ته‌والێتى مزگه‌وته‌كان پاك و خاوێن نین..
وه‌لاَمێك بۆ مامۆستا به‌همه‌ن
ئه‌وه به‌ر له هه‌موو شت تیرۆركردنى فیكریی جێبه‌جىَ
ده‌كات. زۆرجاران تیرۆرى فیكریى سامناكتره له تیرۆرى
جه‌سته‌یى. تیرۆرى جه‌سته‌یى له شكاندن و سوكایه‌تى و
پێشێلكردنى فیكرییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر هه‌رِه‌شه‌ى
مافى ژیان و لاقه‌كردنى ئازادییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و
ده‌گاته سه‌ر تیرۆرى جه‌سته‌یى.
زانیار محه‌ممه‌د
مینبه‌رى مزگه‌وته‌كان گه‌له‌كجاران بووه‌ته شوێنى
فه‌توادان، هه‌روه‌ها میدیاكانى پارته ئیسلامییه‌كان و
حه‌وزه‌و ته‌كیه‌و نووسینگه‌كانیان. ئه‌مه بووه‌ته
حاڵه‌تێكى ئاسایى، وه‌لىَ ئه‌وى ناوازه‌و سه‌رسورِهێنه،
ساته‌وه‌ختێك رۆژنامه‌ى هاولاَتى ده‌بێته شوێنى
بلاَوبوونه‌وه‌ى فه‌تواى پیاوه ئایینییه‌كان!
هه‌موو مرۆڤێك ئازاده چۆن بیرده‌كاته‌وه، چۆن ده‌خوات،
چۆن ده‌چێت بۆ فه‌رمانگه، چۆن سێكسده‌كات، لىَ یاسا
له‌سه‌رووى گشت ئه‌م شتانه‌وه‌یه. ئه‌وه‌شى گره‌نتییه بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنى دۆخێك كه ئینسان ئه‌م شتانه‌ى به
ئازادى تێدا پراكتیك بكات، بریتییه له یاسا. هیچ
ئایدۆلۆژیا، مه‌زهه‌ب، ره‌وتێك بۆى نییه جۆرى
بیركردنه‌وه‌و چوونه گه‌رماوو هاورِێگرتن به‌سه‌ر
خه‌ڵكیدا بسه‌پێنێت. هیچ نوێنه‌رى ئایین و پیاوو ده‌لاَڵى
مه‌زهه‌بێك ناتوانێت به خه‌ڵكى بڵىَ تۆ نابێت رات له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته وه‌ها بێت و ده‌بێت رایه‌كى دیكه‌ى
سنووردارت هه‌بێت. هه‌روه‌ك (د. ره‌فعه‌ت سه‌عید)
ده‌بێژێت "تیرۆر له فیكره‌وه ده‌ستپێده‌كات ". ئه‌و
هه‌ربڵێ و واعیزه‌ى به خه‌ڵكى ده‌ڵێت نابێت بۆ نموونه
ده‌رباره‌ى ته‌والێت رات وابێت، ئه‌وه به‌ر له هه‌موو شت
تیرۆركردنى فیكریی جێبه‌جىَ ده‌كات. زۆرجاران تیرۆرى
فیكریى سامناكتره له تیرۆرى جه‌سته‌یى. تیرۆرى جه‌سته‌یى
له شكاندن و سوكایه‌تى و پێشێلكردنى فیكرییه‌وه
ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر هه‌رِه‌شه‌ى مافى ژیان و لاقه‌كردنى
ئازادییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته سه‌ر تیرۆرى
جه‌سته‌یى.
له ژماره 433ى رۆژنامه‌ى هاولاَتى، له‌لاپه‌رِه 17دا،
مامۆستا به‌همه‌ن ناوێك، چه‌ند دێرِێكى نووسیوه، تێیدا
وه‌لاَمى هه‌ندێك له گوته‌كانى (د. فه‌رهاد پیرباڵ)
ده‌داته‌وه، كه له به‌دواداچوونێكى هه‌مان رۆژنامه‌دا
كردوونى، ده‌رباره‌ى ئه‌و ره‌وته‌ى پیاوه ئایینییه‌كان
له هه‌وڵى دروستكردنیدان، تا ئیدى كه‌س راى خۆى نه‌ڵێت
له‌سه‌ر دین. ئه‌م به‌رِێزه ئینشاكه‌ى وه‌ها نووسیوه كه
دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه بنوێنێت، وه‌لىَ له‌راستیدا ئه‌وى
ئه‌م مامۆستایه نووسیویه‌تى، فه‌توایه نه‌ك
وه‌لاَمدانه‌وه، یان ره‌خنه‌گرتن.
ئه‌وه‌ى راى خۆى ده‌ڵێت له‌مه‌رِ ئایینێك، جا زه‌رده‌شت
بێت، یان جوو، یاخود ئیسلام، هه‌رگیز سوكایه‌تى به‌و
ئایینه نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌ساده‌ترین دۆخدا راى خۆى
ده‌ربرِیوه. هیچ دین، ئایدۆلۆژیا، حیزبێكى سیاسیى،
له‌سه‌رووى ره‌خنه‌وه نییه. كه‌سیش مافى ئه‌وه‌ى نییه
رىَ له تاكێك بگرێت راى خۆى ده‌رباره‌ى بابه‌تێك
ده‌رببرِێت. هه‌روه‌ها هیچ بابه‌تێكیش نییه، له‌سه‌رووى
ره‌خنه‌گرتنه‌وه.
ئه‌وه‌ى سه‌یره له‌دیدى مامۆستا به‌همه‌ندا، ئه‌وه‌یه
كه پیرۆزییه‌كان، به‌گشتى ده‌كات، ئه‌وى لاى چینێك
پیرۆزبوو، لاى توێژێكى دى پیرۆز نییه. ئه‌وى من باوه‌رِم
پێیبوو، خه‌ڵكانى دیكه هه‌ن باوه‌رِیان پێى نییه.
دیكاتۆرییه‌ت و فاشیزم لێره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن،
سه‌روه‌ختێك پیرۆزیى كۆمه‌ڵێك (جا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش بن)
به‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كاندا فه‌رزده‌كرێت و ده‌سه‌پێنرێت،
ئیدى ئه‌وه‌ى راى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و پیرۆزیانه ده‌ربرِى،
ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى لێگرت، به كافرو لاده‌رى داده‌نێن و
راده‌ربرِینه‌كه‌شى به سوكایه‌تیكردن به پیرۆزییه‌كان و
سه‌روه‌رییه‌كانى ناوده‌نێن. ده‌شڵێن سوكایه‌تى به
ماندووێتى خه‌ڵكى كوردستان و مێژووه‌كه‌ى و خوێنى شه‌هیدان
كردووه!
ئه‌م دیده‌ى كه راى تاكه‌كانى قبووڵ نییه، ئازادیى
ره‌خنه‌گرتن ره‌تده‌كاته‌وه دیدێكى دۆگماییه، جه‌هل
به‌هه‌مدێنێت، فاشیزم ده‌هێنێته سه‌ر كورسیى ده‌سه‌لاَت.
له جه‌ده‌ل هه‌ڵدێت، هه‌رِه‌شه‌و فه‌توا ده‌رده‌كات،
تووشى هه‌ژان و په‌شێوى ده‌بێت، هه‌میشه تموحى
له‌وه‌دایه، ئه‌و ره‌نگه وى ده‌یه‌وێت، ده‌بێت گشت
خه‌ڵكى بیانه‌وێت، ئه‌و كتێبه‌ى ئه‌و ده‌یسوتێنێت، ده‌بێت
هه‌موو خه‌ڵكان بیسوتێنن، ئه‌و به‌رگه‌ى ئه‌و ده‌یپۆشێت،
ده‌بێت هه‌موو تاكێك هه‌مان به‌رگ بپۆشن. ئه‌م پرۆسه‌ى
خۆسه‌پاندن و به‌رگریكردنه تونده‌ى وان له‌مه‌رِ
مه‌زهه‌به‌كه‌یان ناوده‌نێن (جیهادو پاككردنه‌وه‌ى دنیا)،
هه‌روه‌ك حه‌سه‌ن به‌ننا ده‌ڵێت "هیچ شتێك نییه به‌بىَ
جیهاد ". هه‌روه‌ك خودا‌ش له ئایه‌تى دوازده‌ى سوره‌تى
ئه‌نفالدا ده‌فه‌رمووێت "من ترس و بیم فرِێده‌ده‌مه نێو
دڵى كافران و بێباوه‌رِانه‌وه، ئیدى له گه‌ردنه‌كان
بده‌ن و سه‌رپه‌نجه‌كانیان بپه‌رِێنن ". له‌باشترین دۆخدا
ئه‌م پیاوه ئایینییه وه‌ك گه‌مژه‌یه‌ك ته‌ماشاى كه‌سێك
ده‌كات كه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب، یان ئایینه‌كانى ئه‌ودا
نییه.
گه‌ر مرۆڤێك گوتى ته‌والێتى مزگه‌وته‌كان پیسن و با پیاوه
ئایینییه‌كان هه‌وڵى پاككردنه‌وه‌ى بده‌ن، ئه‌وه كوفرى
نه‌كردووه، به‌ڵكو حه‌قیقه‌تى گوتووه، لىَ گوێچكه‌ى
دیده دۆگماكان به ژنه‌وتنى حه‌قیقه‌ت، جگه له
په‌رچه‌كردارى فه‌توادان چیى دیكه‌ى نییه په‌ناى بۆ ببات.
ئه‌وى گێل نه‌بێت، بۆ رۆژێك چووبێته ته‌والێتى یه‌كێك له
مزگه‌وته‌كانى ئه‌م ولاَته‌وه، ده‌زانێت چه‌ند پیس و
ناشرین و بۆنناخۆشن، كه (د. فه‌رهاد پیرباڵ) گوتوویه‌تى
پیسن، زه‌وى نه‌یداوه له ئاسمان، عه‌رشى عه‌زیمى ئیسلام
نه‌هه‌ژاوه، به‌ڵكو راستییه‌كى گه‌له‌ك ساده‌ى گوتووه.
كه گوتووێتى با پیاوه ئایینییه‌كان پاكیبكه‌نه‌وه،
ئه‌دى خۆ ناڵێت با په‌نچه‌رچى، یاخود پزیشكێك بێت خاوێنى
بكاته‌وه. ئه‌دى چما حه‌رامه یه‌كێك بڵێت
ئاوده‌سته‌كانتان پیسن، ئاخۆ ئه‌مه سوكایه‌تى به دین و
مه‌زهه‌به‌كانى و موقه‌ده‌سه‌كانى كردووه؟ ئایا (د.
فه‌رهاد) داواى یاساى دارستان ده‌كات، یان ئه‌وانه‌ى
ده‌یانه‌وێت قه‌ناعه‌ت و پیرۆزییه‌كانى خۆیان به‌زۆردارى و
ئاغایه‌تى به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بسه‌پێنن؟ ئایا ئه‌وه‌ى گوتى
ماڵه‌كه‌ت پیسه، ده‌بێت پێى بێژیت سوكایه‌تیت پێكردووم،
یان چاوێك به گۆشه‌و رووبه‌رى ماڵه‌كه‌تدا بگێرِیت و
ببینیت چ حاڵه‌و بۆنى چ دێت! ئایا ئاوها وه‌لاَمى كه‌سێك
ده‌درێته‌وه كه ده‌ڵێت سه‌رئاوه‌كانتان پۆخڵن: ئه‌و
كه‌سه خۆى توانیویه‌تى ته‌والێتێك دروستبكات؟! ئایا
ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى له هیتله‌ر گرت، ده‌بێت ئێمه پێیبێژین
خۆت توانیوته هیتله‌ر دروستبكه‌یت، وا ره‌خنه له
هیتله‌ر ده‌گریت! ئه‌وه‌ى گوتى سه‌رئاوه‌كانتان پیسن،
واتاى وه‌ها نییه كه ته‌والێت به پێویست نازانێت،
به‌ڵكو له بایه‌خدانه‌وه‌یه به ته‌والێت.
خاڵێكى دیكه كه مایه‌ى غه‌مگینییه له‌م دێرِانه‌ى
مامۆستا به‌همه‌ندا، ئه‌وه‌یه كه رۆڵى مزگه‌وت
له‌سه‌رده‌مێكدا به زانكۆ ده‌چوێنێت. راستییه‌كه‌ى
مزگه‌وت له‌م ولاَته دواكه‌وتووه‌ی ئێمه‌دا و
له‌رابوردوودا جێى خوێندنى وانه ئایینییه‌كان و شه‌ریعه‌ت
و فێربوونى زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و فارسى و توركى بووه.
وه‌لىَ هه‌رگیز ئه‌مه رۆڵى زانكۆ نییه. هه‌ڵه‌یه‌كى
گه‌له‌ك نه‌زانانه‌و كوشنده‌یه، شوێنى مزگه‌وت، بخه‌یته
جێى زانكۆ. بێگومان هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌ركێكیان هه‌یه،
وه‌لىَ ئه‌ركه‌كانیان جودایه، مزگه‌وت بۆ په‌رستنى
خودایه‌ك و جێبه‌جێكردنى داواكان و فه‌رمانه‌كانى ئه‌و
خودایه‌یه، نه‌ك شوێنى گوتنه‌وه‌ى زانست و فێربوون. شوێنى
زانست مزگه‌وت نییه، هه‌روه‌ك چۆن شوێنى دادگاش نییه.
له‌كۆتاییدا گوته‌یه‌كى حه‌سه‌ن به‌ننا دێنمه‌وه به
نموونه، كه ده‌ریده‌خات پیاوه مه‌زهه‌بییه‌كان، خۆیان
به سه‌رده‌سته‌ى خه‌ڵك داده‌نێن و ده‌بێت هه‌موو برِیارێك
و گشت یاسایه‌ك له ده‌ستى وان‌دا بێت، كه ده‌ڵێت
"هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندنابن، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو چینى
گه‌وره پیاوانى ئایینى و بنه‌ماڵه مه‌زنه‌كان
هه‌ڵیاننه‌بژاردبێتن
"..
zaniarrm@yahoo.com
|