|
عه‌زابی قه‌بر [ حبوط هقبیر-
חבוט
הקבר
]
ئه فسانه‌یه
كیتلمودی و دیكیومێنتێكی ساخته‌یه!!
شازین هێرش
ره‌نگه زۆربه‌مان گوێمان له‌و وتاری ئه‌و مه‌لا ئاینیانه
بیت، كه رۆژانی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانه‌وه به ده‌نگێكی
به‌رزی
قرخن و
حه‌ماسی، ده‌كه‌ونه هه‌ڕه‌شه كردن له‌سه‌رجه‌م دانیشتوانی
سه‌ر گۆی زه‌وی و بانگیان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر رێی راست [الصِّرَاطَ
الْمُسْتَقِيمَ]!!
و موسڵمانان له عه‌زابی قه‌بر و رۆژی ئاخیره‌ت ئاگادار
ده‌كه‌نه‌وه، كه به چ شێوه‌یه‌ك
[رَبِّ الْعَالَمِينَ]
هه‌ڕه‌شه له‌و مرۆڤانه ده‌كات كه دنیایان به هه‌ند گرتووه
و ئاخیره‌تیان پشتگوێ خستووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لیره‌دا بیخه‌مه روو، ئه‌و
ئه‌فسانه بێ بنه‌مایه‌یه كه به‌رده‌وام پیاوانی ئاینی له
وتاره‌كانیان و له بۆنه جیاجیاكانیاندا موسڵمانانی ساده و
هه‌ژارو نه‌خوینده‌واری پیهه لده‌خه‌ڵه‌تێنن تا درێژه به
سیاسه‌تی وكانداری دینیان بده‌ن و خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌م هزره
داڕزیوه بهێڵنه‌وه، بۆیه لێره‌دا به پشتبه‌ستن به كتێبی
پیرۆزی ئه‌هلی سوننه، ئاماژه به زاراوه‌یه‌كی خورافی وه‌ك
"عه‌زابی قه‌بر!"ده‌كه‌ین
له "سه‌حیحی موسلیم" دا هاتووه: [ له عایشه‌وه (خ. ل)
ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:دوو پیره‌ژنی جووله‌كه هاتنه لام و
گوتیان:مردووكانمان له گۆڕدا سزا ده‌ده‌رێن، منیش نكۆڵیم
لێ‌كرد كه وانییه، پشتگیریشم نه‌كردن، ئه‌وان رۆیشتن و
پێغه‌مبه‌ر (محه‌مه‌د د. خ) ته‌شریفی هێنایه ژووره‌وه و
گوتم:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (س. خ) دوو پیره‌ژنی جوله‌كه‌ی
مه‌دینه هاتنه لام و ده‌یانگوت گوایه مردووه‌كانیان له
گۆڕدا عه‌زاب ده‌درێن، پێغه‌مبه‌ر (س. خ) فه‌رمووی راست
ده‌كه‌ن".
مردووه‌كان ئازار ده‌درێن، به ئازارێك كه ئاژه‌ڵه‌كان
ده‌نگیان ده‌بیستن، عایشه ده‌ڵێت:له‌وه به دواوه
پێغه‌مبه‌رم نه‌بینی كه له نوێژدا په‌نای به خوا نه‌گرتبێت،
واته جارێك له نوێژدا ده‌یگوت په‌نا به تۆ ئه‌ی
په‌روه‌ردگار له ئازاری گۆڕ]
((صحيح مسلم، كتاب المساجد، باب استحباب التعوذ من عذاب القبر،
الحديث رقم 1349.))
هه‌ر كه‌سێك به وردی له‌م چه‌ند په‌ڕه‌گرافه ورد ببێته‌وه
ئه‌وا ده‌گاته ئه‌و راستییه‌ی كه عه‌زابی قه‌بر له زمانی
دوو ژنی جوله‌كه‌وه و له عا یشه‌ی ژنی په‌یامبه‌ریشه‌وه
ئه‌م قسه‌یه به "محه‌مه‌د"راگه‌یه‌ندراوه، كه من بۆ خۆم
نازانم كتێبی ێحیحی موسلم، ئه‌م قسه‌یه‌ی چۆن گواستۆته‌وه نێو
كتێبه‌كه‌ی، كه هیچ شایه‌ت و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر
ده‌ستدانییه، كه ئاخۆ په‌یامبه‌ری ئیسلام، بڕوای به عه‌زابی
قه‌بر هه‌بووه، یان نا؟!من بۆ خۆم زاراوه‌ی "عه‌زابی قه‌بر!!"
م له كتێبی [تلمود] ی جووله‌كه‌دا خویندۆته‌وه، كه ئه‌م
رووداوه‌ش وه‌ك هه‌زاران به‌سه‌ر هات و چیرۆكی قۆرئان و
حه‌دیسه‌كانی په‌یامبه‌ر، له كه‌له‌پوورو ئه‌فسانه‌ی جوله
كه‌وه وه‌رگیراوون، كه‌لایموسولمانان به [ئیسرائیلیات]
ناسراوه، هه‌ربۆیه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ده‌قه‌كه‌ی
بخه‌مه ر وو: له كتێبی په‌نده كان [الامثال ــ22:6"]ی
په‌یمانی كۆن ["عهد القدیم"]ی جوله‌كه‌دا هاتووه: كاتێ به
رێگادا بڕۆی رێنمایت ده‌كات و له كاتی نوستن چاودێریت ده‌كات،
كه خه‌به‌رشیت بووه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات. كتێبی[
ته‌لمود] ی جوله‌كه، ئه‌م ئایه‌تی سیفری [ الامثال ] ی
په‌یمانی كۆن ــ عهد القدیم به‌م شێوه‌یه ته‌فسیری ده‌كات:
ئه‌گه‌ر رۆیشتیت رێنامیت ده‌كات (له‌م دنیا) ئه‌گه‌ر نوستی
ئه‌تپارێزێت[ له گۆڕ]دا، ئه‌گه‌ر خه‌به‌ریشت بووه‌وه قسه‌ت
له‌گه‌ڵ ده‌كات [له دنیای ئاخیره‌ت ]. له‌فیقهیشه‌ریعه‌تی
جوله‌كه (عه‌زابی قه‌بر) ت به‌رچاوده‌كه‌ویت كه له زمانی
عیبریدا به[ حبوط هقبیر-
חבוט
הקבר]ناسراوه‌و
له‌عه‌قیده‌ی ئیسلامیشدا د ووباره‌بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و
راستییه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و بیر وڕایانه‌ی
جوله‌كه، وه‌ك حه‌دیسه‌كانی په‌یامبه‌ری ئیسلام سه‌باره‌ت به
(عه‌زابی قه‌بر) و كۆتایی جیهان، له كه‌له‌پوری زاره‌كی
(الشفهی) جوله‌كه‌وه له لایه‌ن ێحیحی موسلیم و بۆخارییه‌وه،
به ناوی حه‌دیسی په‌یامبه‌ره‌وه بڵاوویان كردۆته‌وه، كه
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م باسانه‌ش، له (هاگادا، میدراش،
ته‌لمود) ه‌وه وه‌رگیراون، كه به‌شێكه له به سه‌رهاته
ئیسرائیلییه‌كان و دزه‌یان كردۆته نیوتوراسی ئیسلامییه
وه‌وله رێگای سێ كه‌سایه‌تی جوله‌كه‌وه كه ئه‌وانیش، كعب
الاحبار (كه جوله‌كه‌ی یه‌مه‌ن بوو) . وه‌هبی بن مونه‌ببیه
-عه‌بدوڵای كوری سه‌لام. پاش خستنه رووی ئه‌م به‌ڵگانه‌ش
ده‌پرسین: ئایا دوای مردن [عه‌زابی قه‌بر] هه‌یه؟،
سه‌یره!موسڵمانان بڕوا به‌و هه‌موو خوارفیاتا نه‌ی جوله‌كه
ده‌كه‌ن!! تۆ بڵێی[ موسلیم و بوخاری] كه هه‌زاران
حه‌دیسی په‌یامبه‌ری ئیسلامیان بۆ راگواستووین و كتێبه
كه‌شیان بۆته ده‌قێكی مه‌وسووق و پیرۆز، له گێڕانه‌وه و
گۆستنه‌وه‌یاندا راستگۆ و ده‌ستپاك بووبن؟؟ ئه‌گه‌ر راستگۆن،
ئه‌م هه‌موو حه‌دیس و توراسه ئیسرائیلیانه چین له زمانی
په‌یامبه‌ره‌وه ده‌یگیرنه وه؟. تۆ بڵێی ئه‌م دوو كه‌سه بۆ
قه‌به كردنی كتێبه‌كانیان و ناوبانگ و هه‌ندێ "كاری
نهێنی"ئه‌م كه‌تنه‌یان نه‌نابێته‌وه؟؟، باموسولمانان خۆیان
وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه!!
سه‌رچاوه‌كان:
1ــ قیامه‌تی بچووك، سلیمان الاشقر، و. بۆ كوردی، كاروان
محه‌مه‌د. 2008، شوێنی چاپكردنی نه‌زانراوه
2ــ [التلمود] كتاب الیهود المقد‌س، احمد ایبش، 2006.
3ــ كتاب المقد‌س،تصدرها دار الكتاب المقد‌س فىالاشرق الاوسط,
لبنان, 1993
|