|
 |
|
|
|
فایه‌ق سه‌عید
خوله‌كانی
ئه‌وقاف دژ به‌پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی
میدیاكان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌بوجه‌ی 167ملیۆن
دیناری كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی 142خولی له‌به‌ركردنی
قورئان بۆ مناڵان، بۆ ئه‌وه‌ی مناڵان له كۆڵانه‌كان
دوور بخه‌نه‌وه. من نازانم مه‌به‌ست له له‌به‌ركردنی
قورئان له‌و خولانه‌دا چیه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه
ئاشنابوونه به‌ئاینی ئیسلام، ئه‌وه له‌به‌ركردن بۆ؟
ئه‌گه‌رچی بیروبۆچوونی من له‌سه‌ر ئاین ته‌واو
به‌پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقافه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێز
له‌بیروبۆچوونی ئه‌وان ده‌گرم‌و پێم باشه مرۆڤ هه‌موو
ئاینه‌كان بخوێنێت، به‌ڵام وه‌كو زانست، نه‌ك به‌و
شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌خوێندرێت. چونكه شێوازی وتنه‌وه‌ی
ئاین به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌قوتابخانه‌كان‌و
حوجره‌كان‌و خوله‌كاندا ده‌خوێندرێت، زیانی گه‌وره‌ی
به‌مناڵه‌كانمان‌و به‌خودی ئاینیش گه‌یاندووه. بۆ
نموونه ئێمه له‌مناڵیه‌وه باسی میهره‌بانی
پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌ئاژه‌ڵ، كه‌چی كه
گه‌وره ده‌بین بێبه‌زه‌ییترین‌و دڕندانه‌ترین
میلله‌تی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ین به‌رانبه‌ر
به‌ئاژه‌ڵه‌كان. له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا سوكایه‌تی
به‌هه‌موو ئاینه‌كانی دنیا ده‌كه‌ین به‌ئیسلامیشه‌وه،
به‌ڵام به‌قسه بێت، رێز له‌هه‌موویان ده‌گرین.
ئاینه‌كان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی
له‌قوتابخانه‌كاندا بخوێندرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیزب‌و
لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ده‌ستیان تێدا هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و حیزبه ئیسلامیه‌كان زۆر له‌وه
بێتواناترن كه زانستی ئاین به قوتابخانه‌كان
بڵێنه‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌م خولانه
له‌لایه‌كه‌وه ئه‌وه‌بێت خوله‌كان له‌ده‌ستی گروپ‌و
حیزبه ئیسلامیه‌كان ده‌ربكرێت، كه خۆی له‌خۆیدا
كارێكی باشه، ئه‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌مه‌به‌ست
بێت یا به‌بێ مه‌به‌ست، به‌شێك له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده
له‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌رده‌چێت‌و
په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا
ده‌ڕوات، كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی پرۆسه‌ی
بیركردنه‌وه‌یه. بۆیه من پێم باشه حكومه‌ت هه‌رچی
زوتره ئه‌و خولانه رابگرێ‌و نه‌یه‌ڵێ هیچ لایه‌نێكی
دیكه، جگه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، موماره‌سه‌ی
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بكات.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندكاران
بێت، وه‌كو له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وه شێواز‌و
بابه‌تی دیكه زۆرن كه مناڵان پێویستییه‌كی زۆریان
پێیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه مناڵان
له گه‌ڕه‌گ دوور بخرێنه‌وه وه‌كو له‌هه‌واڵه‌كه‌دا
هاتووه، خۆ ئێستا چه‌ندین خولی هاوینه له‌شاره‌كاندا
هه‌یه. زۆر گرنگه كاتێك گه‌وره‌كان بیر
له‌پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه، له‌روانگه‌ی خودی
مناڵه‌وه بیری لێبكه‌نه‌وه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌پشت پرۆژه‌یه‌كی له‌م بابه‌ته‌وه
ده‌وه‌ستن، زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و
له‌گۆشه‌نیگای گه‌وره‌كانه‌وه ده‌ڕواننه پێداویستی
مناڵان‌و هه‌ست ناكه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێزیان
له‌پێداویستی‌و ئاره‌زووی خودی مناڵان گرتبێت. ئایا
به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كان، پرسیار له‌مناڵه‌كان
كراوه كه به‌و پاره‌یه چیان بۆ بكرێت باشه؟ دواتر
من پێم وایه ئه‌م خولانه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێته هۆی
ده‌مارگرژی مناڵه‌كان، ئه‌وه‌نده نابێته هۆی ئه‌وه‌ی
مناڵه‌كانمان له‌خۆبوردوو سنگ فراوانبن‌و رێز
له‌مافه‌كانی مرۆڤ بگرن. چونكه له‌م جۆره خولانه‌دا
مناڵه‌كان فێری ئه‌وه ناكرێن چۆن رێز له‌مرۆڤه‌كانی
دیكه‌و ئاینه‌كانی دیكه بگرن، به‌ڵكو فێری شتی دیكه
ده‌كرێن. بۆ نموونه فێری پیرۆزی ده‌قه‌كان‌و
كه‌سه‌كان ده‌كرێن، كه مرۆڤه‌كان‌و ده‌قه‌كان
ده‌خاته سه‌روی ره‌خنه‌وه. ئه‌م كاره پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌ئاڕاسته‌یه‌كی زۆر خراپ‌دا
ده‌بات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌كو زانستی
په‌روه‌رده، ئێمه له‌وه بووینه‌ته‌وه كه له
زانست‌دا پیرۆزی نیه‌و هه‌موو شته‌كان ده‌بێ بخرێنه
ژێر ره‌خنه‌وه. ئه‌و رێبازه‌ش كه خوله‌كان
ده‌یگرنه‌به‌ر، به‌ته‌واوی دژ به‌پرۆژه‌كانی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، چونكه پێگه‌یه‌ك بۆ
موقه‌ده‌س له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا دیاری ده‌كات.
باسكردنی موقه‌ده‌س له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا،
مه‌ترسییه‌كی زۆر مه‌زن بۆ پرۆسه‌كه دروستده‌كات.
له‌به‌ركردن جا قورئان بێت یا هه‌ر ده‌قێكی دیكه،
كارێكی خێرایه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌پرۆسه‌ی
بیركردنه‌وه‌وه نیه. هه‌موو ئێمه كه له ده‌وری
مناڵان كۆده‌بینه‌وه‌و كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین،
ده‌بێ كار له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی كۆگنه‌تیڤانه‌ی
مناڵان بكه‌ین‌و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین ئه‌و پرۆسه‌یه
به‌ڕێكی بڕوات. گه‌شه‌سه‌ندنی كۆگنه‌تیڤانه، به‌مانای
ئه‌كتیڤكردنی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان
به‌پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌وه هه‌یه. واته هه‌ر
له‌گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ر پێنج هه‌سته‌كه‌وه تا ده‌گاته
تێگه‌یشتن‌و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تێگه‌یشتن، وه‌رگرتنی
زانست‌و ئینفۆرماسیۆنه‌كان تا ده‌گاته
به‌رهه‌مهێناوه‌ی زانسته‌كان. هه‌ر له‌بنیادنانی
ده‌سته‌واژه‌كانه‌وه تا ده‌گاته تێگه‌یشتنی
سیمبۆله‌كان‌و دروستكردنی فره ره‌هه‌ندیی
بیركردنه‌وه‌كان. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا له‌به‌ركردن
هێنده‌ی زیان به‌پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی
كۆگنه‌تیڤانه‌ی مناڵان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌نده سودی
پێناگه‌یه‌نێت. ئێمه له‌سیستمی په‌روه‌رده‌یی‌و
فێركاری خۆماندا، تاوه‌كو ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌و
پرۆسه زیانبه‌خشه ده‌كه‌ین‌و ئاستی زانستی‌و وشیاری
ئێمه نه‌گه‌شتۆته لایه‌نه‌كانی دیكه. ئه‌گه‌ر
ئه‌مه ئاستی كادیره‌كانی بواری په‌روه‌رده بێت،
ده‌بێ ئاستی ئه‌و مه‌لایانه‌ی ئه‌م خولانه
ده‌كه‌نه‌وه چۆن بێت. وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نماینده‌گی
حكومه‌ت ده‌كات‌و له‌بودجه‌ی حكومه‌ت ئه‌م كاره
(واته له‌به‌ركردنی ده‌قه‌كان) جێبه‌جێ ده‌كات،
به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی ئه‌و به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌ك
ناكۆكه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی نوێی فێركردن
له‌قوتابخانه‌كاندا.
له‌به‌ركردنی ده‌قه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیرۆزن، هیچ
زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ ناخاته سه‌ر زانستی مناڵه‌كان‌و
به‌شێوه‌یه‌كیش كار بۆ به‌ربه‌ستكردنی ئاستی
بیركردنه‌وه‌یان ده‌كات. ئه‌مه جگه له‌به‌ربه‌ستی
زمان كه مناڵی كورد به‌رانبه‌ر به‌زمانی عه‌ره‌بی
هه‌یه‌تی. به‌شێوه‌یه‌كی دی له‌و خولانه‌دا، مناڵان
به‌زۆر قورئانیان پێ له‌به‌ر ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی
زمانی عه‌ره‌بی بزانن، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی فاكته‌ری
تێگه‌یشتن له‌هاوكێشه‌كه‌دا بوونی هه‌بێت. له‌هه‌ر
پرۆسه‌یه‌كیشدا فاكته‌ری تێگه‌یشتن‌و بیركردنه‌وه
له‌ئارادا نه‌بوو، ئه‌و پرۆسه‌یه ناتوانێت خه‌سڵه‌ته
هاوچه‌رخه‌كانی په‌روه‌رده به‌خۆیه‌وه ببینێت.
من نازانم چ سودێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر مناڵێك به‌زۆر
سۆنێته‌كانی شه‌كسبیری پێ له‌به‌ر بكه‌ین، له‌كاتێكدا
هێشتا فێری زمانی ئینگلیزی نه‌بووه. ئه‌مه زۆر له‌و
پرۆسه قه‌یراناوییه خراپتره كه سیستمی فێركاری
ئێمه له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه كاری پێده‌كات.
ده‌ڵێم خراپتره، چونكه:
یه‌كه‌م ئه‌م شێوازی كاركردنه ئه‌مڕۆ كاری پێناكرێت‌و
میلله‌تان ئه‌مڕۆ به‌شێوازی زۆر جودا كار ده‌كه‌ن.
دووه‌م ئه‌م شێوازه به‌ربه‌ستێكی گرنگه له‌به‌رده‌م
گه‌شه‌سه‌ندنی بیركردنه‌وه له‌لای مناڵان.
سێیه‌م ئه‌م شێوه كاره یارمه‌تیده‌ره بۆ
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تاكره‌هه‌ندی له‌لای مناڵان.
چونكه یارمه‌تی مناڵان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی
زیاتر له‌قۆناغی Egocentricدا بمێننه‌وه، یا
به‌شێوه‌یه‌كی دیكه دره‌نگتر بگه‌نه قۆناغێك
كه‌پێیده‌ڵێن Socialcentric. واته گواستنه‌وه
له‌پرۆسه‌یه‌كی تاكره‌هه‌ندیی خه‌ڵوه‌تییه‌وه بۆ
پرۆسه‌یه‌كی فره‌ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگا.
به‌شێوه‌یه‌كی دی مناڵ له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌نها خۆی
ده‌بینێت‌و ته‌نها له‌روانگه‌ی خۆیه‌وه رووداوه‌كان
شیده‌كاته‌وه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه جیاوازییه‌كی
زۆری له‌گه‌ڵ ئێگۆدا هه‌یه، كه به‌مانای خۆویستی
دێته‌وه. سیستمی ئێمه پێویستی به‌كاركردنێكی
هاوچه‌رخ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵ بگه‌یه‌نێته قۆناغی
دووه‌م، واته بینینی رووداوه‌كان له‌گۆشه‌نیگای
كه‌سانی دیكه‌وه. تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م جۆره خول‌و
وانانه ئه‌وه‌یان داوه‌ته ده‌ستمان، كه ئه‌وان
جۆره به‌ربه‌ستێكیان له‌به‌رده‌م قۆناغی دووه‌مدا
دروستكردووه، كه دواجار كار له‌گه‌شه‌سه‌ندنی
كۆگنه‌تیڤانه‌ی مناڵان ده‌كات. بێگومان قۆناغی یه‌كه‌م
له‌ئه‌نجامی له‌به‌ركردنه‌وه نایه‌ته به‌رهه‌م‌و
هه‌موو مناڵێك بمانه‌وێت یا نا، پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت،
به‌ڵام كاری په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووتره
مناڵ پێ بخاته قۆناغی دووه‌مه‌وه. ئه‌مه‌ش كاری ئه‌و
خولانه نیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیاژێ جه‌خت له‌سه‌ر
یه‌كانگیربوونی هه‌ردوو پرۆسه‌ی ئه‌سیمیلاسیۆن‌و
ئه‌كۆمۆداسیۆن ده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی هه‌نگاوێكی
حه‌یاتیه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی مناڵان. هه‌ردوو ئه‌م
پرۆسه‌یه به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كانی خودی‌و پیاژێ‌و
پیاژیسته‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان
به‌پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنه‌وه هه‌یه‌و هه‌ر
له‌به‌ركردنێك كار له‌م پرۆسه‌یه ده‌كات. له‌قكردنی
بنه‌ماكانی ئه‌م دوو پرۆسه‌یه، مانای شێواندنی
پرۆسه‌ی سه‌رجه‌می پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌و قۆناغه‌كانی
گه‌شه‌سه‌ندنه له‌لای مناڵان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌نگه له‌به‌ركردن ببێته هۆی
كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌ندێ وێنه‌و یاده‌وه‌ری له‌مێشكی
مناڵاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابێت، ئه‌وا رۆڵێكی ئه‌رێنی
له‌دروستكردنی فه‌نتازیای مناڵاندا ده‌بینێت. به‌ڵام
ئایا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌رێگه‌ی له‌به‌ركردنێكی
زۆره‌ملێییه‌وه به‌سه‌ر مناڵاندا فه‌رزده‌كرێن،
چه‌ندیان له‌یاده‌وه‌ری ئه‌و مناڵانه‌دا ده‌مێننه‌وه؟
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ره‌وه، دژی ئیسلام‌و ئه‌وقاف‌و هیچ
گروپێكی ئیسلامی نیه، به‌ڵكو دژی شێوه كارێكه
(له‌به‌ركردن) كه زیان به‌په‌روه‌رده‌كردنی مناڵان
ده‌گه‌یه‌نێت. من له‌لام روونه كه تێڕوانینی ئه‌وقاف
له‌تێڕوانینی حیزبه ئیسلامیه‌كان زۆر باشتره، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من پێم باشه ئه‌و مناڵانه فێری
ئه‌وه بكرێن كه چۆن له روانگه‌یه‌كی زانستییه‌وه
ته‌ماشای ئاین‌و قورئان بكه‌ن‌و چۆن به‌راوردێكی
زانستیی له‌نێوان ئاینه‌كاندا بكه‌ن. ئه‌م كاره‌ش
ده‌بێ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه جێبه‌جێبكرێ، كه
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانستی بن‌و له گۆشه‌نیگایه‌كی
زانستییه‌وه بڕواننه گرفته‌كه. ئیدی مه‌لا بن یا
كه‌سانێكی ئه‌كادیمی، ئه‌وه بۆ من گرنگ نییه، گرنگ
ئه‌وه‌یه مێتودی زانستی به‌كاربهێنرێت. من پێشم وایه
ئه‌مه زیاتر كاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه نه‌ك
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
faiekk@hotmail.com
|
|
|