوه‌رِكراون به
ئیسلام، ده‌ڵێن: ئیسلام دینى ئاشتییه! ئه‌م پرِوپاگه‌نده‌یه
ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه ئیسلامیانه‌شه‌وه ده‌كرآ كه رۆژانه
پرِوپاگه‌نده بۆ "جیهاد " ده‌كه‌ن و به‌كرده‌وه‌ش ئه‌م فه‌رمانه‌ى
ئیسلام به ملپه‌رِاندن و سه‌ربرِین و تیرۆركردنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى
جێبه‌جآ ده‌كه‌ن! ناسیۆنالیزمى كوردیش بۆئه‌وه‌ى "ره‌سه‌ن و
نارِه‌سه‌ن "ه‌كانیان- به زمانى راگه‌یاندنى ره‌سمیی بۆرژوازى
"میانه‌رِه‌و و تونده‌رِه‌و "-ه‌كانیان لێك جیا بكاته‌وه، تا
له‌گه‌لڕ "ره‌سه‌نه‌كانیان "دا بسازێت، هه‌مان ئه‌و پرِوپاگه‌نده‌یه
ده‌كات. خه‌ڵكێكیش هه‌ن كه یان له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌و
پرِوپاگه‌نده‌یه‌دا، یان به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى یاسایی و فكریی ئیسلامه‌وه
به‌سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تىدا تووشى ئه‌م وه‌همه بوون.
ئه‌وه‌ى من
ده‌مه‌وآ لێره‌دا روونى بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه تیرۆریزمى ئیسلامى
سه‌رچاوه‌كه‌ى له ئیسلامه‌وه وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه
لقێكى سه‌رچاوه‌ى فكری ناسیۆنالیزمى كوردیش ئیسلامه! ئه‌مه سه‌ربارى
لێكدانه‌وه‌ى ماهیه‌تى چینایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامى سیاسى
له‌لایه‌كه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى ناسیۆنالیزمى كوردیش له ده‌ست
گرتنى به ئیسلامه‌وه له لایه‌كى دیكه‌وه.
بێگومان كارى من
ئه‌وه نییه كه ده‌قه‌كانى قورئان لێك بده‌مه‌وه. ئه‌م كاره
كه‌سانى دیكه كردویانه‌و كه‌م تا زۆریش سه‌ركه‌وتوو بوون له
ده‌رخستنى ماهیه‌تى توندوتیژیى ئیسلام. به‌ڵام من ده‌مه‌وآ له‌و
مه‌سه‌له زۆر ساده‌یه‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه فه‌لسه‌فه‌ى بنه‌رِه‌تیى
ئایدیۆلۆژیاى ئیسلام پێك ده‌هێنآ، ئه‌ویش په‌یوه‌ندى نێوان "خودا‌و
كۆیله "یه. به‌پآى ئاینى ئیسلامیش ده‌بێت "كۆیله " گوێرِایه‌ڵ و
جێبه‌جێكه‌رى فه‌رمانه‌كانى "خودا " بێت ده‌نا به‌سزاى سوتاندن له
دۆزه‌خدا بۆ ده‌یان و سه‌دان و بگره هه‌زاران سالڕ هه‌رِه‌شى
لێده‌كرێت.
ئیسلام له‌م
دنیایه‌دا( واته له دنیاى واقعیدا كه‌ئینسان بوارى ئیراده‌ى هه‌یه)
هه‌رِه‌شه ده‌كات و جێبه‌جێكردنه‌كه‌شى ده‌خاته ئه‌و دنیا( واته
ئه‌و دنیایه‌ى كه ته‌نها "خودا " ده‌سه‌ڵاتى تێدا هه‌یه و ئینسان
هیچ ئیراده‌یه‌كى نامێنآ و ملكه‌چ له‌به‌رده‌م چاره‌نوسى خۆیدا
راده‌وه‌ستآ)! ئه‌مه تا ئه‌وكاته‌ى كه هێشتا "خودا " نه‌بووه‌ته
ئامێرێك به‌ده‌ستى چینه داراو چه‌وسێنه‌ره‌كانه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنى
چینه چه‌وساوه‌كان. ئه‌مه تا ئه‌وكاته‌ى كه هێشتا خودا‌و عه‌بد
هه‌ردوكیان وجودى زه‌مینیان په‌یدا نه‌كردووه و "خودا "ئه‌ركى
پاراستنى سامان و به‌رژه‌وه‌ندى چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى له‌خه‌ته‌رى
عه‌بده واقعیه‌كان(چینه نه‌دارو چه‌وساوه‌كان) له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
ئه‌مه تا ئه‌وكاته‌ى كه هێشتا "خودا " بوونه‌وه‌رێكى زهنیه له
مێشكى ئینساندا. به‌ڵام دواى ئه‌م ده‌وره تازه‌یه‌ى، ئیتر "خودا "
وجودى مادى بۆ دروست كرا. چینه دارا و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر
زه‌وى ماڵیان بۆ پێكه‌وه ناو بۆیان پرِفه‌رش كرد. سزاى دۆزه‌خى ئه‌و
دنیاشیان بۆ سه‌رپێچیكه‌ران نزیك كرده‌وه بۆ دنیاى ئێستا و ده‌ستیان
كرد به جێبه‌جێكردنى! ئاینى ئیسلام ته‌سویرێكى گشتى و نمونه‌ییه
له‌ده‌ورونه‌خشى تازه و زه‌مینیی "خودا " به‌رامبه‌ر به عه‌بده
سه‌رپێچیكاره‌كان له زوڵم و سته‌م و نایه‌كسانى!
ئیسلام و ئیسلامى
سیاسی:
ئیسلام و
مه‌سیحیه‌ت، ئیسلام دینى ده‌ره‌به‌گایه‌تى
به‌پێچه‌وانه‌ى
ئاینى مه‌سیحه‌وه، ئاینى ئیسلام به ته‌واوى پشتى به توند و تیژى و
كوشتن و قه‌تلڕ وعام به‌ستووه بۆ مل پێكه‌چكردنى ئینسانه‌كان. ئاینى
مه‌سیح دواى شكستى شۆرِشى سپارتاكۆس سه‌رى هه‌ڵدا. دواى ئه‌وه‌ى كه
كۆیله‌كان له‌گۆرِینى ژیانى پرِ له كوێره‌وه‌رى و چه‌وه‌سانه‌وه‌یان
له دنیاى واقعیدا شكستیان خوارد، ئومید به گۆرِینى دنیا به هێزى
ئینسانى چه‌وه‌ساوه لاواز بوو. ئومێد به گۆرِینى ژیانى واقعى
له‌به‌رامبه‌ر تواناى زه‌به‌لاحى ده‌سه‌ڵاتى كۆیله‌دارى
(ئیمپراتۆریه‌تى رۆما) دا كز بوو! ده‌ورانى بآئومێدى له‌ناو چینى
چه‌وساوه‌ى ئه‌و كاته‌دا(كۆیله‌كان)دا گه‌شه‌ى كرد. له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى
ئه‌م بآئیراده‌ییه‌ى ئینسانه چه‌وساوه‌كان بوو له دنیاى
راسته‌قینه‌دا كه ئومێد به باشبوونى ژیان به‌رگێكى خه‌یاڵى
له‌به‌رده‌كاته‌وه و ئاینى مه‌سیح وه‌كو خولیا و ئومێدێكى ته‌ماوى و
خه‌یاڵى ئینسانه چه‌وساوه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌دات. پاش ئه‌وه مه‌سیح كه
هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه له خاچ درا، بیروباوه‌رِه‌كه‌ى
بووه ئاینى ره‌سمى ئیمپراتۆریه‌تى رۆمانى و دواتریش ده‌سه‌ڵاته
ده‌ره‌به‌گیه‌كانى ئه‌وروپا. ئاینى مه‌سیحى تا ئه‌وكاته‌ى نه‌بوووه
ئاینى ره‌سمیى چینى ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌ناسه هه‌ڵكێشانى چه‌وساوه‌كان و
داوانامه‌ى به‌زه‌یى له‌ده‌سه‌ڵاتداران و چه‌وسێنه‌ران و زۆرداران بوو!
به‌ڵام دینى
ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاینى چینى دارا و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو.
ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كه‌م رابه‌رانى ئیسلام (خودى محمد و ئه‌وانه‌ى پێیان
ده‌ووتن خه‌لیفه‌كانى راشدین: ابوبكرى سدیق، عمرى كورِى خه‌تاب،
عوسمانى كورِى عه‌فان و عه‌لى كورِى ئه‌بى تالیبى ئامۆزاى محمد) وه‌كو
نمونه ته‌ماشا بكه‌ین، ئه‌مانه له سه‌ركرده‌كان و خانه‌دانه‌كانى
خێڵى قورِه‌یش و خێڵه خاوه‌ن سامان و ده‌سه‌ڵاته‌كانى نیوه‌دۆرگه‌ى
عه‌ره‌ب بوون. پرۆسه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له سه‌ره‌تادا
بریتى بوو له كێشه‌كمێشى نێوان سه‌ركرده‌و خانه‌دانه‌كانى ئه‌م خێل و
قه‌بیلانه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ده‌سه‌ڵات و سامانى ئه‌وانى دیكه
یان به‌شكردنى ده‌سه‌ڵات و سامانى ناوچه‌كه له نێوان چه‌ند
خانه‌دانێكى به‌هێزى ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه شه‌رِه‌كانى نێوان خانه‌دانه‌كانى ئیسلام و ئه‌وانى
دیكه كه‌پآیان ده‌گوتن "كافره‌كان "، شه‌رِى ده‌ست به‌سه‌راگراتن و
تاڵانكردنى سامان و مومته‌له‌كاتى ئه‌وان بووه. خانه‌دانه‌كانى ئیسلام
ئه‌و جه‌ماوه‌ره ره‌شورِووته كۆیله‌یه‌ى كه له‌ده‌ورى خۆیان
كۆكردبۆوه وه‌كو سوپایه‌ك له پرۆسه‌ى كه‌ڵه‌كه‌ى سامان و جێگیركردن و
پته‌وكردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆیاندا به‌كاریان ده‌هێنان. سه‌ركرده‌كانى
ئیسلام ئه‌و "غه‌نیمه "یه‌ى له شه‌رِدا ده‌ستیان ده‌كه‌وت، به‌شێكى
كه‌میان به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌كانیاندا دابه‌ش ده‌كرد و به‌شى زۆرى بۆ
خۆیان و بۆ پته‌وكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بوو كه دواتر پانتایى
قه‌ڵه‌مرِه‌وى ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى نیوه دۆرگه‌ى عه‌ره‌بى كشاو
له ماوه‌ى نزیك به چه‌ند سه‌د ساڵێكدا به‌شێكى به‌رچاوى له
رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا داگیر كرد و گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى
ده‌ره‌به‌گایه‌تى له رۆژهه‌ڵاتدا دامه‌زراند.
به‌م جۆره
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، ناوى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌به‌گىیه بوو كه
له‌سه‌ر ده‌ستى محمد دا پایه‌كه‌ى دارِێژرا و پرۆسه‌ى سه‌ره‌تایى
كه‌ڵه‌كه‌ى سامان و داكوتانى مێخى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شى له رێگه‌ى كوشتن و
وێرانكارى و ده‌ست به‌سه‌راگرتن و تاڵانكردنى سامان و موڵكى قه‌بیله‌و
گروپه‌كانى دیكه‌ى نیوه‌دۆرگه‌ى عه‌ره‌بى، واته به زمانى ئیسلام
"غه‌نیمه " وه به‌سه‌ره‌نجام گه‌یشت. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌نگاوه‌كانى
داهاتووترى هه‌ر به‌هه‌مان شێوه به پاكسازى و قه‌تلڕ و عامى
زه‌وتكردنى مومته‌له‌كات و ئه‌نفالكردنى "غه‌یره موسڵمان " به‌رێوه
چوو له ده‌ورانى ئه‌وه‌ى پآى ده‌ڵێن "فتوحات "ى ئیسلامى كه سه‌دان
ساڵى خایاندووه. كوشتار و سه‌ربرِینى پیاوانى قه‌وم و قه‌بیله‌كانى
غه‌یرى ئیسلام و ده‌ست به‌سه‌را گرتنى مالڕ و سامان و ژن و مناڵى
ئه‌وان به‌شێكى گرنگ بووه له مێژووى ئیسلام و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى.
له ده‌ورانه‌دا
ئیسلام دینى ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو خۆى ده‌وڵه‌ت بووه. ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه كه دینى ئیسلام بكاته ئاینى ره‌سمیى
خۆى. له ده‌ورانى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ره‌به‌گایه‌تى له ئه‌وروپادا،
مه‌سیحیه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌به‌گیه‌كانه‌وه به‌ده‌سته‌وه
گیرا بۆ خزمه‌تكردن به‌به‌رژه‌وه‌ندى چینایه‌تى ئه‌وان و گێل كردن و
سه‌ركوتكردنى جه‌ماوه‌رى چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێش( جوتیاران). ئاینى
مه‌سیحیه‌ت ئه‌م ده‌وره‌ى گێرا و بووه دینى ره‌سمى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه.
به‌ڵام ئیسلام خۆى ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌به‌گایه‌تى له‌رۆژهه‌ڵاتدا دروست
كرد. ئه‌گه‌ر قه‌شه‌كانى مه‌سیح مه‌وعیزه‌ى پارێزگاری سامان و
ده‌سه‌ڵاتى ده‌ره‌به‌گه‌كانى ئه‌وروپایان بڵاوده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر
مه‌سیحیه‌ت بووه ئامێرێك به‌ده‌ست چینى ده‌ره‌به‌گه‌وه بۆ سه‌ركوتى
هه‌ر هه‌ولڕ و ده‌نگێكى نارازى به‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌ناوى دژایه‌تى كردنى
ئاینى مه‌سیحه‌وه، ئه‌وا سه‌ركرده‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلام خۆیان مه‌لاو
شێخ و خانه‌دانه‌كانى ئیسلام بوون. بۆیه ئاینى ئیسلام و یه‌كێك له
گه‌وره‌ترین و درێژماوه‌ترین ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌به‌گیه‌كانى رۆژهه‌ڵات
یه‌ك دیارده‌بوون و پێكه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا و گه‌شه‌یان كرد.
قه‌واره‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه به‌شێوه‌یه‌كى رۆشنتر له سه‌رده‌مى
ده‌سه‌ڵاتى خه‌لیفه‌كانه‌وه شكڵى گرت و تا دواهه‌مین شێوه‌كانى
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى(ده‌وڵه‌تى عوسمانی) نوێنه‌رایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى
ده‌ره‌به‌گایه‌تى رۆژهه‌ڵاتى كردووه. ئیسلام و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى خه‌سڵه‌تى سه‌ركوتگه‌ر و چه‌وسێنه‌رانه‌ى هه‌بووه‌و
نمونه‌یه‌كى به‌رجه‌سته بووه له ئیستبدادى رۆژهه‌ڵاتى.
كاتێك ده‌وڵه‌تى
عوسمانى وه‌كو دوا ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى-ده‌ره‌به‌گى توناى
به‌رامبه‌ركآى له‌گه‌لڕ به‌رهه‌مهێنانى تازه‌ى سه‌رمایداریدا نامێنى
كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو سه‌رتاپاى جیهان بگرێته به‌ر، ئیتر وه‌كو
ده‌وڵه‌تێكیش به‌ره به‌ره توناى ئیداره‌ى كۆمه‌ڵگانى ژیر ده‌سه‌ڵاتى
خۆى نه‌ما. ده‌سته‌واژه‌ى (پیاوه نه‌خۆشه‌كه)، ته‌عبیرێكى ساده‌و
ده‌قیقه له‌و حاڵه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌به‌گایه‌تى ئیسلامى له
سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى به‌رهه‌مهێنانى سه‌رمایه‌دارى و
سه‌قامگیربوون و په‌لهاویشتنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى بۆرژوازى له
كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا.
شه‌رِى جیهانى
یه‌كه‌م كه بۆ دابه‌شكردنى جیهان بوو له نێوان قوتبه‌كانى
سه‌رمایه‌داریى مۆنۆپۆڵیدا، له‌گه‌لڕ خۆیدا ده‌وڵه‌تى عوسمانیشى
راماڵى. به‌م جۆره كۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌به‌گى-
ئیسلامى هات. له‌گه‌لڕ رووخاندنى دوا ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا،
ئیتر ئیسلام وه‌كو ده‌وڵه‌ت كۆتایى پآ هات. له‌م ده‌مه به‌دواوه
ئیسلام له ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا نه‌ما. له‌ده‌سه‌ڵات كه‌وتنى ئیسلام،
به‌ره به‌ره كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌مكرده‌وه.
ئه‌وه‌ى كه له ئیسلام مایه‌وه بیروباوه‌رِێكى دینى بوو كه
به‌ره‌به‌ره به‌ره‌وئه‌وه ده‌چوو بكه‌وێته په‌راوێزى كۆمه‌ڵگاوه.
ئیسلام،
بزووتنه‌وه‌ى دژى ئیستعمار
ده‌ورانى
ئیستیعمار، كه ووڵاتانى سه‌رمایه‌دارى رۆژئاوا زۆربه‌ى ووڵاتانى
رۆژهه‌ڵات و جیهانیان داگیركردبوو، بزووتنه‌وه‌یه‌كى دژى ئیستعمارى
له‌رۆژهه‌ڵاتدا، به تایبه‌تى له ده‌یه‌كانى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى
رابردوودا و له جیهانى عه‌ره‌بیدا، به‌ناوى ئیسلامه‌وه سه‌رى
هه‌ڵدایه‌وه. ئیسلامى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتخواز جارێكى دیكه و به
به‌رنامه‌ى دژایه‌تى كردنى ئیستعماره‌وه ده‌یویست جێگا له هاوكێشه‌ى
سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تى تازه‌ى ئه‌م ووڵاتانه‌دا په‌یدا بكات، به‌ڵام
به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌بایى نه‌بوو له‌گه‌لڕ ره‌وتى گه‌شه‌ى
كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌ره‌سه‌ندنى ئابوورى سه‌رمایه‌دارىدا كه رۆژ به‌رۆژ
ووڵاتانى دنیا و سه‌رجه‌م ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵات و جیهانى عه‌ره‌بى و
ئه‌وه‌ى پآى ده‌ڵێن ووڵاتانى ئیسلامى به مۆرى خۆى مۆر ده‌كرد، و
مه‌سائیلى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و...نوآى
ده‌هێنایه ئاراوه كه وه‌ڵامه‌كه‌ى له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگاى نوآد و
میكانیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى تازه‌ى ده‌خواست، نه‌یتوانى هیچ به‌دیلێكى
سیاسى-ئابوورى-كۆمه‌ڵایه‌تى بدات به‌ده‌سته‌وه و شكستى خوارد. ئه‌م
بزووتنه‌وانه له بارى سیاسیه‌وه كۆنه‌په‌رست و ئه‌نتى رۆژئاوایى و
له‌بارى ئابوورىیه‌وه به‌سه‌رچوو بوون! له جیگاى ئه‌مان
بزووتنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى میللى-نیشتمانى بۆرژوایى سه‌رى هه‌ڵداو
گه‌شه‌ى كرد كه پلاتفۆرمى سیاسى و ئابوریه‌كه‌ى دامه‌زراندنى
سه‌رمایه‌دارى نیشتمانى و میللى بوو له‌م ووڵاتانه‌دا.
له دواهه‌مین
قه‌ڵاى رووخاوى ئیسلامدا، بزووتنه‌وه‌یه‌كى ناسیۆنالیستى- سیكولار كه
به بزووتنه‌وه‌ى ئه‌تاتورك ناسرا، به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و
بآگه‌رِانه‌وه بۆ په‌یوه‌ست بوون به بازارِى جیهانیى سه‌رمایه‌وه،
ده‌ورو نه‌خشى ئیسلامى تارِاده‌یه‌كى به‌رچاو له ژیانى سیاسى-یاسایى و
به دواى ئه‌مانیشدا كۆمه‌ڵایه‌تیى ده‌وڵه‌تى تازه دروستبووى توركیادا
كه‌م و بآبایه‌خ كرد. له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا بزووتنه‌وه‌یه‌كى
ناسیۆنالیستى به ئاسۆى رزگاربوون له ئیستعمار و گه‌شه‌ى ئابوورى
سه‌رمایه‌دارى و په‌یوه‌ست بوون به بازارى جیهانى سه‌رمایه‌وه، سه‌رى
هه‌ڵداو گه‌شه‌ى كرد و توانى ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و ده‌وڵه‌تانى
ناسیۆنالیستى-بۆرژوازى پێك بهێنن. له‌م ده‌ورانه‌دا ئیسلام وه‌كو
بزووتنه‌وه‌ى سیاسى تووشى شكست و بآئاسۆیى و بآكاریگه‌ر بوو له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا.
ئیسلام و ئاینى
ره‌سمیى ده‌وڵه‌ت
ناسیۆنالیزمى
عه‌ره‌بى و ده‌سه‌ڵاته بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌كانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه
ده‌سه‌ڵاتێكى چه‌وسێنه‌ر و چینایه‌تى بوون، بۆ كۆنترۆڵكردنى جه‌ماوه‌رى
كرێكار‌و زه‌حمه‌تێكش، كه بزووتنه‌وه‌ى سیاسى –كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وانیش
شان به‌شانى بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنال-بۆرژوازى عه‌ره‌بى له‌ژێر كاریگه‌رى
بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى جیهانى و شۆرِشى ئۆكتۆبه‌ردا چه‌كه‌ره و گه‌شه‌ى
كرد، ده‌ستى به ئیسلامه‌وه گرت. ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى نه‌یتوانى
ته‌نانه‌ت وه‌كو بزووتنه‌وه‌ى ئه‌تاتورك به‌ندى فكرى خۆى له‌گه‌لڕ
ئیسلام و بۆچوون و سونه‌تى ئیسلامدا بپسێنآ.
ئه‌گه‌رچى
سه‌رجه‌مى ئه‌م ناسیۆنالیزمه به‌وانه‌ى كه له دابه‌شكردنى جیهانیى
ده‌سه‌ڵاتدا خۆى وه‌كو هاوپه‌یمانى بلۆكى رۆژهه‌ڵات پێناسه ده‌كرد و
ئه‌وانه‌شیان كه پرۆ رۆژئاوایى بوون، هه‌موو ئیدیعاى مه‌ده‌نیه‌ت و
جۆرێك له سیكولاریزمیان ده‌كرد، وه‌كو پێداویستى پرۆسه‌ى
سه‌قامگیركردنى سه‌رمایه‌دارى خۆماڵى و ده‌سه‌ڵاتى میللى-
نیشتمانى-بۆرژوایى له‌م ووڵاتانه‌دا بۆگرێدانه‌وه‌ى ووڵاته‌كانیان به
بازارى جیهانى سه‌رمایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌دا ئیسلام لقێكى
بنه‌رِه‌تى ئایدیۆلۆژیا‌و جیهانبینى ئه‌م ناسیۆنالیزمه بووه و
نه‌یتوانیوه ده‌ستبه‌ردارى بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى غه‌یرى
ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌ب كه پاشماوه‌ى قه‌ڵه‌مرِه‌وى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى
بوون، وه بۆرژوازى خۆماڵى تێیاندا به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت دواى
"رزگاربوون " له ئیستعمار، به‌جۆرێك ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌دینى
ئیسلامه‌وه گرت بۆ هه‌مان مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردن و چه‌وسانه‌وه و
سه‌ركوتكردنى چینى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى وڵاته‌كانى خۆیان.
له به‌شێكى زۆرى
ئه‌م ووڵاتانه‌ى رۆژهه‌ڵاتدا( ئه‌وانه‌ى پآیان ده‌ڵێن ووڵاتانى
ئیسلامى) به عه‌ره‌بى و غه‌یره عه‌ره‌بیه‌وه، ئیسلام وه‌كو دینى
ره‌سمى ده‌وڵه‌ته بۆرژوا-میللیه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پێنرا یان
به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ژیانى یاسایى و كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵك و
هاوڵاتیاندا ده‌خاله‌تى پێدرا. له‌م ده‌ورانه‌دا ئیسلامى سیاسى
جیگایه‌كى نه‌مایه‌وه له هاوكێشه سیاسى-كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى
ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى، به‌ڵام ئیسلام وه‌كو ئامێرێكى خزمه‌تگوزارى
ده‌سه‌ڵاتى بۆرژوا-میللى، هه‌ركاتێك ده‌وڵه‌تى ناسیۆنالیستى له
به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى و كرێكارىدا پێویستى بوایه به‌كارى
ده‌هێنا بۆ چه‌واشه‌كردنى جه‌ماوه‌رى مه‌حروم و سه‌ركوتكردنى
هه‌ڵسورِاوانى سیاسى چه‌پ و كۆمۆنیست و رابه‌رانى بزووتنه‌وه‌ى
كرێكارى.
شكستى پرۆسه‌ى
گه‌شه‌ى ئابوورى و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى
له‌ماوه‌ى
ده‌سه‌ڵاتدارێتى بزووتنه‌وه بۆرژوا ناسۆنالیسیته‌كان به تایبه‌تى له
جیهانى عه‌ره‌بدا، ئه‌وه‌ى كه برِیار بوو به‌سه‌ره‌نجام بگات وه‌كو
به‌ستنه‌وه‌ى بازارى كار‌و سه‌رمایه‌ى میللى به بازارى جیهانیى
سه‌رمایه‌وه به‌سه‌ره‌نجام نه‌گه‌یشت. سه‌رمایه له جیهانى عه‌ره‌بدا
له رێگه‌ى به ئاكام گه‌یاندنى پرۆسه‌ى به رۆژئاوایى بوون و لێك
هه‌ڵپێكران له‌گه‌لڕ ئابوورى بازارى ئازاد‌دا ده‌یتوانى پرۆسه‌ى گه‌شه‌و
پێشرِه‌وى ئابوورى خۆى به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نآ. به‌ڵام ئه‌م كاره
به‌هۆى كێشه‌ى نێوان بلۆكى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و مه‌سه‌له‌ى
فه‌له‌ستین و سه‌نگه‌رگرتنى به‌شى ئه‌سڵى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌ب و
ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى له‌پالڕ بلۆكى رۆژهه‌ڵاتدا به نیوه‌ناچڵى
مایه‌وه.
ناكامڵیى ئه‌م
پرۆسه‌ى به‌رۆژئاوایى بوونه‌ى سه‌رمایه له جیهانى عه‌ره‌بىدا ده‌رگاى
بۆ ئه‌زمه‌ى ئابوورى و به‌دواى ئه‌ویشدا په‌ره‌گرتنى هه‌ژارى و
هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئاستى گوزه‌رانى خه‌ڵكى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى بۆ خوار
ئاستى هه‌ژارى هێنایه خواره‌وه. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك حكومه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتى سه‌ركوتگه‌رى بۆرژوا-ناسیۆنالیست له‌سه‌ركاربوون كه
وه‌ڵامى هه‌رجۆره ناره‌زایه‌تى و ده‌نگ هه‌ڵبرِینێكى خه‌ڵكیان به
ئاگرو ئاسن ئه‌دایه‌وه. به‌م شێوه‌یه هه‌ژارى له سه‌رێك و سه‌ركوت و
داپڵۆسین له‌سه‌رێكى دیكه‌وه سیماى كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تى
بۆرژوا-ناسیۆنالیستى پێكده‌هێنا. بنبه‌ستى ئابوورى و سیاسى و ته‌نانه‌ت
ئایدۆلۆژى ناسیۆنالیزم و میللىگه‌رایى زه‌مینه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى
ناره‌زایه‌تى له‌ده‌سه‌ڵاتى بۆرژوا-ناسیۆنالیستى به‌هێز و هه‌مه‌گیر
كرد.
له سه‌ره‌تاى
حه‌فتاكانه‌وه بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كان به سیما‌و ناوه‌رۆكێكى
جیاوازه‌وه سه‌ر به‌رزده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مجاره‌یان ئیسلامى سیاسى به
ناوه‌رۆكى دژى ئیستبداى و دژى هه‌ژارىیه‌وه خۆى ده‌ناسێنآ. هه‌ڵبه‌ت
بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كان ده‌ورى خزمه‌تچى ده‌وڵه‌تى
بۆرژوا-ناسیۆنالیستیان بینیوه له دژى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى‌و چه‌پ
ته‌نانه‌ت له‌و ده‌ورانه‌شدا كه سه‌نگێكیان له هاوكێشه سیاسیه‌كانى
كۆمه‌ڵگادا نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م جاره له‌كێشمه‌كێشیدا له‌گه‌لڕ
ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیستیه‌كاندا وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ى ناوخێزانى
بۆرژوازى، بۆئه‌وه‌ى كامیان ئابوورى سه‌رمایه‌دارى بچه‌رخێنآ، ئیسلامى
سیاسى خۆى وه‌كو نوێنه‌رى ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ى خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتى
میللى- ئیستبدادى نیشاندا. ئه‌مجاره ئیتر بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى
ناوه‌رِۆكێكى سیاسى ته‌واو جیاواز له سه‌رده‌مى پێشووى به‌خۆوه
ده‌گرآ.
له‌م
ده‌وره‌یه‌دا ئیسلامى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ره دواكه‌وتووى
بۆرژوازىیه كه دژى فه‌رهه‌نگى رۆژئاوا و مۆدێرنیزمه. له‌و
ئاڵوگۆرِه سیاسى و فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌ڵاتیانه نارِه‌حه‌ت بوو كه
كه‌م تازۆر پرۆسه‌ى نیوه‌ناچڵى رۆژئاوایى بوون له‌گه‌لڕ خۆى هێنابووى
بۆ ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه. له كاتێكدا بۆ راكێشانى جه‌ماوه‌رى
مه‌حروم به‌لاى خۆیدا ئیستبداد و هه‌ژاریى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته
ناسیۆنالیسته‌كانى وه‌كو دوو دیارده‌ى رۆژئاوایى ده‌ناساند، له
هه‌مان كاتدا به توندى دژى كۆمۆنیزم و چه‌پ بوو. به‌كورتى
بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوایى ده‌ورانى ئه‌زمه‌ى
بۆرژوازیه و دژى كۆمۆنیست و دژى كرێكار‌و دژى مۆدێرنیزم بوو به‌ڵام
به‌ناوى هه‌ژاران "موسته‌زعه‌فین " و دژایه‌تیكردنى هه‌ژارى و
ئیستبداده‌وه پێناسه‌ى خۆى كرده‌وه.
شكستى بلۆكى
رۆژهه‌ڵات و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى
ئه‌گه‌ر كێشه‌ى
فه‌له‌ستین ده‌ورێكى بنه‌رِه‌تیى هه‌بوو له ناكام هێشتنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى
به رۆژئاوایى بوونى ئابوورى ووڵاتانى جیهانى عه‌ره‌ب و تا راده‌یه‌ك
جیهانى ناوبراو به ئیسلامى، ئه‌وا به‌و راده‌یه‌ش ماده‌یه‌كى
پرِوپاگه‌نده‌ى سیاسى و چوارچێوه‌یه‌كى ئایدۆلۆژى ناسیۆنالیزمى
عه‌ره‌ب بوو بۆ چه‌واشه‌كردنى جه‌ماوه‌رى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش، له‌پاڵ
سه‌ركوت و داپڵۆسینى سیاسی‌دا، به‌م جۆره‌ش لاوازكردنى بزووتنه‌وه‌ى
كرێكارى و چه‌پ و ریزى سه‌ربه‌خۆى سیاسى چینایه‌تى كرێكارى له جیهانى
عه‌ره‌بدا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه بخه‌ینه پالڕ كاریگه‌رى
كۆمۆنیزمى بلۆكى رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ و كرێكارى له
دنیاى عه‌ره‌بدا-چ له ده‌ورانى ره‌ونه‌قیدا و چ له ده‌ورانى
پاشه‌كشه‌و شكستى ئه‌م كۆمۆنیزمه ره‌سمیه‌ى رۆژهه‌ڵاتدا- ده‌توانین
ته‌سه‌ورى ئاستى لاوازى سیاسى و نارۆشنى فكرى و كه‌مكاریگه‌ریى سیاسیى
بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى و كۆمۆنیستى له گۆرِانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تى و
سیاسیه‌كانى دنیاى عه‌ره‌بدا بكه‌ین. له بارودۆخێكى وادا، له غیابى
كۆمۆنیزمێكى رۆشن و تیژ و رادیكاڵ و ده‌خاله‌تگه‌رى سیاسى و
كۆمه‌ڵایه‌تىدا جێگا بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى خاڵى ده‌مێنێته‌وه
كه ئیدیعاى وه‌ستانه‌وه به رووى زوڵم و ئیستبداد و هه‌ژاریدا بكات!
جه‌ماوه‌رێكى هه‌ژارو مه‌حروم و وه‌گیان هاتوو له زوڵم و ئیستبدادى
وه‌حشیانه‌ى ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیسته‌كانیش ئه‌وان به فریادره‌س
ببینن و شوێنیان بكه‌ون!
پرۆسه‌ى
لاوازبوون و داخورانى بلۆكى سۆڤیه‌ت له ساڵانى هه‌شتاكان و دواتر
هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دارِوخانى له یه‌كه‌م ساڵه‌كانى ده‌یه‌ى نه‌وه‌ددا،
زه‌مینه‌ى بۆ به‌رزبوونه‌وه و به‌هێزبوونى ئیسلامى سیاسى ره‌خساند.
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنى ئیسلامى سیاسى له‌ئێران به‌رهه‌مى دوا ساته‌كانى
ململانآى نێوان بلۆكى رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات بوو. ئه‌و ده‌م رۆژئاوا كه
نه‌یتوانى ده‌سه‌ڵاتى شاهه‌نشایى دۆست و ژاندارمى خۆى له كه‌نداودا
له زه‌ره‌به‌ى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك بپارێزێت، هاتنه‌سه‌ركارى رژێمێكى
ئیسلامى له‌ئێراندا له جیاتى رژێمێكى چه‌پ پآ باشتر بوو، چونكه
بزووتنه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى ئێران له ساڵه‌كانى كۆتایى ده‌یه‌ى
حه‌فتادا سیماى چه‌پ و كرێكارى پێوه بوو.
یه‌كه‌م
وه‌زیفه‌ى رژێمى ئیسلامى ئێران له‌خوێن هه‌ڵكێشانى بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ و
كرێكارى بوو له كاتێكدا به‌ناوى "موسته‌زعه‌فین-هه‌ژاره‌كان "ه‌وه
حوكمرِانیى ده‌كرد! سه‌ركوتى وه‌حشیانه‌ى هه‌موو مافێكى مه‌ده‌نى و
سه‌ره‌تایى خه‌ڵك بوو. گه‌رِاندنه‌وه‌ى ژنان بوو بۆ ده‌ورانى
ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و زاڵكردنى ده‌سه‌ڵاتى ئاین و شه‌ریعه‌تى
ئیسلام بوو به‌سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵكى ئێران‌دا. زاڵكردنى
ره‌شترین ده‌سه‌ڵاتى بۆرژوایى-دژى كرێكارى و دژى كۆمۆنیستى بوو له
ئێران‌دا. ئه‌مه په‌یامى گه‌رِانه‌وه‌ى ئیسلام بوو بۆ ده‌سه‌ڵات و
حكومه‌تكردن.
ئیسلامى سیاسى و
تیرۆر
دواى
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنى ئیسلام له ئێران ده‌ورانێكى تازه له
ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئیسلام ده‌ست پێده‌كات. ماهیه‌تى چینایه‌تى ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته بۆرژوایىیه، به‌ڵام حكومه‌تى ده‌ورانى نا ئاسایى و
ئه‌زمه‌ى سیاسى بۆرژوازییه. له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌م به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنه‌وه‌ى ئیسلامدا، بزووتنه‌وه‌كانى ئیسلامى سیاسى له باكورى
ئه‌فریقا چه‌كه‌ره ده‌كه‌نه‌وه و به تایبه‌تى له جه‌زائیر
بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى كه له شه‌رِى ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ل
ناسیۆنالیزمى حاكمدا، ده‌خرێته كه‌ناره‌وه، په‌لامارى سه‌رتاپاى
كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌دات و پیرو گه‌نج و منالڕ سه‌رده‌برِآ و بۆ ماوه‌ى
چه‌ند ساڵ درِنده‌یى له‌هه‌وسار به‌ربووى ئیسلامى سیاسى به‌رده‌داته
گیانى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى شار‌و لادێكانى جه‌زائیر!
شه‌رِى كه‌نداو(
ساڵى 1991)، راگه‌یاندنى شكستى بلۆكى رۆژهه‌ڵات و سه‌ركه‌وتنى بلۆكى
رۆژئاوا و ته‌واوبوونى جه‌نگى سارد بوو. ئه‌م ده‌ورانه، واته
ده‌ورانى دواى نه‌مانى بلۆكى رۆژهه‌ڵات، بزووتنه‌وه كۆنه‌په‌رست و
تاسه‌ر ئێسقان دواكه‌وتوو و راسترِه‌وه‌كانى بۆرژوازى سه‌ریان
هه‌ڵدایه‌وه. كوشتارى خه‌ڵكى عێراق و وێراكردنى شاره‌كان و دواتر
سه‌پاندنى گه‌مارۆى ئابوورى به‌سه‌ر خه‌ڵكى عێراقدا كه درِندانه‌ترین
سیاسه‌تى كۆمه‌ڵكوژى بوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو بلۆكى رۆژئاواوه،
نارِه‌زایه‌تى فراوانى له‌ناو خه‌ڵكى له جیهانى عه‌ره‌ب و ووڵاتانى
به‌ناو ئیسلامى و ته‌نانه‌ت دنیادا دروست كرد. ئه‌م واقعیه‌ته گیانێكى
دیكه‌ى به‌به‌ر ئیسلامى سیاسی‌دا كرده‌وه. ئیسلامى سیاسى ریاكارانه
به‌رگى وه‌ستانه‌وه به‌رِووى زوڵم له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژارو مه‌حرومى
عێراق و فه‌له‌ستین له‌به‌ر ده‌كات و بانگه‌شه‌ى جیهاد ده‌كات!
په‌یدابوونى دیارده‌ى بنلادن و تاڵیبان و حیزب والله‌ى لوبنان و حه‌ماس
و جهادى فه‌له‌ستینى به‌رهه‌مى دواى شكستى بلۆكى رۆژهه‌ڵات و شه‌رِى
كه‌نداوو گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر عێراق و ناكامى پرۆسه‌ى ئاشتى
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستن.
ئیسلامى سیاسى
هه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌وه له ئێران‌دا تا به بزووتنه‌وه‌و
ده‌سته‌و گروپه‌كانى ده‌گات له ناوچه‌كه‌دا، ئامێرى سیاسى
به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌یان تیرۆر و تۆقاندنه. ده‌وڵه‌تى جمهورى ئیسلامى
ئێران ماشێنێكى رێكخراوى تیرۆره كه نه‌ك وه‌حشیانه‌ترین شێوازى
كوشتار و سه‌ركوت و تۆقاندن له دژى خه‌ڵكى ناوخۆى ئێران پیاده ده‌كات
كه له سه‌رده‌مه‌كانى جاهلیه‌ت و درِنده‌یى ئینسانه
سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه وه‌رى گرتووه، به‌ڵكو تیرۆرى رێكخراویش
ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ى ئێران و چه‌ندین رێكخراوى تیرۆریستى ئیسلامى به
پاره‌و چه‌ك و پشتیوانى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كارى تیرۆریستى خۆیان ئه‌نجام
ده‌ده‌ن و په‌یامى ره‌شى خۆیان به زه‌برى چه‌ك و سه‌ربرِین به‌سه‌ر
ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه گه‌راى پیسى خۆیانى تێدا داده‌نێن
وه‌كو فه‌له‌ستین و عێراق و لوبنان... وه‌حشیه‌تى ئیسلامى سیاسى دژى
خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ئیسرائیل و هاندانى كارى خۆكوژى و خۆته‌قاندنه‌وه
له‌ناو شوێنه قه‌ره‌باڵغ و مه‌ده‌نیه‌كاندا به‌ناوى مقاوه‌مه‌ى
داگیركارى ئیسرائیل، سه‌پاندنى حوكمى ئیسلام و جه‌هاله‌تى ئیسلام دژ
به ژنان له‌و ناوچانه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه چ له باشوورى لوبنان و
له هه‌رێمى غه‌ززه، یان خراپترین شێوازى ئه‌م درِنده‌ییه‌ى ئیسلامى
سیاسى له رووداوى 11ى سێپتێمبه‌ر و ئێستاى عێراق كه میلیشیا
ئیسلامیه‌كان به‌ربوونه‌ته گیانى هاوڵاتیانى عێراقى و رۆژانه سه‌دان
خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر پێناسه‌ى مه‌زهه‌بیان یان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر
"ناو " خه‌ڵتانى خوێنیان ده‌كه‌ن، ئه‌مانه چه‌ند نمونه‌یه‌كى
وه‌حشیه‌تى ئیسلامى سیاسى و تیرۆریزمى ئیسلامییه كه به‌ناوى
پارێزگارى له هه‌ژارانى عێراق، فه‌له‌ستین، لوبنان و.....تاد ئه‌نجامى
ده‌ده‌ن.
ئه‌م ده‌سته
تیرۆریستانه له كوردستانى عێراقیش هه‌مان كارنامه‌ى تیرۆر‌و سه‌ربرِین
و دژایه‌تى كردنى مه‌ده‌نیه‌ت و كۆمۆنیزم و چه‌پ و كرێكار‌و ره‌وتى روو
له‌پێشى كۆمه‌ڵگاى كوردستانیان كردوه. هه‌وڵیان داوه كه كۆمه‌ڵگاى
كوردستان به‌ره‌و دواوه بگێرِنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى ره‌شى ئیسلام و
ئیسلامى سیاسى به‌سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵكدا بسه‌پێنن، كه
هه‌ڵبه‌ت به‌هۆى بوونى مه‌دێكى سیكولار‌و مه‌ده‌نى له ئاستى
كۆمه‌ڵایه‌تىدا و نه‌خشى كۆمۆنیزم و چه‌پ له كوردستانى عێراق له
سه‌پاندنى په‌یامه تاریكه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون!
ناسیۆنالیزمى
كورد‌و ئیسلام:
خاسیه‌تى
كۆمه‌ڵایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى
ناسیۆنالیزمى
كوردیش وه‌كو ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌ب، ئیسلام پێكنه‌رێكى ره‌گه‌زى فكریى
پێك ده‌هێنآ. به‌ڵام جیاوازیه‌كى ناسیۆنالیزمى كورد و عه‌ره‌ب
ئه‌وه‌یه كه ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌ب زیاتر ره‌وتێكى شارى بووه. واته
هێزى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه شار‌و خه‌ڵكى شاره‌كان بووه.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالییزمى كورد كه‌متر شارى و زیاتر
بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه هێزى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆى له خه‌ڵكى دێهاته‌كانى
كوردستان به‌ده‌ست هێناوه و شێوازى خه‌باتى، خه‌باتى چه‌كدارى و
خه‌باتى شاخ، و ناوه‌ندى خه‌باتیشى له‌ناو لادێكان و خه‌ڵكى لادێ‌دا
بووه.
هیچ جۆره
جموجوڵێكى سیاسى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى شاره‌كانى كوردستان وه‌كو درێژه‌ى
ئاسایى و مه‌نتقى سونه‌تى خه‌باتى سیاسى ناسیۆنالیزمى كورد نابینرآ.
ته‌نانه‌ت ئه‌و جموجوڵانه‌ى كه ناوبه‌ناو له شاره‌كانى كوردستان
سه‌ریان هه‌ڵداوه زیاتر له‌ژێر كاریگه‌رى بزووتنه‌وه‌ى چه‌پى
كوردستاندا له ساڵه‌كانى هه‌شتاكاندا روویان ده‌دا. بزووتنه‌وه‌ى
ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى پێنجوین له به‌هارى ساڵى1980،
خۆپیشاندانه‌كانى لاوان و خوێندكارانى هه‌ڵه‌بجه له پایزى هه‌مان
ساڵدا. خۆپیشاندانى به‌هارى 1981ى سلێمانى، بزووتنه‌وه‌و
خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵك و خویندكارانى زانكۆ و خوێندنگاكانى كوردستان
له به‌هارى ساڵى 1982، مانگرتنى خوێندكارانى زانكۆكان له به‌هارى
1984دا، ته‌نانه‌ت خودى راپه‌رِینى جه‌ماوه‌رى له شاره‌كانى كوردستان
له ساڵى 1991دا سه‌ربارى هه‌ژمونى سیاسى ناسیۆنالیزمى كورد به
سه‌ریدا، به‌ڵام له رووى سونه‌تى خه‌باتى سیاسیه‌وه زیاتر له‌ژێر
كاریگه‌رى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى و چه‌پى كوردستاندا چووه‌ته
پێشه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ى
شورایى و دواتر بزووتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى و شاره‌كان و یه‌كێتى بێكاران
و ... كه به شێوه‌ى جۆراوجۆر كه‌وتنه به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى
كوردایه‌تیه‌وه، شاهیدى ئه‌وه‌ن كه ئه‌م خه‌ته جه‌ماوه‌ری و شارىیه
له خه‌باتى سیاسى له كوردستانى عێراقدا په‌یوه‌ندى به ناسیۆنالیزمى
كورده‌وه نه‌بووه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو فه‌رهه‌نگ و سونه‌ت و
بۆچوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناسیۆنالیزمى كورد ته‌قدیسى دواكه‌وتوویى
دێهاتى كوردستان بووه. خاڵى ده‌ستپێكردن و كۆتایى ناسیۆنالیزمى كورد
دێهاتى كوردستان و شێوازى بیركردنه‌وه و سونه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیى لادآ
نشینه‌كانى كوردستانه نه‌ك خه‌ڵكى شارنشینى كوردستان! به‌م شێوه‌یه
ریشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى كورد له به‌شى
دواكه‌وتووى كۆمه‌ڵگاى كوردستاندایه نه‌ك خه‌ڵكى شارنشین كه به‌شى
پێشكه‌وتووى كۆمه‌ڵگاى كوردستان پێك دێنن و سه‌نگ و قورسایى
كۆمه‌ڵایه‌تى مه‌زنى هه‌یه و رووبه‌رێكى فراوانى جوگرافیاى دانیشتوانى
كوردستان داگیرده‌كات.
ئیسلام و
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى
به‌وجۆره‌ى كه
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى له‌بارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌ر به‌به‌شى
دواكه‌وتووى كۆمه‌ڵگاى كوردستانه، به‌م ده‌لیله فكر و سونه‌تى
كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلام رووبه‌رێكى فراوان له جیهانبینى و بۆچوون و
ته‌قلیدى كۆمه‌ڵایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى داگیر ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى به درێژایى مێژووى خۆى له 80-90 ساڵى
رابردوودا، بێجگه له ده‌ورانێكى زۆر كه‌م و له‌لایه‌ن باڵێكى
دیاریكراوى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه نه‌بآ له كۆتایى ساڵه‌كانى 70دا (
كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجدارانى كوردستان)، هیچ ئیدیعایه‌كى له‌وبابه‌ته‌ى
نه‌بووه كه له‌گه‌لڕ ئیسلامدا ناكۆكى هه‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك
هه‌ر به‌شێكى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى مه‌لاو
شێخ و بنه‌ماڵه‌ى ئاینى ئیسلام بوون، به‌ڵكو گرنگترین سه‌ركرده‌و
ره‌مزى ناسیۆنالیزمى كورد مه‌لا و پیاوى ئاینى بوون: مه‌لا موسته‌فا،
قازى محمد، شێخ مه‌حمود.....تاد. ئه‌م پێكهاته‌یه‌ى سه‌ركردایه‌تى
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى خۆى نیشانده‌رى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه چه‌نده له‌گه‌لڕ ئیسلامدا ئاوێزان و تا چ راده‌یه‌ك
ئیسلام ریشه‌ى قوڵى له پێكهاته‌ى فكرى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى
ناسیۆنالیزمى كوردا هه‌یه. ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌یه‌كى ناسیۆنالیستى
وه‌كو تاڵه‌بانى كه ئیدیعاى سۆشیال-دیموكراسى و مۆدیلێكى ناسیۆنالیزمى
كه‌متر ئالوده به‌ئیسلام ده‌كات چه‌ندینجار شانازى به‌وه‌وه كردووه
كه پآى بڵێن ئایه‌توڵڵا تاڵه‌بانى. یان مه‌سعود بارزانى له‌وه
نیگه‌ران بووه كه كه‌سانێك( گروپه ئیسلامیه‌كانى كوردستان)
موزایه‌ده‌ى ئیسلامی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن!
به‌م پآیه
ده‌ستگرتن به فكر و سونه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامه‌وه، كه ریشه‌ى له
ژیانى دێهاتى و عه‌شیره‌تىدا مابۆوه، به‌شێك بووه له ژیانى سیاسى
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى، و چوارچێوه‌ى فكر و سونه‌ت و دابونه‌ریتى
كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ى دیارى كردووه. ناسیۆنالیزمى كورد،
ناسیۆنالیزمێكى لیبرال نییه، ناسیۆنالیزمێكى دیموكرات نییه،
ناسیۆنالیزمێكى سیكولار و عیلمانى نییه، ناسیۆنالیزمێكى شارى نییه،
به‌ڵكو ناسیۆنالیزمێكى دێهاتى، عه‌شیره‌تى و میلیشیاییه. ده‌ستگرتن
به فه‌رهه‌نگى دیهاتى و عه‌شیره‌تى و به سونه‌ت و شه‌رع و بۆچوونى
ئیسلامه‌وه به‌شێكى بنه‌رِه‌تییه له پایه‌كانى فكر‌و جیهانبینى و
سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان. ده‌ستگرتنیان به ئیسلامه‌وه بۆیان
دڵنیایىیه له مانه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان.
ناسیۆنالیزمى
كورد و ئیسلامى سیاسى
هه‌روه‌كو
ئیشاره‌مان پێكرد، ئیسلام پایه‌یه‌كى فكر و سونه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیى
ناسیۆنالیزمى كورد پێك ده‌هێنآ. بۆیه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه
ناسیۆنالیزمى كورد(مه‌به‌ستى باسه‌كه كوردستانى عێراقه)
رێكخراوه‌كانى ئیسلامى سیاسى وه‌كو مونافیس یان ده‌قیقتر وه‌كو
سه‌رچاوه‌یه‌كى گێچه‌لڕ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ته‌ماشا ده‌كات، به‌ڵام
هاوكات ئیمكانى سازانى له‌گه‌لڕ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا هه‌یه له
هه‌لومه‌رجى سیاسى دیاریكراو‌و به‌تایه‌بتى له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى
كۆمۆنیستى و كرێكارى و له كاتى خه‌ته‌رى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌دا.
ئیسلامى سیاسى و
رێكخراوه‌كانى له كوردستان له دواى راپه‌رِین و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى
رژێمى به‌عس له كوردستان، كه ئیداره‌ى ناوچه‌كه كه‌وته ده‌ست
ناسیۆنالیزمى كورد، به‌ره‌به‌ره نه‌شونمایان كرد. پشتیوانى سیاسى و
چه‌كدارى و مالى و لۆجستیكیى رژێمى ئیسلامیى ئێران و هاوكاریی
حیزبه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تی بۆیان له به‌رامبه‌ر كۆمۆنیزم و
چه‌پ له كوردستان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كى مه‌زنى شورایى له‌پشت سه‌رى
خۆى نابوو وه سه‌نگ و قورساییه‌كى به‌رچاوى له بارودۆخى سیاسى
كوردستاندا په‌یدا كردبوو، كۆمه‌كى به گه‌شه‌ى ئیسلامى سیاسى كرد له
كوردستاندا.
گروپه‌كانى
ئیسلامى سیاسى دژایه‌تى كوێریان له‌گه‌لڕ كۆمۆنیزم هه‌بوو بۆیه
سه‌ربارى كێشه‌و ململانێكانیان له‌گه‌لڕ ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانى
بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تیدا كه ناوبه‌ناو گه‌یشتۆته راده‌ى شه‌رِى
چه‌كدارى، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و ئیحساسه‌یان هه‌بووه كه سه‌ر به
هه‌مان خێزانى چینایه‌تین. ناسیۆنالیزمى كورد له ماوه‌ى 14 ساڵى
ده‌سه‌ڵاتیدا له كوردستانى عێراق به شیًَوه‌ى جۆراوجۆر ئیسلامى سیاسى
له‌گه‌لڕ خۆى له ده‌سه‌ڵاتدا شه‌ریك كردوه. له‌وداهاته‌ى كه له
ده‌مى خه‌ڵك گلیان ده‌دایه‌وه بودجه‌ى چالاكى تیرۆریستى ئه‌وانیان
داوه. له پشتى فتواكانیان بۆ تیرۆرى كه‌سایه‌تى چه‌پ و كۆمۆنیست و
ئازادیخواز و عیلمانى وه‌ستاون. زۆرجار بۆ پاراستنى ئه‌م گروپه
تیرۆریستانه له زه‌ربه‌ى خه‌ڵك كه‌وتونه‌ته پاكانه‌كردن و ده‌ست به
پشتدا هێنایان و ته‌نانه‌ت هه‌رِه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه له خه‌ڵك
وه‌كو ئه‌وه‌ى تاڵه‌بانى له سێپتێمبه‌رى 2001 به ره‌سمى له
رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى حیزبه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند.
به‌م پآیه
ناكۆكى و كێشمه‌كێشى حیزبه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى و گروپه‌كانى
ئیسلامى سیاسى له كوردستان ناكۆكى و ململانآى نێوان هه‌مان خێزانى
بۆرژوازىیه كه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنى چینایه‌تى خۆیاندا هه‌ست به
یه‌ك ماڵى ده‌كه‌ن. نمونه‌كانى ئه‌م یه‌ك ماڵیه‌یان له ساڵى 1995 دژى
حیزبى كۆمۆنیستى كرێكاریى عێراق بوو كه یه‌كیه‌تى نیشتمانى راست و
بآپه‌رده چووه سه‌نگه‌رى ئیسلامى سیاسیه‌وه و هه‌ستا به
جێبه‌جێكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌وان. پارتیش به‌به‌یانى ره‌سمى پشتیوانى
له ئیسلامى سیاسى كرد و له‌ژێر باڵى ئه‌وه‌وه تیرۆریستێكى خزمه‌تكارى
رژێمى ئیسلامیى ئێران وه‌كو ئه‌دهه‌م بارزانى هه‌دیه‌ى بۆ كوشتنى
رێبوار ئه‌حمه‌د، ده‌به‌خشیه‌وه. له ساڵى 1998یشدا پارتى به ئاشكرا
هاوكارى ئیسلامیه‌كانى كرد له پرۆسه‌ى تیرۆركردنى شاپور عبدالقادرو
قابیل عادلدا، چ به داڵده‌دانى مه‌لا به‌شیرى تیرۆریست و چ به
زیادكردنى فشار بۆ سه‌ر حیزبى كۆمۆنیست و داخستنى باره‌گاى رێكخراوى
سه‌ربه‌خۆى ئافره‌تان له هه‌ولێر و چ به شاردنه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان
به‌پآى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبیى خۆى...تاد.
كۆمه‌ڵگاى
كوردستان،
بزووتنه‌وه‌ى
كوردایه‌تى و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى:
بزووتنه‌وه‌ى
كوردایه‌تى
هه‌رچه‌نده
له‌ده‌یان ساڵى رابردوودا، به‌هۆى سیاسه‌تى نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ى سته‌م
و پاكسازى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌تى ناوه‌ندىیه‌وه دژى خه‌ڵكى كوردستان و
ده‌ورى ناسیۆنالیزمى كوردیش له‌ئاڵۆزكردنى ئه‌م كێشه‌یه‌دا ژیانى
كۆمه‌ڵایه‌تى هاوچه‌رخ و مه‌ده‌نى و فه‌رهه‌نگ و پێوانه شارستانیه‌كان
ده‌خرانه په‌راوێزه‌وه و ره‌وتى گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستانى
عێراقى دواده‌خست، به‌ڵام به‌پآى پێوانه هاوچه‌رخه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كۆمه‌ڵگاى كوردستانیش كۆمه‌ڵگایه‌كى شارى و
مه‌ده‌نىیه. راسته بوونى ئه‌و كێشه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى دیكه
رێگریه‌كانى به‌رده‌م گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستانى قوولڕ
كردۆته‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى كه له50 ساڵى رابردوودا به‌رده‌وام
ناوچه‌كانى كوردستانى عێراق مه‌یدانى شه‌رِو كێشمه‌كێشى چه‌كدارى نێوان
ده‌وڵه‌تى عێراق و هێزه‌كانى ناسیۆنالیزمى كورد بووه. ئه‌مه‌ش
هه‌لومه‌رجێكى ناله‌بارى بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى پێك
هێناوه. به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو رێگریانه كۆمه‌ڵگاى كوردستان
كۆمه‌ڵگایه‌كى شارى، مۆدێرن و حه‌ساس بووه به كاریگه‌ریه
كۆمه‌ڵایه‌تىیه‌كانى دنیاى هاوچه‌رخ و ته‌وه‌قوعاتى خه‌ڵك روو له‌پێش و
پێوانه‌ى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیان ژیانى هاوچه‌رخ بووه.
هه‌رچه‌نده دواى
شكستى خرۆشانى جه‌ماوه‌رى به‌هارى1991كه كوردستانى عێراق له‌لایه‌ن
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ته‌حویل كرا بۆ ئۆردوگایه‌كى
ئاواره‌یى كه چالاكى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگایه‌كى ئاسایى تێدا نه‌ما و
ده‌سه‌ڵات درایه ده‌ست دوو حیزبى میلیشیایى و گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌شى
كرایه بارمته به‌ده‌ست ئه‌م حیزبانه‌وه، سه‌ربارى نقوم كردنى
كوردستان بۆ ماوه‌ى نزیك به 4 ساڵ له شه‌رِێكى خوێناوى ناوخۆیىدا
له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتىیه‌وه و سه‌ربارى ده‌ست تێكێشانى رژێمى
ئیسلامى ئێران بۆ ئیسلامى كردنى كۆمه‌ڵگاى كوردستان له‌رێگه‌ى
دروستكردنى به‌كرێگیراوانى ئیسلامى سه‌ربه‌خۆى و پشتیوانى هه‌رجاره
له‌یه‌كێك له‌و دوو حیزبه‌وه له شه‌رِى نێوان خۆیاندا، و سه‌ربارى
ده‌یان كاره‌ساتى دیكه كه له ئاكامى بارودۆخى هه‌ڵواسروایى
كوردستانه‌وه تووشى كۆمه‌ڵگاى كوردستان هات، به‌ڵام دیسان خه‌ڵكى
كوردستان ته‌وه‌قوعاتى كۆمه‌ڵایه‌تیان روو له‌پێش و چاویان له
كۆمه‌ڵگاى شارستانىیه و پێوانه‌كانیان بۆ ژیان هه‌مان پێوانه‌ى
هاوچه‌رخه.
خه‌ڵكى كوردستان
چاویان له‌و پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تى، فه‌رهه‌نگى، زانستى، ئابوورى و
سیاسیانه‌یه كه له‌دنیادا ده‌گوزه‌رێت نه‌ك خولانه‌وه له ده‌ور و
له‌ناو چوارچێوه‌ى فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندى و سونه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه
كۆن و عه‌شیره‌تیه‌كان و یاسا و دابونه‌ریتى ئاغا و شێخ و ده‌ره‌به‌گ و
سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و خانه‌قاو مزگه‌وتدا كه ناسیۆنالیزمى كورد و
ئیسلامى سیاسى به باڵایدا هه‌ڵده‌ده‌ن و وه‌كو به‌ها به‌رزه‌كانى
كۆمه‌ڵگاى كوردستان ده‌یان ناسێنن!
ره‌وه‌ندى
كۆمه‌ڵایه‌تى و چینایه‌تى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دروست وه‌كو هه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌كى شارستانى دیكه‌ى ئه‌مرِۆى دنیایه. كێشمه‌كێش و ناكۆكیه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌رچاوه‌ى له ناكۆكى بنه‌رِه‌تى نێوان چینى بۆرژوا
و چینى كرێكاره‌وه گرتووه كه‌سه‌رجه‌م سیماى كۆمه‌ڵگا و ململانێكانى
دیكه چوارچێوه پێده‌دات. ناسیۆنالیزمى كورد نوێنه‌رى ره‌وتى
پاشه‌وپاشگه‌رِانه‌وه و كۆنه‌په‌رستى سیاسى و كۆمه‌ڵاتىیه.
ناسیۆنالیزمێكى عه‌شیره‌تى و میلیشیایى و دواكه‌وتووه. ناتوانآ
نوێنه‌رایه‌تى ره‌وتى گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و مۆدێرنیزمى كۆمه‌ڵگاى
كوردستان بكات. ناتوانآ نوێنه‌رى ته‌وه‌قوعاتى رووله‌پێشى خه‌ڵك بێت،
به‌ڵكو رێگرى و سه‌ركوتى ده‌كات. ناسیۆنالیزمى كورد كه ئێستا له
كوردستانى عێراقدا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته، ده‌یه‌وآ به ده‌ست گرتن به
خورافاتى میللى و دینىیه‌وه ده‌سه‌ڵاتى كۆنه‌په‌رستانه‌و دژى كرێكارى
خۆى به‌سه‌ر سه‌رى خه‌ڵكه‌وه رابگرێت. به‌ڵام ئێستا بآ بایه‌خبوونى
ئه‌م سیاسه‌ته بۆ به‌شێكى به‌رچاوى كۆمه‌ڵگاى كوردستان ئاشكرابووه‌و
سه‌لماوه.
دووركه‌وتنه‌وه‌ى نێوان ئه‌م ناسیۆنالیزمه و خه‌ڵكى كوردستانى عێراق
كه ده‌ورانێك خه‌ڵكى كوردستان وه‌كو نوێنه‌رى خواستى رزگاریى خۆیان
له سته‌مى میللى ته‌ماشایان ده‌كردن به راده‌یه‌ك گه‌یشتووه كه
جه‌ماوه‌ر كه‌وتۆته به‌رامبه‌ریان و ئه‌وانیش به چه‌ك وه‌ڵامیان
ده‌ده‌نه‌وه. ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو به‌سه بۆ
ئه‌وه‌ى كه ئه‌م ماهیه‌ته‌ى ده‌سه‌ڵاتى میلیشای كوردایه‌تى بۆ
هه‌مووان ئاشكرا و قایل كه‌ر بێت مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بىَ كه نانى
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌لڕ و دژه كرێكارىیه ده‌خۆن! بۆیه ئێستا
ده‌ورانێكى نوآ له په‌یوه‌ندى نێوان ناسیۆنالیزمى كورد و خه‌ڵكى
كوردستانى عێراق ده‌ستى پێكردوه، كه ده‌ورانى ده‌ركه‌وتن و
سه‌رهه‌ڵدان و قووڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكى نێوان به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌و به‌رژه‌وه‌ندى و خواست و ئومێده‌كانى خه‌ڵكه له ژیانێكى
ئازاد و یه‌كسان و خۆشگوزه‌ران.
بزووتنه‌وه‌ى
ئیسلامى سیاسى
ئیسلامى سیاسى
ره‌وتێكى نامۆیه به كۆمه‌ڵگاى كوردستان. بآریشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تىیه و
هیچ شتێكى هاوبه‌شى له‌گه‌لڕ ویست و ئومێد و خواسته‌كانى خه‌ڵكى
كوردستان و له‌گه‌لڕ ته‌وه‌قوعاتى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و فه‌رهه‌نگى و
شارستانى ئه‌واندا نییه. ده‌توانین به‌چه‌ندین به‌ڵگه ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه بسه‌لمێنین.
له‌لایه‌كه‌وه
ئیسلامى سیاسى و گروپه‌كانى له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گروپى
چه‌كدارین كه له‌لایه‌ن رژێمى ئیسلامى ئێرانه‌وه دروست كراون و به
پاره‌و چه‌ك و ده‌ستدانه ژێرباڵیان له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه
له‌كوردستانى عێراقدا قاچیان گرتووه. زیاتر نه‌خشى ئه‌م تاقمانه
خزمه‌تچێتى رژێمى ئێران بووه بۆ جآبه‌جێكردنى نه‌خشه سیاسیه‌كانى له
كوردستانى عێراقدا. ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ش كه گروپێكى چه‌كدارى بچووك
بوون دژى رژێمى به‌عس له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سیاسى ئێران‌دا بۆ
په‌یداكردنى بنكه‌یه‌ك له كوردستان، دروست كرابوو، هه‌روه‌كو
ده‌سته‌وتاقمه‌كانى ئیسلامى سیاسى شێعه و به‌تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى
باڵاى شۆرِشى ئیسلامى له عێراقی كه بۆ ده‌خاله‌تی له خوارووى
عێراقدا دروستى كردبوون.
بزووتنه‌وه‌ى
ئیسلامى كه ئه‌و كات تاكه رێكخراوى ئیسلامى سیاسى بوو له كوردستان
هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه نه‌بووه دژى
سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌ى رژێمى به‌عس. هیچ خه‌ت و داوێك به دژایه‌تى
كردنى سته‌مى نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه دژى خه‌ڵكى كوردستان
نه‌یده‌به‌سته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو خۆى به‌درێژكراوه‌ى
بزووتنه‌وه‌یه‌كى پان ئیسلامیستى داده‌نآ كه لانى كه‌م ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى
له ئێران سه‌ركوتى وه‌حشیانه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى ئێران ده‌كات و
داكوتانى كۆڵه‌كه‌یه‌كى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر خوێن و لاشه‌ى خه‌ڵكى
شار‌و دێهاته‌كانى كوردستانى ئێران ئه‌نجام دا. به‌پێچه‌وانه‌ى
ناسیۆنالیزمى كورده‌وه كه ئه‌م مه‌یدانه، واته وه‌ستانه‌وه‌ى دژى
سته‌مى میللى بۆ خۆى كۆنترۆڵ كردبوو. خه‌ڵكى كوردستانیش وه‌كو نوێنه‌رى
رووبه‌رِوو وه‌ستانه‌وه‌ى خۆیان دژى رژێم و ره‌مزى سه‌رفرازى
نه‌ته‌وه‌یى ته‌ماشایان ده‌كرد (به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه چه‌نده له
راستیدا خه‌باتكارى رێگاى كۆتایى هاتنى ئه‌م سته‌مه بووه یان نا، كه
بۆچوونى من و بزووتنه‌وه‌ى ئێمه له‌م باره‌وه مه‌نفىیه)!
له‌دواى
كشانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عسیش له كوردستان، ئه‌م گروپانه‌ى ئیسلامى
سیاسى هه‌مان نه‌خشى خزمه‌تچێتى رژێمى ئیسلامیان بینیوه له په‌یوه‌ند
به حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى كوردستانه‌وه. به‌پآى نه‌خشه‌ى ئه‌و
رژێمه دۆستایه‌تى یان دژایه‌تى ئه‌و حیزبانه‌یان كردووه. ئه‌وه‌ى كه
نه‌یانبووبێت په‌یوه‌ندى بووه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خه‌ڵكى
كوردستانه‌وه. ئه‌و كاته‌ى كه جه‌ماوه‌رى نارِازى و زه‌حمه‌تكێشى
كوردستان بۆ ده‌ركێشانى خواسته‌كانیان له قورگى ده‌سه‌ڵاتدارانى
ناسیۆنالیزمى كورد له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه و حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى
عێراقه‌وه رێكده‌خران و رێنوێنى و رابه‌رى ده‌كران، ئه‌م تاقمه
ئیسلامیانه له رێگاى شه‌رِو تیرۆره‌وه ده‌یانویست په‌یامى ره‌شى
خۆیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ى كوردستاندا بسه‌پێنن، یان خه‌ریكى سه‌وداو
بازرگانى بوون له‌نێوان ته‌ره‌فه‌كانى شه‌رِى نێوخۆدا، هه‌مووشیان به
"چه‌كدارو بآچه‌ك " و به "میانه‌رِه‌وو توندرِه‌و " و ئه‌وانه‌شیان
كه به پاره‌ى سعودیه‌و شێخ نشینه‌كانى خه‌لیج ده‌نگى خه‌ڵكى برسى و
بێده‌ره‌تانى ژێر گه‌مارۆى ئابوورى و حاكمیه‌تى میلیشیایى
كوردایه‌تىیان ده‌كرِى، سه‌خاوه‌تمه‌ندانه خزمه‌تچێتى خۆیان دژى
بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى و كرێكاریى كوردستان پێشكه‌شى ده‌سه‌ڵاتى
میلیشیایى ناسیۆنالیزم ده‌كرد.
بێجگه له‌مانه
ئیسلامى سیاسى ره‌وتێكى تیرۆریسته كه دژایه‌تى كوێرى له‌گه‌لڕ
مه‌ده‌نیه‌تى كۆمه‌ڵگاى كوردستان، له‌گه‌لڕ كرێكار‌و كۆمۆنیزم، له‌گه‌لڕ
ژنان، لاوان، ئازادیخوازى، زانست، پێشكه‌وتنخوازى و به كورتى له‌گه‌لڕ
هه‌مووسیمایه‌كى رۆشنى كۆمه‌ڵگاى كوردستاندا هه‌یه، بۆیه نه‌ك
نوێنه‌رایه‌تى هیچ روخسار‌و سیمایه‌كى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كوردستان
ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وآ له‌رێگاى تیرۆره‌وه كۆمه‌ڵگاى كوردستان بۆ
دواوه رابكێشێته‌وه و رووپۆشى ره‌شى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلام به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا دابداته‌وه! كاركردى تاریكى ئه‌م
ده‌سته‌وتاقمانه له چه‌ندین ساڵى رابردوودا ئه‌م راستیه‌ى بۆ هه‌موو
لایه‌ك سه‌لماندووه.
له‌یه‌ك قسه‌دا،
ئیسلامى سیاسى نه نوێنه‌رى ئومێدى مێژوویى و به‌رهه‌قى خه‌ڵكى
كوردستانه بۆ رزگاربوون له سته‌مى میللى و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد و
نه هیچ په‌یامێكى سیاسى له‌و باره‌وه هه‌یه و نه به‌پآى لۆژیكى
سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌توانآ هه‌یبێت. هه‌روه‌ها نوێنه‌رى خواست و
ئومێد و ته‌وه‌قوعاتى خه‌ڵك نین بۆ خۆشگوزه‌رانى و یه‌كسانى، بۆ ئازادى
و مه‌ده‌نیه‌ت، بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به ژیانێكى هاوچه‌رخ و شاد، به‌ڵكو
ده‌یانه‌وآ ئه‌وه‌شى كه هه‌یه نه‌یهێڵن. هه‌روه‌ها شێوازى كاریان هیچ
ته‌باییه‌كى نییه له‌گه‌لڕ شێوازى خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستاندا كه له
بنه‌رِه‌تدا خه‌باتێكى شارى و جه‌ماوه‌رىیه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌م
كێشه‌ى میللى و هه‌م كێشه‌ى ژیان و گوزه‌رانیان له ده‌ست
ده‌سه‌ڵاتدارانى خۆماڵى!
ئیسلامى سیاسى،
كوردستان،
فه‌له‌ستین و لوبنان:
به‌م پآیه
جیاوازیه‌كى جدى كه له‌نێوان ره‌وته ئیسلامیه‌كانى فه‌له‌ستین و
لوبناندا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خۆیان گرآ داوه‌ته‌وه به
مه‌سه‌له بنه‌رِه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵگاوه، بۆیه توانیویانه یان
ده‌توانن جیگاپآ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بۆخۆیان په‌یدا بكه‌ن. ئیسلامى
سیاسى له‌فه‌له‌ستین له دواى چوونى ناسیۆنالیزمى فه‌له‌ستینى بۆ ناو
پرۆسه‌ى ئاشتى له‌گه‌لڕ ئیسرائیل و سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌یه
به‌هۆى ملبادانى ئیسرائیله‌وه، گه‌شه‌ى كرد. په‌یدابوونى كه‌لێنێك له
مه‌سه‌له‌ى روبه‌روبوونه‌وه‌ى داگیركاریى ئیسرائیل كه تا ئه‌وكاته
ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌ب له‌فه‌له‌ستین نوێنه‌رایه‌تى و رابه‌رایه‌تى
ده‌كرد، له‌كاتێكدا داگیركارى وه‌كو خۆى مابوه‌وه، وه ناسیۆنالیزمى
فه‌له‌ستنیى چووبووه ناو پرۆسه‌یه‌كى نه‌زۆكى ئاشتیه‌وه له‌گه‌لڕ
ئیسرائیل، له‌پالڕ سه‌رهه‌ڵدانى بزووتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى له
نێوخۆى فه‌له‌ستیندا له دژى ئه‌و بارود وخه‌ى دواى "پرۆسه‌ى ئاشتى "
سه‌رى هه‌ڵدابوو، ده‌رگاى به‌رووى ئیسلامى سیاسی‌دا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى
ببنه به‌دیلى سیاسى خه‌ڵك دژى داگیركارى و وه‌حشیه‌تى ده‌وڵه‌تى
یه‌هودى-نه‌ته‌وه‌په‌رستى ئیسرائیل.
له په‌یوه‌ند
به لوبنانیشه‌وه هه‌مان مه‌سه‌له راسته. مانه‌وه‌ى داگیركاریى
ئیسرائیل له به‌شێك له ناوچه‌كانى لوبناندا و ده‌ركه‌وتنى حیزب الله
وه‌كو هێزى دژ وه‌ستانه‌وه‌ى ئیسرائیل، ئه‌و جیگایه‌ى بۆ ئه‌م ده‌سته
ئیسلامیه دابین كرد كه پایه‌یه‌ك له‌ناو خه‌ڵكى لوبناندا په‌یدا
بكات. به‌ڵام له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ردو ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه، چ مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستین و چ مه‌سه‌له‌ى لوبنان،
راسته‌وخۆ له‌به‌رنامه‌ى ئیسلامى سیاسی‌دا جیگا په‌یدا ده‌كه‌ن، به
پێچه‌وانه‌ى مه‌سه‌له‌ى كورده‌وه.
لایه‌نێكى گرنگى
بنه‌ماى ئایدیۆلۆژى ئیسلامى سیاسى مه‌سه‌له‌ى ئیسرائیله. بێجگه له
لایه‌نى پرِوپاگه‌نده‌یى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئیسلامى سیاسى ده‌توانآ
ئیحساسى ئاینى خه‌ڵكى موسڵمان له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل، له‌چوارچێوه‌ى
پرِوپاگه‌نده‌ى دینىدا هه‌ڵخرِێنآ. له‌بارى پرِوپاگه‌نده‌ییه‌وه
ده‌توانآ وه‌كو نوێنه‌رى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى موسوڵمان دژى وه‌حشیه‌تى
ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل له‌دژى خه‌ڵكى فه‌له‌ستین و لوبنان نیشان بدات و
پشتیوانى ئه‌و خه‌ڵكه بۆ خۆى رابكێشێت. مه‌سه‌له‌ى ئیسرائل و لوبنان
بۆ ئیسلامى سیاسى به‌شێكى گرنگه له پێناسى سیاسى و ئایدۆلۆژى ئه‌م
ره‌وته، بۆیه له بارى مه‌نتقى سیاسیه‌وه هه‌م ده‌توانآ له‌م
مه‌یدانه‌دا كار بكات و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیه‌تى. ئه‌مه بێجگه
له‌وه‌ى كه‌وه‌كو ئیشاره‌مان پێكرد وه‌ڵامیشى به مه‌سه‌له‌یه‌كى
سیاسى_گرێى ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگایه داوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه بۆ
كوردستان و مه‌سه‌له‌ى كورد راست نییه، چونكه چاره‌سه‌رى ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه نه‌ك هه‌ر به‌شێك نییه له به‌رنامه‌ى
سیاسى_كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامى سیاسى، به‌ڵكو دژیه‌تى. ئیسلامى سیاسى له
ئێران خۆى به عه‌مه‌لى پیاده‌كه‌رى ئه‌م زوڵمه سیاسیه له‌سه‌ر كورد
له ئێران. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه ئیسلامى سیاسى-پان عه‌ره‌بى
خۆیان وه‌كو میراتگرى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى ده‌بینن، كه
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له عێراق وه‌حشیانه‌ترین پاكسازى نه‌ته‌وه‌یى دژى
كورد به‌رآخست. ئێستاش ده‌سته‌وتاقمه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست و
بێده‌سه‌ڵاته‌كانیان، له‌پالڕ تاقمه ناسیۆنال_شۆڤینیسته
عه‌ره‌بیه‌كاندا دژى به‌رپاكردنى ریفراندۆمى گشتى خه‌ڵكى كوردستانى
عێراقن بۆ برِیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسى سیاسى خۆیان بۆ مانه‌وه یان
جیابوونه‌وه له عێراق.
له كۆتاییدا:
ناسیۆنالیزمى
كورد و ئیسلامى سیاسى هه‌ردوو، دوو ره‌وتى ناكۆك و ناته‌با و دژى
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خه‌ڵكى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى كوردستانن، نه‌ك
نوێنه‌رایه‌تى هیچ ئومێد‌و خواست و ته‌وه‌قوعاتێكى ئه‌وان بكه‌ن.
ناسیۆنالیزمى كورد ئه‌و ده‌وره‌شى له ده‌ست دا كه وه‌كو نوێنه‌رى
خواستى خه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ته‌ماشاى
ده‌كرا. ئێستا ناسیۆنالیزمى ده‌سه‌ڵاتداره كه به فیشه‌ك، دروست
هه‌روه‌كو رژێمه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، وه‌ڵامى خواسته سه‌ره‌تاییه‌كانى
خه‌ڵك ده‌داته‌وه. ئیسلامى سیاسیش خۆى و به‌رنامه‌و سونه‌ت و شێوازى
كارى
هةمووى
نامؤية بة خةلَكى كوردستان!
|