|
تیرۆركردنى خاتوونێك، تیرۆركردنى هه‌موومانه
مه‌لا عوزێر چیى گوت؟
زانیار محه‌ممه‌د
ئایین بریتییه له په‌یوه‌ندى تاك به مه‌زهه‌بێك، به
خودایه‌كه‌وه كه باوه‌رِى پێكردووه. تاك به ئازادى خۆى
په‌یوه‌ستییه‌ك دروستده‌كات له نێوان خواست و
ئامانجه‌كانى خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌رك و ویسته‌كانى خوداكه‌ى
و ئه‌و رِێبازه‌ى هه‌ڵیده‌بژێرێت.
ئایین ئه‌وه نیه بێت و رِستێك حه‌لاَڵ و حه‌رام،
شه‌ریعه‌ت و دیوار، تاریكى و حه‌وزه قووت بكاته‌وه‌و
حوكمى گشت بكات. ئه‌و ده‌مه‌ى دین ده‌بێته تاكه مه‌رجه‌ع
و ده‌سه‌لاَت ده‌گرێته ده‌ست، ئیدى ده‌بێت گشت تاكه‌كان
باوه‌رِ به یه‌ك خودا‌و یه‌ك كتێب و یه‌ك رِێباز بكه‌ن.
ئه‌وانى دى، رِێگه‌كانى دیكه، كتێبه‌كانى تر، دیتنه‌كانى
دى قه‌ده‌غه‌ن. ئه‌وكات تۆتالیتاریزم دروستده‌بێت، كه
تۆتالیتاریزمى ئایینییه‌و ده‌كه‌وێته تیرۆركردنى
به‌هاكانى تاك، ئازادى و مافه‌كانى مرۆڤ. ئیدى پیاوه
ئایینییه‌كان ده‌بنه برِیار به‌ده‌ست و به ئاره‌زووى
عه‌مامه‌و مینبه‌ره‌كه‌یان هه‌ر رِۆژه‌ى چه‌شنێك ژیان،
مۆدیلێك ژنهێنان، ته‌نانه‌ت جۆرێك پیاسه‌كردن و چوونه
گه‌رماو به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێنن و هه‌موو مافه‌كانى
جیاوازبوون له‌ناوده‌به‌ن و تابوو ده‌كرێن، لێره‌وه
پێشێلكردنى شته خودییه‌كان، ئازادییه چكۆلانه‌كان
ده‌ستپێده‌كات. ئیدى ئایینییه‌كان خۆهه‌ڵده‌قورتێنن له
جلك پۆشین، نانخواردن، هاورِێیه‌تى، جۆرى خه‌وتن،
ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاڵه‌یه‌ى چاى تێدا ده‌خۆینه‌وه‌و نه‌با
دروستكراوى ولاَتێك، یاخود هه‌رێمێكى تابوو بێت!
كاره‌سات لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ساته‌وه‌ختێك دین له
دنیاى زاتى تاكه‌كان، له په‌روه‌رده، له ئه‌ده‌ب و
رِۆشنبیریدا پێشێلكارى ده‌كات و گشت شته‌كان ده‌شێوێنێت.
كاره‌ساته پیاوه عه‌مامه به‌سه‌رو جبه‌له‌به‌ره‌كان
بێنه ناو دنیاى رِۆشنبیرییه‌وه‌و له‌وێش ده‌ریایه‌ك
قه‌ده‌غه بونیاد بنێن. كاره‌ساته ئه‌وان بێن و له دنیاى
ئه‌ده‌بیشدا تاریكى و رِۆشنایى دینى، جوان و ناشرین،
حه‌لاَڵ و حه‌رامى مه‌زهه‌بگه‌را دابمه‌زرێنن و بكه‌ونه
تیرۆركردنى نووسه‌رو رِۆشنبیره‌كان.
مه‌لا عوزێر پیاوێكى ئایینییه. رِۆژانى هه‌ینى له
مزگه‌وتى (حاجى عوسمانى عه‌للاف) وه‌عزه دینییه‌كانى به
خه‌ڵكى ده‌ڵێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ك هه‌موو پیاوه
دینییه‌كانى دیكه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ى باسى كۆمه‌ڵێك شه‌رع و
حه‌لاَڵ و حه‌رام ده‌كات. ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنجه یه‌كێك
له گوتاره نوێیه‌كانى ئه‌م مه‌لایه‌یه، كه به
حه‌ماسه‌تێكى بێماناوه كه‌وتووه‌ته تیرۆركردنى خاتوونێكى
نووسه‌ر.
ئه‌حلام مه‌نسوور به‌ر له هه‌رشت مرۆڤێكه. ئه‌و
نووسه‌رێكى دێرینى كورده. كۆمه‌ڵه چیرۆكێكى ناوازه‌ى
هه‌یه به نێوى (پرد)، له ساڵى (1981)دا چاپكراوه.
هه‌روه‌ها رِۆمانێكى هه‌یه به ناوى (ئه‌ڵوه‌ن). وه‌ك
هه‌ر مرۆڤێكى دیكه رِاى خۆى هه‌یه، دنیابینى خۆى هه‌یه،
مامۆستاى زانكۆیه، قسانده‌كات، ده‌خوێنێته‌وه،
ده‌نووسێت. شه‌وێك له كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى زه‌حمه‌تكێشان
چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا سازدرا ده‌رباره‌ى كێشه‌و گرفته
بنه‌رِه‌تییه‌كانى گه‌نج. ئه‌ویش هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌و
خه‌ڵكانه‌ى دیكه كه له ته‌له‌فزیۆن قسان ده‌كه‌ن و رِاى
خۆیان ده‌رده‌برِن، رِاى خۆى ده‌ربرِى له باره‌ى
قه‌یرانه‌كانى ژیانى گه‌نجان. ئه‌وه رِوونه باسكردن له
گه‌نج به‌بىَ باسكردن له سێكس مه‌حاڵه، ته‌نانه‌ت له
ئیسلامیشدا باسى حه‌زو ئاره‌زووى مرۆڤه‌كان بۆ سێكس
كراوه. ئه‌حلام مه‌نسووریش ده‌رباره‌ى سێكس رِاى خۆى
ده‌ربرِى.
ده‌رباره‌ى ئه‌و قسانه‌ى خاتوون ئه‌حلام له
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتى، مه‌لا عوزێر وه‌ك ئه‌وه‌ى
میلله‌ت هیچ كێشه‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌بێت ئه‌م گوتانه‌ى
ئه‌حلام مه‌نسوور نه‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى گرِ
له‌هه‌ناویدا كڵپه‌ى سه‌ندبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى عه‌رشى
عه‌زیمى ئیسلام هه‌ژابێت، زۆر نامرۆڤانه ده‌كه‌وێته
تیرۆركردنى كه‌سایه‌تى ئه‌حلام مه‌نسوور. تراژیدیایه‌كى
قووڵ و سامناكه مه‌لا عوزێر به‌ناوى مێژووى رِابوردوو و
كه‌س وكارى شه‌هیدان و به‌نێوى سیاسییه‌كانه‌وه
هاوارده‌كات. ئه‌و له برى هه‌موومان برِیارده‌دات و به
ده‌نگێكى بڵندى خوێنینه‌وه رِایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و
خاتوونه سوكایه‌تیمان پێده‌كات. ئه‌و پیاوه له‌یادى
چووه ئه‌وه سیاسییه‌كان و بازرگانه‌كان سوكایه‌تى به
به كه‌رامه‌ت و شه‌هامه‌تى مرۆڤى كورد ده‌كه‌ن. سوكایه‌تى
به خوێنى شه‌هیدان و ئیراده‌ى تاكه‌كان ده‌كه‌ن، نه‌ك
ئه‌حلام مه‌نسوور.
من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نیه خاتوون ئه‌حلام له
پرۆگرامه‌كه‌دا چى گوت، وه‌لىَ ساته‌وه‌ختێك كه مه‌لاكان
ده‌كه‌ونه تیرۆركردن و هه‌رِه‌شه‌و ناتۆره‌ى ناشرین له
نووسه‌ره‌كان، ناتوانم بێده‌نگ بم. ئه‌خلاقیاتى ئینسانى و
هه‌ستى مرۆڤبوونم وه‌هاده‌كات كه به‌به‌ر چاو و گوێى
هه‌موومانه‌وه كه‌سێك تیرۆرده‌كرێت لێى بێده‌نگ نه‌بم.
چونكه ده‌زانم دیكتاتۆرییه‌ت، حوكمى پیاوه جبه‌پۆشه‌كان،
ده‌سه‌لاَته میلیتارییه‌كان ئا له‌م خاڵه‌وه
ده‌ستپێده‌كات. كاتێك دێن و خۆهه‌ڵده‌قورتێنن له رِاى
تاكداو له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌لاَمیان بده‌نه‌وه،
كه‌سایه‌تییان تیرۆرده‌كه‌ن و سوكایه‌تى به كه‌رامه‌تى
تاكه‌كان ده‌كه‌ن.
گوته‌كانى مه‌لا عوزێر سه‌رده‌مێكى تاریك و خامۆشمان
دێنێته پێش چاوان، سه‌رده‌مێك هه‌ركه‌سێك رِاى خۆى
ده‌رببرِێت، خێرا پیاوه‌كان ده‌كه‌ونه چاوسووركردنه‌وه‌و
رِوو شكێنى ده‌كه‌ن. سه‌رده‌مێك گشتمان یه‌ك شێوه ژیان و
یه‌ك كتێب و یه‌ك ئه‌خلاق و یه‌ك برِیارو یه‌ك شه‌رع و
یه‌ك چاره‌نووس و یه‌ك ده‌سه‌لاَتمان به‌سه‌ردا
ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌ویش ده‌سه‌لاَت و شه‌رعى پیاوه
ئایینییه‌كانه.
سوكایه‌تى كردن به مرۆڤێك و شكاندن و تیرۆركردنى تاكێك
له‌لایه‌ن پیاوه ئایینییه‌كانه‌وه، سوكایه‌تییه
به‌رانبه‌ر به هه‌موومان. ئه‌وه‌ى پێیده‌گوترێت ئازادى
هه‌موومان، په‌یوه‌سته به ئازادى تاكه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ى
پێیده‌گوترێت حورمه‌تى گۆمه‌ڵگا، گرێدراوه به حورمه‌تى
هه‌موو تاكێكه‌وه. سه‌روه‌ختێك مه‌لایه‌ك به حه‌ماسه‌ت و
هه‌ڵچوونێكى نالۆژیكییه‌وه نووسه‌رێك تیرۆرده‌كات، واته
ئازادى و ماف، كه‌سایه‌تى هه‌موومان تیرۆركراوه. هیچ
مه‌لایه‌ك بۆى نیه رِێگرى له خه‌ڵكان بكات له
میدیاكاندا رِاى خۆیان ده‌ببرِن. ته‌نانه‌ت هیچ مرۆڤێك بۆى
نیه ببێته رِێگر له به‌رده‌م به‌ئازادانه گوتنى
بۆچوونه‌كانى تاكێكدا. وه‌لىَ مه‌لا عوزێر كه‌وتووه‌ته
سه‌روگوێلاكى ئازادى و سوكایه‌تیكردن به مرۆڤێك و به
پیره‌ژنێكى ددان كه‌وتوو وه‌سفى ده‌كات!
ئه‌وه‌ى له پشتى ئه‌م بۆچوونه‌ى ئه‌م مه‌لایه‌وه‌یه ئه‌و
رِه‌وته‌یه كه به نهێنى كارده‌كات و دیوه
رِاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى حه‌شارداوه، دێت له په‌رله‌ماندا
به‌شداریده‌كات، بودجه وه‌رده‌گرێت، كه‌ناڵى رِاگه‌یاندنى
هه‌یه، كتێب چاپده‌كات، ئه‌ندامه‌كانى ئه‌م رِه‌وته
له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن رِاى خۆیان ده‌رده‌برِن. وه‌لىَ دیوه
رِاسته‌قینه‌كه‌یان جار به‌جارێك به هۆى گوتارى حه‌ماسى
هه‌ندێك پیاوى سه‌ر به‌م رِه‌وته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ى له پشتى په‌رده‌و له‌ناو ژووره تاریكه‌كاندا
پیلانى بۆ داده‌نێن بۆ ئه‌و كاته‌ى ده‌سه‌لاَت ده‌گرنه
ده‌ست، برِێكجار به‌هۆى عه‌مامه به‌سه‌رو
جبه‌پۆشه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌بێت!
zaniarrm@yahoo.com
|