ئه‌رده‌شێر
شۆڕش
مه‌لاكان
بێهه‌ڵوێستترین توێژی كۆمه‌ڵگاى كوردى
ardasher21@hotmail.com
جیا له‌و مه‌لا و شێخ و سه‌ید و قازیانه‌ى كه به‌هۆی
ئه‌و پله و پایه‌یانه‌وه له خه‌ڵكانى تر
رۆشنبیرتربوون و توانیان رابه‌رایه‌تى و سه‌ركردایه‌تى
میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ییان خسته
پێش هه‌ستى ئاین و دونیاى ئه‌و دیوسروشت، ئه‌و زاته
پیرۆزانه توانیان كورد بگه‌یه‌ننه ئه‌و وێستگه‌یه‌ى
كه ئێستا تیاینه، هه‌ر له شێخ سه‌عیدى پیرانه‌وه
تا ده‌گاته مه‌لا مسته‌فاى بارزانى و شێخ مه‌حمودى
حه‌فید و قازى موحه‌مه‌د و سه‌ید ره‌زاى دێرسیم و
...تد، ئه‌م پێشه‌وا و رابه‌ره سه‌ربه‌رزانه
هه‌میشه چراى رێگاى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی كورد و
كوردستان بوونه، له‌ناو عه‌ره‌ب و تورك و فارسیش
مه‌لا و رابه‌ره ئاینییه‌كان نه‌ته‌وه‌یی بوونه
وه‌ك(خومه‌ینى، شێخ ئه‌حمه‌د یاسین، حه‌سه‌ن نه‌سرولاَ
و..تد) ئه‌مانه‌ش توانیان تا دوایین چركه‌كانى ژیانیان
به‌رده‌وام خزمه‌تى نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌موو
رابه‌ره دینیه‌كان له هه‌موو دونیا له خزمه‌ت
نه‌ته‌وه‌كه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى خۆی پێش هه‌ستى
ئاینییه‌كه‌ى ده‌خات، ئه‌وان پێش هه‌موو شتىَ عه‌ره‌بن
یان تورك و فارسن ئینجا ئیسلامن، به‌مه‌ش ته‌واو
خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌یان و ئاینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێمه‌ى كورد له باشوورى كوردستان ئه‌زموونێكى تاڵمان
له‌گه‌ڵ مه‌لاكانى خۆمانه‌وه هه‌یه، ئه‌و
ئه‌زموونه‌ى كه هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات
كه شه‌رِی نێو ماڵی ئیسلام له ولاَتى ئێمه
به‌رپابوو كه بووه هۆی كاولكارى و ماڵوێرانكارى
كوردستانى گه‌وره و دواتر به پارچه‌بوونى كوردستان
له چاڵدێرانه‌وه كۆتایی پێهات، له مه‌لاى خه‌تێوه
تا ده‌گاته ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ى كه به‌عس مه‌لاكانى
كوردى هانده‌دا كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى به‌عس به
پێشمه‌رگه بڵێن(مخربی نیشتمان) به خه‌ڵكى گه‌رمیان و
بارزانیه‌كانیش بڵێن(خائین)، مه‌لاكان ئه‌وسا ئه‌و
پیاوانه‌بوون كه به‌عس ده‌یانویستن، بۆ تاوانه‌كانى
به‌عس نه‌رم و نیان و بێده‌نگبوون، بۆ ئه‌وه‌ى
هه‌میشه سواڵكه‌رانه و ته‌مبه‌لاَنه بژین و
مووچه‌برِاو نه‌كرێن له‌لاین به‌عس و میلله‌ته‌وه
گوێرِایه‌ڵ و ئه‌لقه له‌گوێی خواسته‌كان و پلانه‌كانى
به‌عس بوون و مێشك سرِكه‌رى میلله‌تیش بوون، له‌بیرمه
مه‌لاى گه‌رِه‌كه‌كه‌مان ئه‌وسا له‌خوتبه‌یه‌كیدا له
مانگى ئادار باسی نه‌ورۆزى ده‌كرد و ده‌یگووت نه‌كه‌ن
یادى ئه‌و رۆژه نه‌گریسه بكه‌ن چونكه رۆژی
ئاگرپه‌رستانه، مه‌لاكان هه‌موو یه‌ك ره‌فتاربوون
له‌گه‌ڵ به‌عس، ئه‌و پیاوه ترسنۆكانه بوون كه زۆر
دوور بوون له دونیاى شۆرِشگێرِی، كوردپه‌روه‌رى،
ته‌نانه‌ت ئینسانیش، چونكه كه‌سمان نه‌مانبیست و
نه‌مانبینى مه‌لایه‌ك ئه‌وسا هه‌ڵوێستێكى هه‌بێ
له‌باره‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالى 182000
كورد و بێ سه‌روشوێنكردنى 8000 بارزانى و تێكدانى 4000
هه‌زار دێ و دێهات به مزگه‌وته‌وه، كوا كىَ
هه‌ڵوێستێكى جوامێرانه‌ى ئه‌و مه‌لایانه‌ى بینى.
له‌دواى راپه‌رِینیش تا ماوه‌یه‌كى زۆر مووچه‌كانیان
هه‌ر له به‌عس وه‌رده‌گرت، كاتىَ شه‌رِی براكوژیش
ده‌ستى پێكرد دیسانه‌وه مه‌لاكان وه‌ك پیشه‌ى
هه‌میشه‌ییان هه‌ر یه‌كه‌و چووه ژێرباڵی حزبێك و
به‌شان و باڵی حزبه‌كه‌ى خۆیدا ده‌یگووت، هه‌موومان
ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مى به‌عسمان له‌بیر نه‌بێ خۆ سه‌رده‌مى
شه‌رِی ناوه‌خۆمان له‌بیره، كوا هه‌ڵوێستێكى
كوردانه‌ى مه‌لاكان كه ته‌واوى خوتبه‌كانیان له‌و
چه‌ند ساڵی شه‌رِی براكوژى باسی چیان كردووه..؟! من
له‌بیرمه هه‌ڵوێستێكیان هه‌بوو ئه‌ویش ده‌رگاى
مزگه‌وته‌كانیان والاَده‌كرد بۆ وانه و كۆبوونه‌وه
حزبیه‌كانى شێخ زانا و ته‌واوى گروپه ئیسلامیه‌كانى
تر و هه‌ر ئه‌وانیش بونه هۆكارى ئه‌وه‌ى كه حزبی
نامۆ به كۆمه‌ڵگاى كوردى بێنه وجود وه‌ك ته‌واوى
گروپ و حزب و رێكخراو و كۆمه‌ڵه جیهادی و
ئیسلامیه‌كان، به‌ڵكو زۆرێك له‌و مه‌لایانه زه‌كاتیان
له‌و حزبانه وه‌رده‌گرت و له چه‌ند سه‌رێكه‌وه
كۆمه‌ك ده‌كران،(حزبه ئیسلامیه‌كان، خه‌ڵكى نه‌زانى
ره‌ش و رووت، حزبه‌كه‌ى خۆی، مووچه‌ى حكومه‌تى به‌عس)،
ئێستا زۆرێك له‌و مه‌لایانه له نێو حزبه‌كان و
حكومه‌ت پۆستى بالاَشیان پێداون.
مه‌لایه‌ك بێت خوێندنى كچان به ره‌وا نه‌بینىَ،
مه‌لایه‌ك بێ پێی وابێ له خه‌ونى پێغه‌مبه‌رى بینیبێت
و هه‌ولێر پرِ بووه له جوو، مه‌لایه‌ك بێ خه‌ڵكێكى
زۆری بۆ جیهاد و توندوتیژی ته‌فره‌دا و ئێستاش ببێته
موسته‌شارى ئاینى، مه‌لایه‌ك بێت فه‌تواى كوشتنى
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان بدات، مه‌لایه‌ك بێ هه‌وڵی
ئه‌وه‌بدات ناوه كوردیه جوانه‌كان بكات به عه‌ره‌بی
و حیجاب به‌سه‌ر كچی كورد بسه‌پێنێت كه كلتورى ئێمه‌ى
كورد نییه، ئیتر كوا ئه‌و چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تیه‌ى
كه مه‌لاكان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن..؟ با حكومه‌ت
ده‌رگاى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى
دابخات و ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان والاَ بكات..؟ ئه‌وه چ
مه‌هزه‌له‌یه‌كه ئه‌ى حكومه‌ته مۆدێرنه‌كه‌مان..؟!
مه‌لا و رابه‌رى دینى له ئیسلام خزمه‌تكارى
نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تى، به‌لاَم مه‌لاى ئێمه دژی
نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تى، شێخ ئه‌حمه‌د یاسین هه‌موو ژیانى
له‌نێو زیندانه‌كانى ئیسرائیل به‌سه‌ربرد و كۆڵی نه‌دا
و هه‌تا مرد خزمه‌تى نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ى كرد و
به‌وپه‌رِی گه‌وره‌ییشه‌وه گیانى سپارد، حه‌سه‌ن
نه‌سرولاَش تا ئێستا به خوتبه ئاگرینه‌كانى ته‌خت و
ده‌سه‌لاَتى ئیسرائیل ده‌هه‌ژێنێت، به‌لاَم مه‌لاى
ئێمه له 16/3/1988 باس له ونبوونى كه‌ره‌كه‌ى
پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ده‌كه‌ن و له 1996 باس له
قاره‌مانێتى خزبه‌كه‌یان له شه‌رِی براكوژی و له
1998 جیهادكردن له شیشان و ئه‌فغانستان و له 2003
باس له ئه‌مه‌ریكاى داگیركه‌ر و له 2005 كتێب
ده‌رده‌كه‌ن و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه چۆن سه‌دام و
عه‌لى كیمیایی له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان ته‌وبه‌یان
كردووه، له 2008یش باس له لیستىَ ده‌كه‌ن كه
به‌عه‌قڵی خۆیان ئه‌م لیسته ته‌شهیر به ئیسلام
ده‌كه‌ن.
نازانم مه‌لاكان بۆ به‌رۆكى نووسه‌ران به‌رناده‌ن
چونكه ئه‌گه‌ر كتێب زۆر بوو و نووسه‌ر زۆربوو ئه‌وا
ئه‌وان بازارِیان نامێنێت و خه‌ڵك گوێیان لێ ناگرن،
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى پێشووتریان نامێنێت، ئیشی ئێوه‌ى
مه‌لا دوعا و نووشته و زیكر و ته‌هلیله‌یه نه‌ك
رووبه‌رِووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نووسه‌ران، ده‌رفه‌تى ترم
نییه ئه‌گیا زۆر شتى ژێر به‌رِه‌م پێیه، به‌لاَم
پرسی چاره‌نووسسازى گرنگترى نه‌ته‌وه‌كه‌م هه‌یه
پێویسته له‌باره‌یه‌وه بفكرم نه‌ك گره‌و له‌سه‌ر
ئه‌سپی تۆپیو.....