|
سه‌ره‌تا
و به‌شی یه‌که‌م
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه به‌ڵام تا
چه‌ند ساڵێک نزیک له‌ناو کورد
نووسه‌ران و شارازایان جورئه‌تئکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو به‌ڕاشکاوی له‌سه‌ر
ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی ده‌قه‌کانی ناو قورئان بنووسنه‌وه،بێ
گوومان ئه‌وه‌یش به هۆی نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربرین بووه له
کوردستان، چوونکه تاوه‌کو ئیستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاین بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌کاری ده‌هێنی، له‌لایه‌کی تره‌وه
بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له‌سه‌ر
کولتوری داگیرکه‌ر ده‌نووسنه‌وه سیاسه‌تی ترس و تۆقاندنیان به‌کار
هێناوه.
تیرۆرکردنی عبدالخالق معروف یه‌کێک بووه له‌و دیاردانه دواییانش
فتوای کوشتن بوو بۆ ڕێبوار احمد وه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجیی
ئێمه هه‌ندێک نووسه‌رمان هه‌یه وه‌کو (فواد مجید مسری،مه‌ریوان
هه‌ڵبجه‌یی،حمه سید حسن،ڕفیق سابیر،سه‌لام عبدالله،ته‌ها
هه‌ڵه‌دنی،عوسمانی مه‌لا....
به‌داخه‌وه ژماریان زۆر که‌مه و وه کاریگه‌ریان که‌م بووه له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵانی خه‌لک له‌چاو ئایینی ئیسلام که سه‌ده‌ها ساڵه کاری له
بیر‌و هۆشی کۆمه‌لگای کوردستان کردووه که بوه‌ته مایی نه‌زانی
نایه‌کسانی ،دواکه‌وتووی، وه سڕینه‌وه به‌شێکی زۆری کوولتووری کوردی
.
نه‌هامه‌تیه‌کانامان له داگیرکردن وه به‌کۆیله‌کردنی ژنان
،ئه‌نفالکردن،به‌عه‌ره‌ب کردن سه‌رچاوه‌یکی ئایینی ئیسلام بووه
.پیاده‌کردن ئایینی ئیسلام له ناو کۆمه‌ڵگای ئیمه‌دا مانه‌وه وه
درێژه پێده‌ری ئه‌وکاره‌ساتانه‌یه که به‌سه‌رمان هاتووه.
ئارام ره‌شید که‌نووسه‌ری کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ)
توانیوتی به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام و
دروستبونی محمد وه‌کو پێخه‌مبه‌رێک و بزووتنه‌وه سیاسیه‌که‌ی
بنوسێته‌وه وه به‌کارهێنانی ئایه‌ته‌کان له شوێنی شیاوی خۆیدا زیاتر
کتێبه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه .
هه‌ر چه‌نده ئه‌م کتێبه له‌سالێ 2002 له چاپ دراوه وه بڵاو
بووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م کتێبه له لایه‌ن نووسه‌ران و
ڕۆشنبیرانه‌وه سه‌نگ و گرنگیکی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه له کاتێکدا ئه‌م
کتێبه خۆی سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستیه بۆ باس کردن له‌سه‌ر ئایین به گشتی
وه ئایینی ئیسلام به تایبه‌تی ،ڕه‌نگه ئه‌م کتێبه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر
زمانێکی تر بوواییه وه‌کوو عه‌ره‌بی ئێستا نووسه‌ره‌که‌ی زۆر له
نووسه‌رانی وه‌کو هادی عه‌له‌وی یان د.کامل نجار به‌ناوبانگ تر
نه‌بوایه ئه‌وه که‌متر نه‌ده‌بوو. گرنگیه‌کی تری ئه‌م کتێبه
ئه‌وه‌ییه که په‌رتوکخانه‌ی کوردی زۆر پێوستی پێیه‌تی، چونکه
هه‌ژاره له‌باسی زانستی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام .
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه له ناو کوردستان به‌تایبه‌تی له ناو
گه‌نجان ده‌بێته هۆی شۆرشیکی فکری بۆ شاره‌زابوون له ئێسلام و قورئان
. هۆیه‌کی تری با‌یه‌خ نه‌دان به‌م کتێبه ئه‌وه‌یه که ژماره‌یه‌کی
زۆری لێ چاپ نه‌کرا وه به ئاشکراش بڵاو نه‌بوه‌وه
که چاپی یه‌که‌می ساڵی 2002 له قه‌باره‌یه‌کی مامناوه‌ندی که 331
لاپه‌ره له خۆی ده‌گرێت که ته‌نها 1000 دانه‌ی لێ چاپ کراوه بێ
گوومان بۆ ئه‌وخوێنه‌ره زۆره که‌مه.هه‌رچه‌نده له له‌سه‌ر تۆڕی
ئه‌نترنێت هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه له کوردستان که‌م که‌س به‌کاری
ده‌هێنێت ،وه خوێندنه‌وه‌ی کتێب له ئه‌نترنێت ئه‌و تام‌و چێژه‌ی نیه
به‌تایبه‌تی بۆ کتێبێکی 331 لا‌په‌ریی.
ئه‌م کتێبه( ڕێبوار احمد) پێشه‌کیه‌که‌ی نووسیوه باسێکه له‌سه‌ر
ئایین به گشتی وه ئیسلام به‌تایبه‌تی ،چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین
وه به‌کار هێنانی ئێسلام له لایه‌ن بلۆکی غه‌ربه‌وه به‌رمبه‌ر بلۆکی
شه‌رق هۆیه‌کی تر بووه بۆ درێژه پێده‌ری ئه‌م ئایینه.
وه ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی ئایین تووند کردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه بووه بۆ
سه‌ره خه‌ڵكی کرێکار وه زه‌حمه‌تکێش له پێشه‌کی ئه‌م کتێبه هاتووه
(دیینی ئیسلام وه‌کو جۆرێک له جیهانبینی هه‌میشه له هه‌موو
قۆناغه‌کاندا پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی چیینی چه‌وسێنه‌ر ده‌کات
وه له دژی چینی چه‌وساوه هه‌ڵده‌سورێ)
(هه‌میشه لایه‌نگرو پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی چینی
سه‌رده‌ست و چه‌وسێنه‌رو کۆنه‌په‌رست بووه وه دژی مافی ئینسان بووه)
هه‌روه‌ها ڕێبوار احمد له پێشکیکه‌دا باسی ئه‌وه ده‌کات که ئیسلام
ئاینێکی پیاوسالارانه و دژی ژنه‌و به توندی پارێزگاری له
کۆیله‌یاتی ژنان ده‌کات ، له ئیسلامدا ژن له چاو پیاو پله‌و پاییه‌کی
خوارتر‌و ده‌رجه دووی هه‌یه له به‌شێکی تردا به کورتی باسی ئه‌وه
ده‌کات که ئیسلام دژی زانست و ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه،دیینی
ئیسلام له سه‌ر علم ته‌نها ئه‌وه‌یه رێگا له هه‌وڵ ۆ کۆششی
بیرکردنه‌وه‌ی ئینسان بگرێت
له کۆتایی پێشکیه‌کدا (ڕێبوار أحمد) نوسوێتی (خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
کتێبه زۆر هاوکاری ده‌کات بۆ تێگه‌یشنی واقعی له دین به گشتی وه
ئیسلام به تایبه‌تی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه).
ئه‌م کتێبه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه وه به‌سه‌لیقه‌یه‌کی زۆره‌وه
نووسراوه له هامان کاتدا یه‌کێکه له‌و کتێبانه‌ی که وه‌کو ڕۆمانێک
حه‌ز ده‌که‌ی به‌رده‌وام بیت له خوندندنه‌وه‌ی وه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌موو سه‌رچاوه‌یه مانددوو بونی نووسه‌ری پێوه دیاره
نووسه‌ر ڕاسته‌و خۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه گرتن له ئیسلام خودی
ئایه‌ته‌کانی هێناوه‌ته‌وه توانای نووسه‌ر له‌وه‌دایه که توانێوێتی
به رێگه‌یه‌کی کورت وپوخت ئایینی ئیسلامان پێ بناسێنی بێ ئه‌وه‌ی خۆی
له رێبازیکئ تایبه‌تی ناو ئیسلام بدا.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ده‌بێته هۆی پرسیاریکی فکری و
بیرکردنه‌وه‌یکی خۆناسین له لایه‌ن خوێنه‌ر وه به تایبه‌تی ئه‌و
خوێنه‌ره‌ی تاوه‌کو ئیستا بڕوای به ئیسلام هه‌یه که ده‌بێته هۆی
هۆشیاری وه ڕۆشنکردنه‌وه‌ی .
ئه‌م کتێبه له‌و کتێبانه‌یه که ئیسلامیه‌کان له کتێبخانه‌کاندا
ده‌یکڕن وه دوای ده‌یسووتێنن ! چونکه ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌نده به
زانستی نووسراوه جێگه‌یه‌ک ناهێڵیته‌وه بۆ به‌رگری کردن له
قورئآن،دووباره بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه به ته‌نها ئه‌رکی
نووسه‌ر نییه به‌ڵكو ئه‌رکی هه‌موو ڕۆشبیران وه ڕووناکبیرانه که
ده‌یانه‌وه‌ێت کۆمه‌لگا له خورافاتی ئایین رزگار بکه‌ن ،وه‌کۆمه‌ڵگا
بگه‌یه‌نێته ئاستیک که حورمه‌تی مرۆڤه‌کانی تێدا پارێزراو بێت.گرنگی
ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه ئیسلامیه‌کان نه‌یان توانیوه تاوه‌کو ئێستا
ڕه‌خنه‌یه‌کی لێ‌بگرن.
نوسه‌ر له‌م کتێبه‌دا ته‌نها باس له ئاییه‌ته‌کان ناکات باڵکو دلیلی
زانستی و مێژوویی له گه‌ڵیدا ده‌هێنێته‌وه که خوێنه‌ری پێ
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات. خوێندنه‌وه‌ی کتێب له‌سه‌ر ئایین ره‌نگه نه‌فس
درێژێیه‌کی زیاتری بووێت وه‌ک له خوێندنه‌وه‌ی کتبێکی تر ،به‌ڵام
تایبه‌ت مه‌ندێتی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه که‌سه‌رنجی خوێنه‌ر زیاتر
راده‌کێشێت که بگات به کۆتایی که تام‌و چێژێکی زۆری تێدا
ده‌بینێته‌وه.
وه ناوی کتێبه‌که (جه‌هاله‌تی ئیسلام وه دنیای هاوچارخ) ئه‌م
ناونیشانه زیاتر ناوه‌رۆکه‌که‌ی ده‌ۆڵه‌مه‌ند تر کردوه ،واتا باس
له دوو دنیای جیاواز ده‌کات،باس له مه‌رگ و ژیان،کۆت و به‌ند و
ئازادی،کۆیله‌کردنی ژنان وه یه‌کسانی مرۆڤه‌کان .به‌کورتی باس له دوو
دنیای جیاواز دنیایی ئایین وه دنییای عه‌قڵ که هه‌موو کات له
کۆتاییدا عه‌قڵ ده‌یباته‌وه.
تاوه‌کو لاپه‌ره‌ی 130 باس له درووست بوونی ئایینه‌کان به‌گشتی ده‌کات
وه ئه‌و هه‌ڵوو مه‌رجه مێژووی و ئابووری و سیاسی وه کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌کات که ئیسلامی تێدا درووست بووه ،که بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێی فکری
بووه.
هیوادرام له داهاتووتدا نووسه‌ران زیاتری له‌سه‌ر بنووسن چوونکه ئه‌م
کتێبه زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ که من له‌سه‌ری نووسیومه.
ئه‌وه‌ی جێگای تێبینی بێت له‌م کتێبه‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک ئایه‌ت
نووسراوه و نه‌کراوه به کوردی.وه تێ نه‌گیشتنی کورد زمان له
زمانی عاره‌بی خۆی بووه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی ئیسلام له ناو کورده له
کاتێکدا ئه‌م کتێبه خۆی بۆ خوێنه‌ری کورده که هۆشیارمان
ده‌کاته‌وه له خورافاتی ئایینی. له هه‌ندێک شوێندا ئایه‌ته‌که
ئه‌و مه‌به‌سته ناگه‌یه‌نێ که نووسه‌ر مه‌به‌ستێتی،وه له هه‌ندێک
شوێنی تردا ژماره‌ی ئایه‌ته‌کان به هه‌ڵه نووسراوه ،هه‌رچه‌نده
ئه‌م چه‌ند هه‌ڵه‌یه له نرخی کتێبه‌که که‌م ناکاته‌وه ڕه‌نگه
هه‌ندێکیشیان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌ی هونه‌ریه‌وه بێت هیوادارم
ڕچاوه‌ی ئه‌م که‌موو کوڕیانه کرابێت.که ئێستا چاپی سێهه‌می
که‌وتوه‌ته بازاڕه‌وه ژماره‌ی ڕاسپارده‌ی پێ دراوه له کوردستان.
ماویه‌تی
*ئه‌م نووسینه له 27/9/2006 له پاڵتاڵک له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
پێشکه‌ش کرا، له چوار به‌ش پێک دێت
|