رۆژێكی ره‌ش بۆ ئازادی بیرورِا
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
كاتێ له‌ناوه‌رِاستی
حه‌فتاكاندا كتێبه‌كه‌ی د.
صادق جه‌لال العظم (نقد
الفكر الدینی) گه‌یشته كتێبخانه‌كانی به‌غدا، خه‌یروڵڵا
تولفاح (خاڵه چه‌قۆكێشه‌كه‌ی سه‌ددام) خێرا پۆلیس له‌گه‌ل
خۆی ده‌با و به‌شێوه‌یه‌كی ملهورِانه ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه
مابووه‌وه، كۆیكرنه‌وه.
له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێگری له بڵاوكردنی
ئه‌و كتێبانه بكات كه سێكسیزم، راسیزم و ده‌مارگیری
نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزده‌كه‌ن یان له‌و كتێبانه كه بیانوو
بۆ سه‌ربرِینی
مرۆڤ، فره‌ژنی و خورافه‌و جنۆكه‌و نوشته‌و فریشته كه پرِاوپرِن له جه‌هاله‌ت و
دواكه‌وتووی...هتد، بكه‌ن، هاتووه به برِیاری ئه‌و دادگایه كه پاش
تێپه‌رِبوونی17ساڵ
به‌سه‌ر راپه‌رِینی
ئازادی1991، هێشتا له‌به‌رده‌م یاسا به‌عسی و بێئه‌خلاق و
نه‌ژاتپه‌ره‌سته‌كانی ناو یاساكانی باری كه‌سێتی و
ئه‌نفالچی و به‌عسییه‌كانی ناو ریزه‌كانی مه‌ڵبه‌ندو
لقه‌كانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ست به ئه‌ژنۆ
نشتووه‌و له‌سه‌رده‌می ئازادی بیرورِاو
دیموكراسی، به‌هه‌مان ئه‌قڵییه‌تی(خه‌یروڵڵا
تولفاح)بیرده‌كه‌نه‌وه‌و كتێبی(جه‌هاله‌تی ئیسلام و جیهانی
هاوچه‌رخ) له بازارِ كۆده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا رووده‌دا كه به‌به‌رچاوی هه‌مان
وه‌زاره‌ت و دادكا له كتێبخانه‌و له شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان
ئه‌و كتێبانه ده‌فرۆشرێن كه ریكلام بۆ تاوان و درِندایه‌تی نازییه‌ت و
له‌وانه(ماین كه‌مف)ه‌كه‌ی هیتله‌ر ده‌كه‌ن. چه‌نده
ئه‌و فه‌رمانه‌و جێبه‌جێكردنی خه‌جاڵه‌تئاوه‌ره،
ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسیداره‌و به‌رِوونی
هێرشێكی ره‌شه له‌سه‌ر ئازادی بیر‌ورا.
ئه‌و 474مه‌لایه ده‌توانن شانازی به سه‌ركه‌وتنه
ره‌شه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ دڵنیابن له‌وه‌ی كه
رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران، شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی
كوردستان ئه‌و به‌ره‌یه هه‌ر وا به سانایی بۆ عه‌قلییه‌ت
وهه‌رِه‌شه‌كانیان به‌جێناهێڵن و له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وتی مافی ئازادی
بیروبۆچوون و هه‌وڵی به‌رفراوانكردنی تا دوا توانا،
له‌دژیان خه‌باتده‌كه‌ن؛ده‌بێ له‌وه‌ش دڵنیابن كه به
قه‌ده‌غه‌كردنی بیروبۆچوونی ره‌خنه‌ئامێز له ئاینه‌كان،
ناتوانن بیری مرۆڤه‌كان له‌قاو بكه‌ن و ده‌توانین
هه‌وڵه‌كه‌یان به هه‌وڵی وه‌شترمه‌رِ
بشوبهێنین له خۆ حه‌شاردان له هێرشكه‌ره‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی
له واتای به‌ها پیرۆزه‌كان بپرسێت، ئه‌وا مرۆڤ ده‌توانێ
به راشكاوی بڵێ: ماڵئاوایی له كۆمه‌ڵگای كاڵایی، واته
ئازادی مرۆڤ له شێوه‌ی رێكخستنی ژیان به‌رِێگای بازارِی كرِین
و فرۆشتن، هیچ كه‌س وبیروبۆچوونێك پیرۆز نییه‌و مرۆڤی
هوشیار ده‌توانێ به قه‌ڵه‌م وه‌ڵامی قه‌ڵه‌م بداته‌وه!
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|