|
له پێشدا ده‌ڵێم، من نووسه‌ر نیم.
به‌ڵام باوه‌ڕم وایه سه‌رجه‌م ئه‌و کتێبانه‌ی که قورئان به
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه کۆنه‌کان وه
به ده‌ست کردی مرۆڤ ده‌زانن نه‌ک له لایه‌ن خواوه نێردرابێت،
خوێندۆته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی به باشی له ڕه‌خنه‌ی
ڕه‌خنه گیران بگه‌م، زیاتر له 5 که‌ڕه‌ت 23 ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی
عه‌لی ده‌شتی، له وه‌رگێڕانی کاک فریاد که‌ریمم خێندۆته‌وه. جگه له
کورته نوسراوه‌کانی سه‌رنێتیش،هه‌رچیم به‌رچاو که‌وتبێ
خوێندومه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ندیش باوه‌ڕی ته‌واوم په‌یداکردوه‌که
ڕه‌خنه‌گرانی قورئان ئیسلام له‌سه‌ر هه‌قن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه
هه‌رچیم به‌رچاو بکه‌وێت ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌یی ئاینی ده‌یخوێنمه‌وه،
چونکه باوه‌ڕم به ئیسلام نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا ناتوانم بۆ خۆمی
بسه‌لمێنم که گه‌ردوون له خۆیه‌وه هه‌بوه‌و ژیان له ئه‌نجامی
گۆڕانکاری سه‌ریهه‌ڵداوه، واتا هێشتا باوه‌ڕم به‌خوایه‌ک هه‌یه، که
ئه‌م گه‌ردوونه ده‌بات به‌ڕێوه، به‌ڵام باوه‌ڕم به ئیسلام و خوای
عه‌ره‌به‌کان نه‌ماوه.
له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌مێکه چه‌ند
پرسیارێک بوونه‌ته خولیام و گیرۆده‌یانم، هه‌رچیش ده‌که‌م و ناکه‌م
نه‌متوانی وه‌ڵامم به ده‌ست بهێنم، بۆیه ناچار ڕووی پرسیارم له گشت
موسڵمانه‌کان ده‌که‌م.
به‌و هیوایه‌ی، له ڕاڕای و دودڵی
ده‌رگام وه‌ڕودا بکرێته‌وه‌و وه‌ڵامێکیش بێت، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
گومانیان له قورئان و ئیسلامیش هه‌یه.
وه‌ک له پێشدا گووتم، من نوسه‌ر نیم،
ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێکی سه‌رنێتدا لا
دروست بوه، واتا ئه‌م پرسیارانه داهێنانی من نیه، بیریشم نیه که
کام له نوسه‌ران ئه‌م پرسیاره‌ی ورژاندوه‌و منیش ده‌های وه‌ک منیشی
گێژو گیرۆده کردوه، به کوردی و به‌کورتی.
حامورابی پاشای بابل له نێوان ساڵانی
1792 وه 1750 ی پێش زاین ژیاوه، 1792ساڵی له‌دایک بوونی حامورابی+
2008 ساڵی زاینی ده‌کاته 3800 پێش ئه‌مڕۆ.
حامورابی به داهێنه‌ری یه‌که‌مین
ده‌ستووری گه‌ردونی ده‌ژمێردرێت، واتا پێش حامورابی هیچ ده‌ستور و
یاسایه‌ک نه‌بوه. واتا مرۆڤ نزیک له مرۆڤه سه‌ره‌تایه‌کان نیمچه
وه‌حشیه‌ک بوه، ئه‌مڕۆ ده‌ستوروو یاسای ووڵاتانی پێش که‌وتوو، جگه
له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و کۆماری ئیسلامی ئێران به پێی یاسا لوت
ناشکێندرێت، جگه له‌وه‌ش له یه‌کێتی ئه‌ورپادا گه‌وره‌ترین تاوانبار
له سێداره نادرێت، له سێداره‌دران ده‌مێکه هه‌ڵگیراوه، ئه‌مڕۆ له
زۆربه‌ی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو یاسا که‌م تا زۆر یاسایه‌کی مۆرڤانه‌یان
داناوه.
ووڵاتانی پێشکه‌وتوو گه‌یشتوون به
باوه‌ڕه‌ی که مرۆڤ به که‌تنکه‌ر له‌دایک نابێت، به‌ڵکوو ئه‌وه یاسا‌و
ڕێسای مرۆڤه وا له مرۆڤ ده‌کات، تاوان بکات، واتا هۆکار هه‌یه،
ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی هۆکاره بنبڕ بکرێت، تاوان ڕونادات. بۆ نموونه
مرۆڤ هه‌یه په‌نا ده‌باته بۆ دزینی نیو دۆلار یا دۆلارێک، وه‌له‌سه‌ر
ئه‌و دۆلاره‌ش سزا ده‌خوات، به‌ڵام میلیاردێرێک بێزی نایه100 دۆلاریش
بدزێ.
یه‌کێک له ده‌ستوره‌کانی حامورابی
ئه‌ڵی: گیان له جێگای گیان، چاو له جێگای چاو، لوت له جیگای لوت.
واتا: ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌سێکیکه‌ی
کوشت، ده‌بێت بکوژ بکوژرێته‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێک چاوی که‌سێکی کوێر
کرد، ده‌بێت چاوکوێرکه‌ره‌که کوێر بکرێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک لوتی که‌سێکی
شکاند، ده‌بی لوتی بکه‌ر بشکێدرێت.
یاسا‌و ده‌ستوره‌کانی حامورابی له
عێراق دۆزرایه‌وه، تا ئێستاش له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری پاریس
پارێزراوه.
خوێنه‌ری هێژا ده‌توانیت به‌م لینکه
مسله‌کانی حامورابی ببینی یا سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی پارس بکه‌و
موسه‌له‌که ببینی، به‌م لینکه ده‌توانی بچیته سه‌ر مسله‌کای
حامورابی، وه هه‌ر زمانێک بته‌وێت ده‌توانی بیگۆڕی به‌و زمانه،
فه‌رموو موسه‌له‌که‌ی حامورابی.
http://en.wikipedia.org/wiki/Code_of_Hammurabi
وه‌ک له پێشدا گووتمان حامورابی 1750
ی پێش زاین له‌دایک بوه، که ده‌کات نزیکه‌ی 2000 ساڵ پێش زاین.
که‌چی محمه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، له دایک بووی 570 زاینی، واتا نزیکه 2500 له‌پاش
مردنی حامورابی، دێت و ئه‌ڵی: گیان له جێگه‌ی گیان، چاو له جێگه‌ی
چاو، لوت له جێگه‌ی لوت یاسایه‌که له‌قورئاندا، خوا بۆ منی ناردوه
قورئان سوره‌ی ئه‌لمائیده‌ی ژماره45!
هه‌ربۆ زانیاریش له‌سه‌رده‌می
حامورابیدا، وه‌ک ئێزیدیه‌کان ڕۆژ و مانگ ئه‌ستێره‌کان په‌رستراوه!
خوێنه‌ری هێژا، ئیتر خۆت داوه‌ر به،
که کێ خاوه‌ن گیان له جێگه‌ی گیان و لوت له جێگه‌ی لوته.
|