|
به‌شی چواره‌م
نووسه‌ر له به‌شی (ده‌رباره‌ی ئاگایی و خوێنه‌واری محه‌مه‌د) باس
له‌وه ده‌کات هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی ئیسلام خوێنه‌وار بوونه
له‌وانه: عومه‌ر کوڕی خه‌تاب،عوسمانی کوڕی عه‌فان،عه‌لی کوڕی
ئه‌بوتالیب... وه له ژنانیش حه‌فسه، ئائشه،ئوم که‌لسوم...
به ده‌لیلی مێژوویی و مه‌نتیقی ده‌یسه‌لمێنێ، که محه‌مه‌د خوێنه‌وار
بووه و په‌یوه‌ندییه‌کی باشیشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه خوێنه‌واره‌کان بووه
به تایبه‌تی حه‌نه‌فییه‌کان، که زۆربه‌یان خوێنه‌وار بوونه. واتا
که‌س و کاری محه‌مه‌د وه هاوڕێکانی خوێنه‌وار بوونه وه خوێنه‌واری
زۆر گرنگ بووه بۆ بازرگانی له‌به‌ر ئه‌وه هیچ مه‌نتیق نییه محه‌مه‌د
کاری بازرگانی کردبێت له‌و ناوه‌دا به نه‌خوێنه‌واری مابێته‌وه...
حه‌نه‌فییه‌کان نوێژیان کردووه و رۆژوویان گرتووه، خه‌ڵوه‌تیان
کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئه‌مول بکه‌ن دووایی محه‌مه‌دیش هه‌مان ڕێبازی
گرت و بۆ ئه‌شکه‌وتی حه‌ڕا ڕۆیشتووه، حه‌نه‌فییه‌کان زۆربه‌یان
خوێنه‌وار بوونه و شاره‌زایییان له چیرۆکی کۆن بووه وه‌کوو ئاده‌م
و حه‌وا، نوح، ئیبراهیم، ئیسماعیل، فیرعه‌ون و مو‌سا، عیسا و مریم
بووه.
وه‌ره‌قه‌ی کوڕی نه‌وفه‌ل،عه‌بدوڵا کوڕی جه‌حش،عوسمان کوڕی حوێرس،
زه‌ید کوڕی عه‌مر له ناوچه‌ی یه‌مامه له حه‌نه‌فه‌کان بوونه.
موسه‌یله‌مه داوای کردووه که یه‌ک خوا بپه‌رستن ئه‌ویش
ناوی(ڕه‌حمان)ه. شوێنپه‌نجه‌ی کولتووری عه‌ره‌ب پێش ئیسلام و
ئایینه‌کانی تر له قورئان دیاره، به‌ڵام له هه‌مووی زیاتر
حه‌نه‌فییه‌کان بوونه چوونکه له‌پێش مه‌حه‌مه‌د و له سه‌رده‌می
محه‌مه‌دیش ڕۆڵیان هه‌بوو که داوای شکاندنی بته‌کانیان ده‌کرد
داوایان ده‌کرد خه‌ڵک خواپه‌رستی و تاکخوایی بکه‌ن و خۆیان سه‌ر به
ئایینی ئیبراهیم زانیوه گۆشتی مرداره‌وه‌بوویان نه‌خواردووه که له
قورئان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه (إنما حرم علیکم المیتة والدم ولحم
الخنزیر...) سووره‌تی حه‌ج 12 له حه‌نه‌فییه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه،
نووسه‌ر له به‌شێکی تردا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، بۆچی
محه‌مه‌د خۆی به‌لایه‌نگری ئایینێکی کۆنتر نیشان نه‌دا و وه‌کوو نوح
که کۆنتره له ئیبراهیم وه یان به نزیکتر وه‌کوو مو‌سا و عیسا.
چونکه عه‌ره‌ب خۆیان به‌لایه‌نگیری ئیبراهیم زانیوه و بڕواشیان
وابووه که ئیبراهیم که‌عبه‌ی درووست کردووه مه‌حه‌مه‌دیش بۆ
سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌یویست له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ بکات
که عه‌ره‌به‌کان بڕوایان پێ بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای که‌ون.
سووره‌تی "العمران" ئایه‌تی67 (ئیبراهیم نه جوله‌که بووه نه
دیان،به‌ڵکو حه‌نه‌فی بووه و موسڵمان). هه‌روه‌ها بڕوانه سووره‌تی
"حج" ئایه‌تی 78 (باوکتان ئیبراهیم ناوتانی ناوه موسڵمان ...
به‌شێک له عه‌ره‌ب مانگ و ئه‌ستێره‌یان په‌رستووه به خوای خۆیان
داناوه، نووسه‌ر باس ئه‌وه ده‌کات مانه‌وه‌ی وێنه‌ی مانگ و
ئه‌ستێره به‌سه‌ر گوومه‌ته‌کانه‌وه رێزگرتن بووه بۆ بیروباوه‌ڕی
عه‌ره‌ب له هه‌مان کاتدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، عه‌ره‌ب پێش ئیسلام
مانگ و ئه‌ستێره‌یان په‌رستووه.
عه‌ره‌به‌کان له‌پێش ئیسلام بڕوایان به خه‌ڵکانێکی نادیار هه‌بووه
که بوونیان هه‌یه و خۆیان پێشان ناده‌ن ئه‌ویش(جن)ه یان جنۆکه،
ئیسلامش دوایی بڕوای پێ هێناوه و "أنعام" 100 ئه‌سه‌لمێنێ
عه‌ره‌به‌کان بڕوایان پێ بووه. نووسه‌ر ده‌یسه‌لمێنێ محه‌مه‌د هیچ
شتێکی تازه‌ی نه‌هێنا، ته‌نها دابونه‌ریتی عه‌ربی کرد به یاسا.
محه‌مه‌د کاتێک ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، هه‌موو که‌عبه‌کانی ڕوخاند و
هه‌موو به‌رده‌کانی تێک شکاند ته‌نها که‌عبه‌ی گه‌وره و به‌رده
ڕه‌شه‌که‌ی هێشته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی یه‌کبوون بووه له ناو
عه‌ره‌ب، چونکه هه‌ر خێڵێک که‌عبه و بتی خۆی هه‌بووه، محه‌مه‌د
ئامانجی ته‌وحیدکردنی خێڵه‌کان بووه و به‌رده ڕه‌شه‌که‌ش بووه
ڕه‌مزێک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌و به‌رده ڕه‌شه پێش ئیسلام
هه‌بوو و پێرۆز بوو.
ئه‌م کتێبه ئه‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئیسلام
بزووتنه‌وه‌یکی سیاسی بووه به‌ڵام سوودی له ئایین وه‌رگرتووه.
پێش ئیسلام حه‌ج هه‌بووه سوودێکی زۆری له ڕووی ئابوورییه‌وه بووه،
مه‌حه‌مه‌دیش گرنگی پێ داوه له سووره‌تی "حج" 27 (به خه‌ڵکی
ڕابگه‌یه‌نه که بێن بۆ حج به پیاده و سواری)
ذوالحجه یه‌کێکه له و چوار مانگه که شه‌ڕی تێدا حه‌رام کراوه وه
بوونی مانگی ذوالحجه ده‌لیله بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئیسلام حه‌ج هه‌بووه
هه‌روه‌ها سه‌فا و مه‌روا،ته‌واف، سوڕانه‌وه به ده‌وری که‌عبه
عه‌ره‌به‌کانی پێش ئیسلام پیاده‌یان کردووه.
ئیسلام درێژه‌پێده‌ری کولتووری عه‌ره‌بی پێش ئیسلامه(جاهیلی!)ه.
هه‌موو ئه‌و کو‌لتوور و خووه‌ی پێش ئیسلام که هه‌بوو، مه‌حمه‌د
کردوویه‌تی به یاسا وه‌کوو سووره‌تی قوره‌یش 3(فلیعبدو رب هذا البیت)
واته عیباده‌تی په‌روه‌رده‌گاری ئه‌م ماڵه(کعبه) بکه‌ن وه محه‌مه‌د
خۆی جێگای بته‌کانی گرته‌وه بۆ خه‌ڵک شه‌فاعه‌تی ده‌کرد لای خوا،
مه‌راسیمه‌کانی حه‌ج هیج گۆرانێکی به‌سه‌ردا نه‌هات پێش ئیسلام چۆن بوو
به‌و شێوه‌یه مایه‌وه سووره‌تی العمران 97 حه‌جی کرد به ئه‌رک
به‌سه‌ر موسڵمانه‌کان. خووڕه‌وشتی ئیستای ئیسلام هه‌مان خووڕه‌وشتی
عه‌ره‌به پێش ئیسلام.
محه‌مه‌د له سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌که‌یدا کاتێک ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو زۆر
دیموکرات و ئاشتیخواز بووه، ڕێزی له ئایینه‌کانی تر گرتووه ،سووره‌تی
"نحل" ئایه‌تی 125 (وجادلهم بالتی هی آحسن) واتا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا
به شێوه‌یه‌کی جوان وتووێژ بکه هه‌روه‌ها بڕوانه سووره‌تی "عنکبوت"
ئایه‌تی 46 هه‌روه‌ها بڕوانه سووره‌تی "رعد" ئایه‌تی 40 و سووره‌تی
"یونس" ئایه‌ته‌کانی 55،108، 109، سووره‌تی "ق" ئایه‌تی 39، "معارج" 5
"بقرة" 256 ...
کاتێکش هێزی په‌یدا کرد، ده‌ستی کرد به تووندوتیژی ته‌نانه‌ت
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کتێبش بوون، که له سه‌ره‌تادا رێزی
بۆیان هه‌بوو، وه‌کوو یه‌هودییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان. بڕوانه ئه‌م
ئایه‌تانه که باس له کوشتن، سه‌ربڕین، ده‌ست و قاچبڕین وه
په‌نجه‌قرتاندن ده‌که‌ن (توبة 12، 123،29، انفال39،60،65،41 نسا‌ء
74-76 بقرة 190-193،216_244،محه‌مه‌د 4. ئه‌گه‌ر له‌م دنیا ئه‌م کوشتن
و بڕینه هه‌بێ ئیتر خوا جه‌هه‌نه‌می بۆچی داناوه! نووسه‌ر باسی
ئه‌وه ده‌کات که 124 ئایه‌ت به ئایه‌تی شمشێر ئیلغا کراونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی تیرۆری ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌کرد که
ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت، وه‌کوو کوشتنی شاعیرئه‌بوو عه‌فه‌ک. کوشتنی ژنه
یه‌هودی عه‌سمانه کچی مه‌روان ...
ئه‌م کتێبه باسێکی ته‌واوه له‌سه‌ر ئێسلام نووسه‌ر بۆ هه‌ر به‌شێک
توانیویه‌تی به چڕوپری باسی بابه‌ته‌کان بکات. ئه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه
بخوێنێته‌وه بۆی ده‌رده‌که‌وێت بۆچی مه‌لاکان و ئێسلامه سیاسییه‌کان
هاواریان لێ هه‌ستاوه، چونکه ئه‌وه‌نده به‌دیقه‌ته‌وه نووسراوه
ناتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
نووسه‌ر زۆر زیره‌کانه توانیویه‌تی ئه‌و ئایه‌تانه شی کاته‌وه که
هه‌ڵوێستی سیاسیی ئیسلام به‌رامبه‌ر چینه‌کان ده‌رده‌خات که بریتیه
له چه‌واشه‌کردنی هه‌ژاران و ده‌مکو‌تکردنیانه به‌رامبه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان. به هه‌ژاره‌کان ده‌لێ خوا بۆ هه‌ر که‌سێک که
بیه‌وێت ڕزق ده‌دات هه‌ر خۆشی که‌م یان زیادی ده‌کات سووره‌تی سبأ،
ئایه‌تی 36 یان له سووره‌تی "بقرة"، ئایه‌تی 247 خودا موڵک و
ده‌سه‌ڵات به هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ده‌یدا. وه ئه‌گه‌ر هه‌ژار له
برساندا وه یان له‌به‌ر بێ‌کاری ده‌ست بۆ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند ببات،
ئه‌وه سزای ده‌ست بڕینه/ مائدة، ئایه‌تی 38.
نووسه‌ر باسی ئه‌وه ده‌کات، که محه‌مه‌د به چاوێکی یه‌کسان و
دادپه‌روه‌رانه ته‌ماشای مرۆڤه‌کانی نه‌کردووه "نسا‌ء"، ئایه‌تی 3
(ئه‌گه‌ر نه‌تان توانی دادپه‌روه‌ری له نێوان ژنه‌کانتاندا بکه‌ن
که‌نیزه‌ک په‌یدا بکه‌ن. واتا، دادپه‌روه‌ری بۆ ژنی کۆیله نه‌بووه،
بڕوانه "بقرة"، ئایه‌تی 178، "نسا‌ء"، ئایه‌تی 25. ئه‌مه چ جۆره
خوایه‌که مرۆڤه‌کان وه‌کوو یه‌ک ته‌ماشا نه‌کات!!!
هه‌موو ئایینه‌کان ڕێزیان له ژن نه‌گرتووه، به‌ڵام هیچ ئایینێک
بێڕێزی به قه‌ده‌ر ئایینی ئیسلام به ژن نه‌کردووه.
ته‌نانه‌ت موسڵمانه‌کان ژنی مێرداری ناموسڵمانیشیان که له شه‌ڕدا
ده‌سکه‌وتووه، ماره بڕیوه له خۆیان بڕوانه سووره‌تی "نسا‌ء"،
ئایه‌تی 24.
نووسه‌ر له باسی ئیسلام به زانسته‌وه باسێکی پوخته‌ی نووسیوه،
ئه‌و ئایه‌تانه شی ده‌کاته‌وه که موسڵمانه‌کان شانازی ده‌که‌ن
ده‌ڵین باس له زانست ده‌کات، ئه‌و ئایه‌تانه له‌ناو عه‌ربی پێش
ئیسلام باو بووه و ئه‌و زانیارییانه له ئایینه‌کانی تر و
بیروباوه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی تر باو بووه. نووسه‌ر ئارام ڕه‌شید بڕوای
وایه: "خاڵی به‌هێزی ئایین له خاڵی بێهێزی زانسته‌وه‌یه" واتا چه‌ند
زانست به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، ئه‌وه‌نده ئایین به‌ره‌و دوا ده‌ڕوات.
ئایین و زانست پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن.
ئه‌م کتێبه سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که
دیانه‌وێت له‌سه‌ر ئیسلام به‌تایبه‌تی قورئان بنووسنه‌وه. ئایه‌ته‌کان
به‌پێی باسه‌کان جیا کراونه‌ته‌وه، که ئاسانکارییه‌کی چاک ده‌کات
له‌و ڕووه‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه به شێوه‌یه‌کی فراوان له
کوردستان، ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی تیرۆری ئیسلامی و رێگه له
بیروباوه‌ڕی عه‌ره‌بی شۆڤێنیزم ده‌گرێت، که هه‌وڵ ده‌دات هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی به‌ناوی ئیسلامه‌وه له‌ناوبه‌رێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته
هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی خورافات له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا.
|